نووسەرەناسراوەکان

10) ڕێگەچارەی دوو دەوڵەت، تاکە ڕێگەی بەرەوپێش چوونە.

دە ئەفسانە لەسەر ئیسرائیل

Ten Myths About Israel

ئەمەی سەرەوە ناوی کتێبێکی گرنگە، کە مێژوونووسی ئیسرائیلی (ئیلان پاپەی) لە ٢٠١٧ دا بڵاوی کردۆتەوە. ئەم کتێبە ڕاڤەی دە چیرۆکی ھەڵبەستراوە. دە درۆی گەورە، کە لەسەر ئیسرائیل دروستکراوە، باس ئەکات. ناوەڕۆکی کتێبەکەی پاپەی لە سێ بەش و لەم سەردێڕانەی خوارەوە پێک هاتووە.

بەشی یەکەم: ھەڵەکانی ڕابردوو،

 1) فەلەستین خاکێکی چۆڵ (بێ دانیشتوان) بوو.

2) جووەکان خەڵکانێکی بێ خاک بوون.

3) زایۆنیزم واتە جووگەرایی ( زایۆنیزم واتە ئیمانداری ئاینیی جووەکان).

4) زایۆنیزم، کۆڵۆنیالیزم (داگیرکردن) نییە.

5) فەلەستینییەکان ئارەزوومەندانە خاکەکەیان بەجێھێشت لە ١٩٤٨دا.

6) شەڕی حوزەیرانی ١٩٦٧ شەڕێکی بێ ھەڵبژاردن بوو (حەتمی بوو).

بەشی دووەم: ھەڵەکانی ئێستا،

7) ئیسرائیل تاکە دیموکراسیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستد.ا

8) ئەفسانەی ئۆسلۆ.

9) ئەفسانەی غەزە.

بەشی سێھەم: ڕوانین لە ئایندە

10) ڕێگەچارەی دوو دەوڵەت، تاکە ڕێگەی بەرەوپێش چوونە.

ئیلان پاپەی چەندین کتێبی تری گرنگی ھەیە لە بەرگری خەڵکی فەلەستین و لەدژی حکومەتی ئیسرائیل، لەوانە کتێبی "گەورەترین زیندان لەسەر ڕووی زەوی، مێژووی ناوچە داگیرکراوەکان"  کە ئەم کتێبەشی لە 2017 دا بڵاوکراوەتەوە.

The Biggest Prison on Earth, a History of the Occupied Territories   

وە کتێبی "پاکتاوی ڕەگەزی فەلەستین" کە لە 2010 دا بڵاویکردۆتەوە.

The Ethnic cleansing of Palestine

لەم هێڕشە جینۆسایدەی حکومەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بۆسەر غەزە و خەڵکی فەلەستین کە لە 8ی ئۆکتۆبەری 2023 وە دەستی پێکردووە، لە دوای ئەو هێڕشە دڕندانەیەی حەماس کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 دا بۆ سەر ئیسرائیل کردی، ئیلان پاپەی ھەڵسوڕاوێکی چالاکە و لەگەڵ دەیان ئەکادیمیستی تری بەڕەگەز جوودا  لە میدیا سەربەخۆکاندا دەردەکەون لە بەرگری خەڵکی فەلەستین و لەدژی ئیسرائیل و حکومەتەکەی بنیەمین نەتەنیاھۆ.

عامر سابیر

08/11/2023

ئازادی خەڵکی فەلەستین، ڕزگاری خەڵکی ئیسرائیلیشە لەو تاوانانەی کە بەناوی ئەوانەوە ئەنجام ئەدرێت ... عامر سابیر

لە مێژووی ئیسرائیلدا هیچ کات هێندەی ئێستا ئەکادیمیست و هەڵسوڕاوانی سیاسی و نووسەران و میدیاکارانی بەڕەگەز جوو، لە ناوخۆی ئیسرائیل و بەتایبەت لە دەرەوەیدا، وە لە دەرەوەش بەدیاریکراوی لە ئەمریکا و ئەوروپادا. هەرگیز هێندەی ئێستا ڕەخنەی تووند و کاریگەریان لە زایۆنیزم و سیاسەت و هێڕشی دڕندانە و کارکردە نائینسانیەکانی حکومەتی ئیسرائیل نەگرتووە. ئەمە خاڵێکی زۆر پۆزەتیڤە و ئێستا ئەوان زۆر زیاتر، لە زۆر لە فەلەستینییەکان، لەبەرگری خەڵکی فەلەستیندان و بە بەڵگە و دۆکیمێنتی سەرلمێندراوەوە بوونەتە هاواری گەرووی زووڵملێکراوانی فەلەستین لە دژی جینۆساید و ئاپارتاید کە لە 1948ەوە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسرائیل، دەرحەق بە خەڵکی فەلەسین ئەنجامی ئەدەن. وێرانکردنی غەزە، هێمای لاوازی ئیسرائیل و ئەمریکایە، نەک پێچەوانەکەی.

ئەم بەناو لانکەی دیموکراسییەی ئەمریکا و ئەوروپا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕێگە بەهیچ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەک نادات لە ناوخۆی ئیسرائیلدا. هەرچی ڕەخنەی لێ بگرێ نانبڕاوی ئەکات. وە بە وەحشیانەترین شێوە هەر ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێک دائەپڵۆسێ و تا ئێستا بە سەدان لە خۆپیشاندەران و ناڕازیانی ئەشکەنجە داوە و  زیندانی کردووە. لە کاتێکدا کە حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ ڕێگەی خۆپیشاندان نادات لە دژی جینۆساید و تاوانی جەنگ و سزای بەکۆمەڵ و کۆمەڵکوژییەکانی دەرحەق بە خەڵکی فەلەستین،  بۆیە لە 30/10/2023 ەوە بەرەی ناڕازی و پێشکەوتووخوازی ناو ئیسرائیل، تاکتیک و داواکاری و شوێنی خۆپیشاندانەکانیان گۆڕیوە و ئێستا لەبەردەم ئۆفیسی بنیەمین  نەیەنیاهۆ (سەرۆک وەزیران) داوای دەستلەکارکیشانەوە و دادگاییکردنی ئەو ئەکەن، بەوەی کە نەیتوانییوە لە 7/10/2023 دا ئاسایشی خەڵکی ئیسرائیل بپارێزێ.

ئیلان پاپەی کە لە 2007دا لە ئیشەکەی دەرکرا لە زانکۆ حەیفا لە ئیسرائیل، لەبەرئەوەی کە دژی سیاسەتەکانی حکومەتی ئیسرائیل بووە دەرحەق بە خەڵکی فەلەستین و تا ئێستا 20 کتێبی مێژوویی گرنگی نووسیوە کە زۆربەیان بەرگرییە لە کێشەی ڕەوای خەڵکی فەلەستین. پاپەی لە ئێستادا باوەڕی وایە کە لە ناوخۆی ئیسرائیلدا توانایییەکان سنوردارن بۆ ڕاوەستانی شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکی فەلەستین، پێی وایە چونکە بەرەی ڕاست باڵادەستە  کە ڕاستڕەو و ڕەگەزپەرست و ئاپارتایدە بەرانبەر بە خەڵکی فەلەستین. پاپەی باوەڕی وایە کە ئەگەر کارێک و فشاریک بکرێ ئەبێت لەدەرەوەی ئیسرائیل بکری و فشارەکان سەخت بکرێتەوە تا ئیسرائیل لە کورت ماوەدا ناچار بە شەڕڕاگرتن و لە درێژ ماوەدا بهێندرێتە پای داننان بە مافی خەڵکی فەلەستییندا.

ئەم وێرانکارییە بێ وێنەیەی ئیسرائیل بە پاڵپشتی مادی و مەعنەوی و بە چەک و جبەخانەی ئەمریکا ئەنجام ئەدرێ (ئەمریکا ساڵانە 3.8 ملیار دۆلار ئەدات بە جەیشی ئیسرائیل، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بۆ ئەم وێرانکارییەی ئێستا ئەیکات، سەرۆکی ئەمریکا -بایدن- داوای لە کۆنگرێس کردووە کە 14 ملیار دۆلاری تر بەسەریەکەوە بدا بە ئیسرائیل).  ئەمە ئەڵقەیەکی ترە لە ڕۆچوون و لاوازی ئەمرکا و  بە بنبەستگەیشتنی سیاسەتەکانێتی لە ناوچەکەدا، بۆیە ئاوا بێ پەردە بەردەوامە لە پشتیوانی ئیسرائیل و کوشتنی زیاتری مناڵان و دانیشتیوانی مەدەنی خەڵکی فەلەستین و گوێ نادا بە یاسا دانپانراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان و بڕیارەکانی (یو ئێن) پێشێل ئەکا و هیچ بەهایەک بۆ ئیعتیباری خۆی و دەسکەلاکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دانانێ.

ئەوەی کە لە 7/10/2023 دا ڕێکخراوی حەماس هێڕشێکی هەمەلایەنەی لە ئاسمان و زەوی و  دەریاوە  کردە سەر ئیسرائیل، کە نزیک بە 1200 کەسی کوشت، کە نزیک بە نیوەی کەسانی مەدەنی بوون و لە نێویاندا 31 منداڵێشی تیادا بوو، وە نزیک بە 240 نەفەریش وەک بارمتە فڕێندران و لەگەڵ خۆیان بردیان. وە لە بەرانبەر ئەو کارە تیرۆریستییەی حەماسدا ئەوە زیاتر لە پێنج هەفتەیە ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی تیرۆریست و ڕەگەزپەرست و ئاپارتاید، لەهەموو لایەکەوە هێڕشی دڕندانەی ئاسمانی و زەمینی کردۆتە سەر فەلەستین و غەزە و تا ئێستا زیاتر لە یازدە هەزار و دووسەد و شەشت کەسی سیڤیلی کوشتووە کە نیوەی مناڵانن، وە تا ئێستاش ئیسرائیل بەردەوامە لەم کوشتارگا و کاولکاریەی کە بەشێکی زۆری غەزەی وێران کردووە. لە کاتێکدا خۆپیشاندەران لە شەقامی شارەکانی دنیادا داوای دەستبەجێی ئاگربەست ئەکەن، بەڵام سەرانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە بیانووی بەرگری کردن لە خۆ، داوای درێژەدان بە هێڕش و کوشتنی خەڵکی سڤیل و ئاگرباران کردنیان ئەکەن. بەڵام دەمیان ئەبێت بە تەڵەی تەقیوو کاتێک هەندێ جۆڕنالیستی بە تەجرەبە پرسیاری ئەوەیان لێ ئەکەن کە ئایا خەڵکی فەلەستینیش مافی بەرگری لەخۆ کردنی نییە؟     

لە ساڵی 2021 و 2022 دا بنیەمین نەتەنیاهۆ بە تاوانی گەندەڵی و دزی و بەرتیل وەرگرتن، ڕاکێشرایە بەردەم دادگا و بە 333 کەیسی گەندەڵی تاوانبارکراوە و شەقامەکانی ئیسرائیل بە خۆپیشاندان لەدژی تەنرابوو. وە لە مانگی جون و جوڵای ئەم ساڵدا (2023) دوای ئەوەی ویستی دەستوری وڵات بگۆڕێ و دادگا سەربەخۆ نەهێڵێ، گەورەترین خۆپیشاندان لە مێژووی ئیسرائیلدا لە دژی  ڕوویدا و بە سەدان هەزار کەس لە شارەکانی ئیسرائیلدا بۆچەندین هەفتەی لەسەر یەک ناڕەزایەتیان لە دژی دەربڕی و لەئەنجامدا نەتەنیاهۆ ناچارکرا کە تێپەرکردنی ئەو بڕیارە لە پەرلەماندا (کەنێسەت) دوابخا. نەک هەر نەتەنیاهۆ تاوانبارە و شوێنی زیندانە بەڵکو هەندێ لە وەزیرەکانیشی کە سەرۆکی حیزبە بچوکەکانی تری هاوپەیمانی نەتەنیاهۆن لە حکومەتەکەیدا، بە تۆمەتی کوشتنی بەنقەستی خەڵکی سڤیلی فەلەستین تۆمەتبارن و کەیسەکانیان لە دادگادایە. بۆیە هێڕشە تیرۆریستییەکەی حەماس کە لە 7/10/2023 دا کردی، هەلێکی زێڕین بوو بۆ نەتەنیاهۆ بۆ گۆڕینی ناڕەزایەتییەکان لەسەر خۆی و درێژەدان بەتەمەنی حکومەتە فاشیستەکەی.

بە پێچەوانەی هەندێ لە چەپ و کۆمۆنیستەکانی کوردستان و ئیران و عێراق، کە بۆچوونێکی زۆر نادروست و تێگەیشتنێکی زۆر ڕووکەشانەیان هەیە لەسەر ئەوەی کە لە ئێستادا لە فەلەستین و ئیسرائیلدا ئەگوزەرێ. کە بەداخەوە بۆ ئەو چەپانە، هێڕشەکەی حەماس خاڵی جەوهەری وەرگرتنی هەڵوێست و لێکدانەوە و شیکارییەکانیانە، بەڵام بۆ زۆر لە هەڵسوڕاوان وئەکادیمیستان و میدیاکارانی بەڕەگەز جووی پێشکەوتووخواز، وە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تەواوی کێشەکە ئەبینن و شارەزای مێژووی زایۆنیزم و ئیسرائیلن، خاڵی جەوهەری بۆ ئەوان، واتە تاوانباری سەرەکی ئەم کوشتارگایەی کە لە 7/10/2023 وە لە ئیسرائیل و فەلەستیندا دەستی پێکردووە، هێڕشەکەی حەماس نییە، بەڵکو کارکرد و سیاسەت و ڕەفتارەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی و ئایدۆلۆجیاکەیەتی (زایۆنیزم). وە بەدروستی ئەڵێن ئەو تاوانەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەردا دەرحەق بە خەڵکی بێگوناهی سڤیل و مناڵان ئەنجامیدا، ئیسرائیل ڕۆژانە لە 1948 وەوە وە زاییۆنیزمیش بە پاڵپشتی بەریتانیا لە (ڕاگەیاندنی بلفۆرەوە کە لە 1917 دالە نێوان وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆکی زایۆنیستەکاندا ئیمزاکرا)پێش ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیلیش دروستبێ و لە سەرەتای جەنگی یەکەمی جیهانییەوە،  ڕۆژانە دەرحەق بە خەڵکی بێتاوانی فەلەستینن ئەنجامی داوە و ئەنجامی ئەدات. وە بەدروستی حەماس بە بەرهەمی سیاسەتەکانی ئیسرائیل ئەزانن. وە پێیان وایە بۆ بنەبڕکردنی حەماس لە ئێستادا و بەرهەمنەهێنانەوەی هاوشێوەکانی لە داهاتوودا، ئەوە ئیسرائیلە کە ئەبێت سیاسەتەکانی بگۆڕێ و دان بە مافی خەڵکی فەلەستیندا بنێ و واز لە ئاپارتاید و ڕەگەزپەرستی بهێنێ.

بەداخەوە بۆچوونی هەندێ لەو چەپ و سۆشیالیستانەی لەمەڕ خۆمان هێندە ڕووکەشانە و ناواقعیانەیە کە تەنانەت هەندێکیان بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی وڵاتانی دنیادا بە بەرگری لە حەماس پێناسە ئەکەن. ئاخر چۆن سێ سەد هەزار کەس لە شەقامەکانی واشنتۆن، ئاخر چۆن هەشت سەد هەزار کەس لە شەقامەکانی لەندەن و دەیان هەزار خۆپیشاندەری تر لە شارەکانی تری وڵاتانی دنیادا ساپۆرتی (حەماس)ن؟! ئاخر حەماس کە لە ناوخۆی غەزەشدا زۆرینە نییە و دەسەڵاتی خۆی بەزۆر سەپاندووە بەسەر خەڵکدا و بە پێی ڕاپرسییەک کە لە سێپتەمبەری 2023 دا بڵاوکراوەتەوە 67٪ ی دانیشتوانی غەزە، حەماس بە بەربەست لەبەردەم خۆشگوزەرانی خۆیاندا ئەبینن.

ئەو چەپە ناڕۆشنانە هەندێکیان دژی وەستانی شەڕن و ئەلێن با درێژەی هەبێ تا حەماس بەتەواوی لەناو ئەچێ، یان گاڵتەیان بە داواکاری وەستانی شەڕ دێت و ئەڵێن سۆشیالیزم بە وەستانی شەڕ دانامەزرێ! بەڵام ئایا هیچ کەس لەو جووانەی لە بەرگری خەڵکی فەلەستیندان و هیچ لەو  کۆمۆنیستانەی کە ڕۆشنن و تەواوی کێشەکە ئەبینن، وتوویەتی کە 6ی سێپتەمبەری 2023 وەزعەکە ئارام بووە و چارەسەری نەویستووە؟

بۆچوونێکی تری نادروسستی هەندێ لەو چەپ و سۆشیالیستانە ئەوەیە کە پروپاگەندە و پاساوەکانی سوپا و موسادی ئیسرائیل دووبارە ئەکەنەوە و ئەڵێن حەماس دانیشتوان وەک  قەڵغانی مرۆیی بەکار ئەهێنێ. لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا تەوەقوعت لە گرووپێکی تیرۆریستی ئیسلامی چییە؟ ئەو چەپ و بەناو سۆشیالیستانە بەم بیانووە هەر وەک ئیسرائیل پاساو بۆ کوشتنی زیاتر لە یازدە هەزار خەڵکی سڤیل کە نیوەیان مناڵانن ئەهێننەوە و ئەڵێن ئایا بە تیاچوونی حەماس ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی زیانێک ئەکات؟  بە ڕاستی سەیرە، ئاخر تیاچوونی حەماس بە نزخی چی؟ بە کوشتنی یازدە هەزار بێتاوان و ئاوارەکردنی ملیۆنونیوێک لە دانیشتوان و خاپورکردنی شارێک بە دەیان هەزار تۆن بارووت!

وەڵامی بەرەی ئازادیخواز و ئەکادیمیستان و میدیاکارانی جوو، بەم پاساوەی ئیسرائیل کە هەندێ لە چەپەکانی لای خۆمان دووبارەی ئەکەنەوە، ئەوەیە کە؛ دەوڵەتی ئیسرائیلیش بەردەوام دانیشتوانی خۆی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە و بەکارئەیئەهێنێ. لە هەرشوێنێک کە خاکی تازەی فەلەستینییەکان داگیر ئەکەن و دانیشتووانە ڕەسەنەکەی دەرئەکەن و جووی تازە هاتووی تیادا نیشتەجێ ئەکەن، سەرەڕای ئەوەی ئەو جووە تازە نیشتەجێبووانە هەموو چەکیان هەیە بۆ پارێزگاری لەخۆیان لە دژی ناڕەزایەتی فەلەستینییەکان و ئازادن بەکاری بهێنن و فەلەستینییەکان بکوژن، لە هامان کاتدا لە ناوەندی ماڵەکاندا مۆڵگەی سەربازی هەیە و سەربازیان بۆ دائەنرێ بۆ پارێزگاریکردن لێیان. هەر ئەو جووە ناڕازی و ئینساندۆستانە ئەڵێن ڕادیۆی جەیشی ئیسرائیل لە تەلئەبیب لە بینایەکدایە کە لە چەند قاتێکیدا خەڵکی ئاسایی تیایدا ئەژی.

هەر بە دوای هێڕشەکەی حەماسدا، ئیسرائیل پێشنیاری کرد بۆ میسر و ئەردەن کە دانیشتوانی غەزە وەک پەنابەر قبووڵ بکەن. ئەمریکاش بەڵێنی پێدان کە لە بەرانبەر ئەو کارەدا لە زۆر لە قەرزەکانی سەریان خۆش ئەبێت. بەڵام شا عەبدوڵای ئەردەن کە تا ئێستا لە وڵاتەکەیدا 11 ملیۆن پەنابەری فەلەستینی هەیە، وتی بە ناوی خۆم و سەرۆکی میسرەوە قسە ئەکەم و بە هیچ جۆرێک ئێمە ئەو کارە ناکەین. هەر یەک لە (ئیلان پاپەی و نوریت پەلید-ئەلحەنان)2 ئەڵێن کە دەوڵەتی ئیسرائیل لەوەتەی دروست بووە، زایۆنیزم ئایدیۆلۆجیاکەیەتی و پەیڕەی ئەکات، ئایدۆلۆجیای زایۆنیمیش واتە داگیرکردن و جێلەقکردن بە دانیشتوانی ئەسڵی فەلەستین، جا بە کوشتن و لەناوبردن بێ، یان دەرکردن و ئاوارەکردن، بۆ دەستبەسەراگرتنی خاکەکەیان. ئەم دوو پرۆفیسۆرە جووە کە بە هۆی ڕەخنەکانیان لە زایۆنیزم و ئیسرائیل، کە بە هۆی بۆچوونی سیاسیانەوە هەردووکیان  لە زانکۆکانی ئیسرائیل لە کارەکانیان دەرکراون، ئەڵێن ئەمە ئامانجی دەوڵەتی ئیسرائیلە و لە 1948یشەوە هەر وای کردووە و زایۆنیزمیش لە کۆتایی سەدەی نۆزدەوە کاری بۆ ئەو ئامانجە کردووە کە تا ئێستا جێبەجێ ئەکرێ لە فەلەستیندا.  

حیزبی لەیبەر (کرێکار) لە ئیسرائیل، لە ئێستادا تەنها چوار کورسی هەیە لە پەرلەماندا. نۆم چۆمسکی لە سمینارێکیدا باسی ئەوە ئەکات کە لە ئیسرائیلدا حیزبی لیکود (حیزبەکەی نەتەنیاهۆ) حیزبی هەژاران و ئاینییە تووندڕەوەکانە. وە حیزبی لەیبەر (کرێکار) حیزبی دەوڵەمەندان و عەلمانیەکانە. لە 10ی جوڵای 2018 وە، حیزبی لەیبەی ئیسرائیلی لە ڕێکخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ کشایەوە، چونکە ئەو ڕێکخراوە لە 5ی جوڵای 2018دا سیاسەتی (بی دی ئێس)3 ی لەبەرانبەر ئیسرائیلدا پەسەندکردبوو وە کردوێتیە سیاسەتی ڕەسمی خۆی و داوای بایکۆتی هاوکاری سەربازی بۆ ئیسرائیل کردووە لەسەر درێژەدانی بە داگیرکاری و ئاپارتاید لە بەرانبەر فەلەستینییەکاندا.

لە 28/10/2023 دا (کرەیک مۆکیبە)4 کە بەڕەچەڵەک جووە و سەرۆکی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی یو ئێن بوو لە ئۆفیسی نیو یۆرک، کە پارێزەرە و شارەزا لە یاسا نێودەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤە،  دەستی لە کارەکەی کێشایەوە، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بێتوانایی یوئێن و دەبڵ مۆڕاڵی و بێدەربەستی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەبەرانبەر ئەو جینۆسایدەی کە حکومەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین ئەیکات. کرەیک مۆکیبە نامەی ئیستیقالەکەی لە مانگی مارسەوە پێشکەش کردبوو، وە پێی وایە کە لە پێش 7ی ئۆکتۆبەرەوە، بەڵگەی بێشومار هەیە کە ئەیسەلمێنی حکومەتی ئیسرائیل لە چەندین دەیەی ڕابردوودا جینۆساید و ئاپارتایدی دەرحەق بە خەڵکی فەلەستین بەکار هێناوە و ئەبوایە دەمێکە دادگایی بکرایە لەسەری، نەک کوێرانە پشتیوانی لێ بکرێ و بۆ مەبەستی سیاسی تاوانەکانی بپۆشرێ.

لە جەنیوەری 1976دا لەسەر پێشنیاری سێ دەوڵەتی سەرەکی عەرەبی و هاوسێی ئیسرائیل (میسر و ئەردەن و سوریا)، لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند کە دان بە ئیسرائیلدا ئەنێن و داوای دامەزراندی دوو دەوڵەتیان کرد (فەلەستین و ئیسرائیل) کە هاوشانی یەک بە ڕەسمی بناسرێن، وە گەرەنتی پاراستنی ئاسایشی هەردوولایان دابوو، بەڵام لەو بڕیارەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئیسرائیل هۆڵەکەی بەجێهێشتوو و بەشداری نەکرد، وە ئەمریکاش ڤیتۆی لە دژ بەکار هێنا5. ئەوە ئیسرائیلە نایەوێ ئاشتی بەرقەراربێ، نەک وڵاتانی عەرەب و نەک تەنانەت حەمسایش کە چەندین ساڵە ڕایگەیاندووە و ئامادەی گفتووگۆیە.

لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا، لەو کاتەدا کە بەریتانیا گەورەترین و بەهێزترین دەوڵەتی ئیمپریالیستی دنیا بوو، قسە لەسەر ئەوە کرابوو کە دەوڵەتێک بۆ جووەکان لە کینیا یان لە ئەرجەنتین یان لە تاسمانیا (کە جەزیرەیەکی بەتەنهایە لە باشوری ئوسترالیا و یەکێکە لە ویلایەتەکانی ئوسترالیا) پێک بهێنن. بەڵام کۆنگرەی زایۆنیستەکان لە 1903 دا پاش کێشەمەکێشی زۆر لە نێویاندا ڕازی نەبوون بە کینیا و دەنگیان بە فەلەستین دا کە تیایدا دەوڵەتێک بۆ جووەکان دروستبکرێ. هەر لەوکاتەوە زایۆنیزم کەمپینی بۆ ئەوکارە کردوە و جووەکان هاندران و کۆمەکی مادی کران تا کۆچ بکەن بۆ فەلەستین. سەرەڕای هەموو ئەو کۆچکردنانەش لە ساڵی 1914 دا ژمارەی جووەکانی فەلەستین تەنها 8٪ی دانیشتوانیان پێک هێناوە6.

هەر ئێستا و لەسایەی سیستەمی سەرمایەداریدا باس لە دوو ڕێگە چارە ئەکرێ لە لایەن بەرەی پێشکەوتووخوازی دنیاوە. بەشێک باوەڕی وایە کە دامەزراندنی یەک دەوڵەتی سکۆلار کە تەواوی دانیشتوان مافی یەکسانیان هەبێت ڕێگە چارەیە. بەشێکی تر کە ڕەچاوی  ئەو هەموو ناسۆرەی خوڵقاوە و مێژووەکەی لەبەر چاو ئەگرن. دامەزراندنی دوو دەوڵەت کە یەکتر بە ڕەسمی بناسن و بەگوێرەی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و سنوری 1967 بێت بە ڕێگە چارەیەکی واقیعی تر و مومکین تر ئەزانن.

لێرەدا ئەوەی شایانی سەرنج و تێڕوانینی پڕ دیقەتە ئەوەیە کە پرۆفیسۆر ئاڤی شلەیم، کە هاوڵاتی ئیسرائیل وبەریتانیایە و مامۆستایە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا، کە بە ڕەچەڵەک جوویەکی عێراقییە و لە 1945 دا لە بەغداد لەدایک بووە، ئەڵێ من هەرگیز ئینکاری وجودی ئیسرائیلم نەکردوە کە لە سنووری یاسایی و بەڕەسمی ناسراوی خۆیدا ببێت، ئەو سنوورەی کە ئیسرائیل و دراوسێکانی ڕازیبوونە پێی. ئاڤی شلەیم باوەڕی وایە کە لە 1949 لە دوای وەستانی شەڕ لەبەینی ئیسرائیل و عەرەبدا، تاکە سنوری بەڕەسمی ناسراو لە ئاستی نێونەتەوەییدا کە ئیسرائیل هەیبێت ئەوەیە، وە ئەڵێ کە من ئێستاش باوەڕم بەو سنورە یاسایییەیە کە پێویستە ببێت بە سنوری نێوان هەردوو وڵاتی فەلەستین و ئیسرائیل7.

ئیسرائیل تاکە وڵاتی دنیایە کە لەوکاتەی دروست بووە بەردەوام نەخشەکەی لە گۆڕان و زیاد بووندایە بە هۆی داگیرکاری و دەرکردنی دانیشتوانە ڕەسەنەکانی وڵاتەکەوە8. ئەمە ئەبێت کۆتایی پێ بێت و دوو دەوڵەتی هاوشانی یەک دابمەزرێ و کۆتایی بەو برینە بهێندرێ کە ئیمپریالیزمی جیهانی لە دڵی ناوچەکەدا خوڵقاندوویەتی و بەردەوام بۆ مەبەست و باڵادەستی خۆی بەکاری ئەهێنێ.

سەرچاوەکان

1

https://www.jewishvirtuallibrary.org/text-of-the-balfour-declaration

2

Nurit Peled-Elhanan and Ilan Pappe

3

Boycott, Divestment and Sanctions (BDS) is a Palestinian-led movement promoting boycotts, divestments, and economic sanctions against Israel. Socialist International of 140 Global Political Parties Adopts BDS, Calls for Military Embargo on Israel

https://bdsaustralia.net.au/about/what-is-bds/

4

Craig Mokhiber

5

https://www.youtube.com/watch?v=j8UKO6NNb5w

6

https://www.youtube.com/watch?v=ZXfuqUhzESg

7

https://www.youtube.com/watch?v=W43Rgzge4Po

8

https://www.youtube.com/watch?v=-NKkmnnQud8

تێبینی:

شایانی باسە کە ناونیشانی ئەم وتارە لە ناوەڕۆکی وتارێکی (مەنسور حیکمەت) بە ناونیشانی (فەلەستین لە سەربەخۆییەوە بۆ ئازادی) کە لە 17ی نۆڤەمبەری 2000 دا نووسیوێتی،  وەرگیراوە.

عامر سابیر

14/11/2023

بەسەرهاتی ژیانی کرێکارێکی هاتوو لە کوردستان ...عامر سابیر

من ناوم (مارگرێت)ە، خەڵکی (گانا)م، ئەوە نزیکەی ساڵێکە لە کوردستان ئەژیم و کرێکارم. دایکێکی تەنهام و منداڵێکی شەش ساڵانم هەیە، کە لە گانا بەجێم هێشتووە لە لای دایکم. من تەمەنم 34 ساڵە. ئەو کۆمپانیایەی منی هێنا بۆ کوردستان، لە گانا پێێان وتین ئەتانبەین بۆ دوبەی و مانگانە هەزار دۆلاری ئەمریکی مووچەمان ئەدرێتێ. کاتێکمان زانی لە عێراق و لە کوردستاندا، لە سلێمانی دایان بەزاندین و وتیان لیرە ئیش ئەکەن نەک لە دوبەی. من پێشتر هەرگیز ناوی کوردستانم نەبیستبوو.

من لێرە لە ماڵێکی کورددا ئیش ئەکەم. مووچەکەم 250 دۆلاری ئەمریکییە لە مانگێکدا. ئیشی من حەوت ڕۆژە لە هەفتەدا و هەر ڕۆژی بیستوچوار سەعاتە. کاری من یارمەتیدان و ئاگالێبوونی دووکەسە، کە  پیاوێکی زۆر بە بەتەمەنە کە تووشی لەبیرچوونەوە بووە، لەگەڵ کچەکەیدا کە کەمئەندامە. کە هەردووکیان، خۆیان ناتوانن هیچ شتێک بۆ خۆیان بکەن و من ئەبێت خواردنیان بۆ بکەم و بۆیان دابنێم، ئەبێت پاکیان بکەمەوە و بیانبەمە سەر جێگا و بیانهێنمە دەرەوە و شۆرین و جلگۆڕین و پاککردنەوە و پێدانی دەرمان و هەموو کارێکی تر بۆیان. من تەنها ئەو کاتانە کە ئەوان نووستوون منیش ئەتوانم هەندێک بنووم.

مارگرێت ئەڵێ کچێکی تری ئەم پیاوە لەگەڵ مێردەکەی، دراوسێیە و لە ماڵەکەی تەنیشتمانەوە ئەژین. ئەوان مووچەی من ئەدەن. هەفتەی یەک دوو جار، هەر جارەی بۆ سەعاتێک یان دوو سەعات ئەمباتە دەرەوە بۆ بازاڕ، بۆ کڕینی پێداویستی و خواردن بۆ باوک و خوشکەکەی. ئەمە هەموو چوونەدەرەوەیەکی منە لەم خانووەدا. وە بە چەند مانگ جارێکیش ئەمبات تا ئەو پارەیەی کۆمکردۆتەوە حەواڵەی بکەم و بینێرمەوە بۆ دایکم و منداڵەکەم لە گانا. هەروەها ئەگەر ئەم کچەشیان میوانیان هات و قەرەباڵغ بوون، ئەوا ئەبێت لەوێش یارمەتی بدەم و هەموو قاپەکان بشۆم. من کە نزیک بە ساڵێکە ئەمە ئیشمە، هیچ ڕۆژێکی پشووم نەبووە، کە بڵێم ئەمڕۆ بۆ خۆمە و هیچ ناکەم و ئیسراحەتم. کچەکەیان کە دراوسێمانە، کە ئەچن بۆ گەشت و سەیران، من ئەبێت لە ماڵەوەبم و ئاگام لە باوک و خوشکەکەی بێت.

مارگرێت ئەڵێ، من پاسەپۆرتەکەم لەلای ئەو کۆمپانیایە گلدراوەتەوە کە ‌منی هێناوە بۆ ئەم ئیشە. عەقدەکەم بۆ دوو ساڵە، دوای ئەوە ئەتوانم بگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم.

فرمێسک، کە ئەم کرێکارە هاتووەی (مارگرێت)ی گرتووە بۆ ئەوەی ئاگای لە باوک و خوشکەکەی بێت، بەم شێوەیە باس ئەکات و ئەڵێ.

ئێمە لە ڕێگەی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە کرێکاری هاتوو ئەهێنن بۆ کوردستان، ئەم کرێکارە (مارگرێت)مان دۆزییەوە. من بڕی نزیک بە 60 وەرەقەم داوە بە کۆمپانیاکە، واتە شەش هەزار دۆلار بۆ عەقدی دووساڵ ڕێکەوتووین کە موچەی مانگانەکەشی 250 دۆلار بێت. ئەوە نزیکەی ساڵێکە مارگرێت، لە گەڵماندایە و یارمەتی باوک و خوشکەکەم ئەدات. پێشتر کرێکارێکی ترم هێنا، تەنها دوو ڕۆژ کارەکەی کرد و حەزی لێنەبوو، ڕۆیشت و دامانەوە بە کۆمپانیاکە و ئەم کرێکارەی ئێستا (مارگرێت)یان بۆ دۆزینەوە. فرمێسک ئەڵێ ئەزانم کە ئیشەکەی مارگرێت زۆر سەختە، بەڵام ئێمەش هەر ئەوەندە ئیمکاناتمان هەیە و ناتوانین مووچەی زیاتری بدەینێ.

سەبارەت بەو 60 وەرەقەیەی کە داویانە بە کۆمپانیاکە، فرمێسک ئەڵێ ئەوە بۆ کۆمپانیاکەیە. لە پاش دووساڵەکە ئەو پارەیە نە ئەگەڕێتەوە بۆ ئێمە و نە ئەشدرێ بە مارگرێت.

سەبارەت بەوەی کە بۆچی مارگرێت هەفتانە لانی کەم ڕۆژێکی پشووی نییە؟ فرمێسک ئەڵێ، جا خۆ ئەو هیچ شوێنێکی نییە بڕوا بۆی! لەگەڵ باوکم و خوشکەکەمدا ئەو ژوورێکی بەتەنها هەیە بۆ خۆی، تەلەفزیۆن و سەتەڵایتی هەیە، 250 دۆلارەکە بە سافی بۆی ئەمێنێتەوە و هەموو مەسرەفێکی لەسەر ئێمەیە.

سەبارەت بەوەی کە بۆچی مارگرێت ناتوانێت خۆی بەتەنها بچێتە دەرەوە و بەردەوام ئەبێت لەگەڵ ئێوەدا بچێت بۆ شتکڕین؟ میردەکەی فرمێسک هاتە دەنگ و وتی، ئاخر ئەگەر بەتەنها بڕوا، ئەوا ئەچێت چاوی بە کرێکارانی تری وڵاتی خۆی ئەکەوێ و ڕەنگە مەعاشی ئەوان زیاتر بێت و ئیشەکەیان سوکتر بێت و دوایی مێشکی ئەمیش تێک ئەدەن و ئەمیش فێر ئەکەن و وای لێ ئەکەن بەجێمان بهێڵی. لەوەڵامی ئەوەی کە ئایا ئەم مامەڵەیەی ئێوە ڕەفتارێکی ئینسانییە کە لەگەڵ ئەم کرێکارەدا ئەیکەن؟ مێردەکەی فرمێسک وتی، خوا ئەم دەسەڵاتە دز و جەردەیە بگڕێ کە گەیاندیانین بەم ڕۆژە. لەسەردەمی بەعسدا هەزارانی وەک ئەو کچە نقوستانە دەوڵەت ئەیبرد و بە جوانترین شێوە بەخێویان ئەکرد، بەڵام ئێستا حکومەت هیچ ناکا و هەموو عەزیەتەکە بۆ خانەوادەکان ماوەتەوە.

سەبارەت بەوەی کە بۆچی مارگرێت سەرەڕای ئیشی سەختی خۆی ئەبێت جار جارە قاپەکانی ئێوەش بشوا؟ فرمێسک وتی،  وەڵا خۆ ئێمە زۆری لیناکەین، هەر خۆی کە ئەیبینێ، بێ ئەوەی پێی بڵێین، دێت دەستئەکات بە ئیش و یارمەتیمان ئەدا.

چیرۆکی ژیانی مارگرێت و ئەم ژیانە سەختەی ئەیباتە سەر، گۆشەیەکی بچوکە لەو چەوسانەوە و بێ مافییەی بە کرێکاران ئەکرێت لە کوردستاندا، کە هیچ کەس لە دەسەڵاتداران خۆی بە لێپرسراو نازانێ لەبەرانبەردا.

بەداخەوە، تا ئێستا لە کوردستاندا، لە سایەی دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی کورددا، قانوون کارێکی کرێکاری پێشکەوتووخوازانە نییە کە مافەکانی کرێکار و لە نێویشیدا کرێکارانی هاتوو فەراهەم بکات. ئەوەتە کۆمپانیاکانی سەمایەداران کە بە هەزار ڕایەڵ بەستراونەتەوە بە دەسەڵاتدارانەوە، لەسەر چەوسانەوە و مژینی شیلەی گیانی تەنها ئەم کرێکارە، شەش هەزار دۆلار کەڵەکە ئەکەن بەبێ ئەوەی دارێک لەسەر بەردێک دابنێن.

لە سایەی ئەم حیزبە میلیشیایانەی کوردایەتی و دەسەڵاتی گەندەڵ و تاڵانچییاندا، کە کەرتی تەندرووستی وەک باقی هەموو کەرتەکانی تر، بە تایبەتی کراوە  و نەخۆشخانەی ئەهلیان قوت کردۆتەوە بۆ ڕووتانەوەی خەڵک و نەخۆشخانە گشتییەکانیشیان پشتگوێ خستووە و کردوویانن بە کەلاوە. ئەگەر لە سایەی ئەم دەسەڵاتە بێدەربەست و گەندەڵ و تاوانبارەدا نەبوایە، ئەوا ئەبوایە هەموو بەساڵاچوان کە هەموو تەمەنیان کاریان کردووە و خزمەتی کۆمەڵگایان کردووە، ئەبوایە لە سەنتەر و نەخۆشخانەی تایبەت بە بەساڵاچواندا بوونایە و ژیانێکی شایستەیان بۆ فەراهەم بکرایە و بەهرەمەندبوونایە لە هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و خۆشگوزەرانی. ئەبوایە ئەو هەموو گەنجەی کە پەیمانگا و زانکۆ تەواوئەکەن و بێکار ڕاگیراون، بەشێکیان لەو سەنتەر و نەخۆشخانانەدا ئیشیان بکردایە و مووچەی شایستەیان پی بدرایە تا ژیانی بەساڵاچوانمان کە لە تەمەنی ساڵانی کۆتایی ژیانیاندان، بە ڕێزەوە بەڕێبکردایە و پاداشتی ماندووبونیان بدرایەتەوە و خزمەتکردنی ئەوان بکرایە بەکاری کۆمەڵایەتی.

عامر سابیر

14/10/2022

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە 39ی بڵاوکراوەی (دەنگی کرێکار) لە کوردستان بڵاوکراوەتەوە.

عامر سابیر لەوەڵامی چەند پرسیارێکدا لەسەر وەزعی کوردستان.

بۆپێشەوە: هاوکات لەگەڵ گوشارەکانی بەغدا بۆسەر دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، هیرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەرێم زیاتری کردووە، هەروەها ئێران ناوە ناوە لەڕیگای موشەک هاویشتنەوە بۆ هەولێر و دەوروبەری گوشارەکانی زۆرتر بووە، هۆکاری زیادبوون و فراوانبوونی گوشارەکانی تورکیا و ئیران بۆسەر هەرێم چییە؟

عامر سابیر:

مەبەستی موشەک هاویشتنەکانی ئیران و درۆن ناردن و تۆپبارانکردنەکانی تورکیا بە بڕوای من دوومەبەستی سەرەکی لە پشتە. یەکەمیان بۆ وەڵامدانەوەیە بەو ئەزمە قوڵەی لەناوخۆدا هەیانە و ئەیانەوێ لە ڕێگەی ئەم هێڕشانەوە خەڵکی وڵاتەکانیان مەشغوڵ بکەن و ناڕەزایەتی ناوخۆ خامۆش بکەن. وە دووەمیان بۆ سەپاندنی هەژمونی سیاسی خۆیان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و بۆ بردنەپێشەوەی کێشمەکێشەکانیانە لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکەدا.

کوردستان لە 1991 ەوە و عێراق لە 2003 وە لە ژێر دەسەڵاتی کۆمەڵێک تاقمی مافیایی و تاڵانچیدایە، کە هیچ باکیان بە ژیانی خەڵک نییە و هیچ لێپرسراوێتییەکیان بەرانبەر بە ژیانی دانیشتوان لە ئەستۆ نەگرتووە و هەر تاقمەیان سەر بە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکەیە و نەخشەکانی ئەوان ئەبەنە پێشەوە. ئەم هەلومەرجە زیاتر دەستی هەر یەک لە ڕژێمی فاشیست و نائینسانی توکیا و ئێرانی ئاواڵاکردوە تا بە ئاشکرا و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆتر تەدەخول بکەن و نەخشەکانیان ببەنەپێشەوە و هەژموونی خۆیان بسەپێنن و نائارامی و کوشتارگا بۆ خەڵکی کوردستان دروستبکەن. ناسیۆنالیزمی کورد بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بێزراو و بۆ درێژەدان بە تەمەنی دەسەڵاتە دکتاتۆری و سەپێندراوەکەیان، عەقدی 50 ساڵەیان لەگەڵ حکومەتی فاشیستی تورکیادا بەستووە، بە بیانووی ئابووری سەربەخۆوە، داهاتی ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگایان هەرزانفرۆش کردووە، کە خۆیان و کۆمپانیاکانیان بەشی هەرەزۆری لێ هەڵئەلوشن.

لە دوای ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی کە لە 25/9/2017 دا ئەنجامدرا، کە هەر خودی خۆی و حیزبەکەی ئەنجامەکەیان کردە ژێر پێوە و ڕایانگەیاند کە ڕیفراندۆم بۆ پرسی سەربەخۆیی نەبووە. وە بەدوای ڕوداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنەوەی کەرکوک و ناوچەکانی تر لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی عێراقی. لەوکاتەوە هاوسەنگی هێز بە قازانجی تاقمە تائیفی و مەزهەبییە شیعی و سونییەکان شکاوەتەوە و دەسەڵاتدارانی تاڵانچی کوردایەتی و شەریکەکانیان لە مەوقعییەتێکی لاوازتردا جێگیر بوونە. لە ئیستادا ئەوانەی بەغدا ئەیانەوێ داخوازییەکانیان بسەپێنن و لەم نێوەشدا ئەوەی زیانی بەرئەکەوێ و مافخوراو ئەکری لە کێشمەکێشی بەینی ئەم جەردانەی هەولێر و بەغدادا کرێکاران و دانیشتوانی کوردستان و بەشەکانی تری عێراقە.    

بۆپێشەوە: هەلومەرجی سیاسی کوردستان تادێت بەرەو خراپی دەچێت، لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانەوە تا دەگاتە بەرپرسە سیاسییەکانی بۆرژوازی کورد، ئاماژە بەزیادبوونی مەترسییەکانی سەر هەرێم دەکەن، ئێوە لەو بارەیەوە دەڵین چی و تا چەندە مەترسی سیاسی لەسەر هەرێم هەیە؟

عامر سابیر: لەم هەلومەرجە سیاسییە خراپەی کوردستان کە باسی ئەکەن، سەرمایەداران و دەسەڵاتەکەیان تا دێت کۆمەڵگا زیاتر ئەدۆشن و سەرمایەی زۆرتر کەڵەکە ئەکەن. وە بە پێچەوانەوە ژیانکردن بۆ کرێکاران و هەژارانی کۆمەڵگا، تا دێ دژوارتر و سەختتر بووە. مەبەستی بەرپرسە سیاسییەکانی بۆرژوازی کورد لە مەترسییەکانی سەرهەرێم، مەترسییە لە لەقبوون و نەمانی دەسەڵاتی تاڵانچیانەی خۆیان. نەمانی دەسەڵاتی ئەوانیش لە بەرژەوەندی چینی کرێکار و خەڵکی مەحروومی کوردستانە، چونکە لە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵی ژێر دەسەڵاتی ئەواندا خەڵکی کوردستان لە هەژاری و سەرکوت و هاڕینی ئیرادەی خەڵک زیاتر، شتیکی تری دەستنەکەوتووە لەم دەسەڵاتە.

بۆپێشەوە: لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانەوە تا دەگاتە لێدوانی بەرپرسانی هەرێم، هۆکاری هەرەشەکان بۆ سەر هەرێم دەگێڕنەوە بۆ ناتەبایی نێوان پارتی و یەكیتی و حزبە کوردیەکان بەگشتی و دوو ئیدارەیی و دوو هێزی پێشمەرگە. . . تاد، لەم بارەیەوە دەڵێن چی؟

عامر سابیر: ئێمە کرێکارانی سۆشیالیست زۆردەمێکە وتوومانە کە ئەمانە کاتێک شەڕدەکەن، خوێنی ئێمە و هاوچینەکانمان ئەڕێژن، وە کاتێک کە تەبان و یەکئەگرن خوێنی ئێمە ئەمژن. ئەمانە نە یەکگرتنیان و نە ناکۆکییەکانیان، لەسەر باشترکردنی ژیانی ئێمە و پاراستنی مافەکانی ئیمە نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیانە کە کامیان جەردەیی زیاتر بکات و سەرمایەی زۆرتر کەڵەکە بکات. بێگمان ناکۆکی باڵە جیایاکانی ناسیۆنالیزمی کورد، زیاتر فرسەتی دەستتێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە فەراهەم دەکات، بەڵام ئایا ئەمانە کەی دەسکەلای دەستی وڵاتانی ناوچەکە نەبوونە و کەی چاوساغیان بۆ ئەوان نەکردووە؟ ئەمانە کەی پرسیان بە خەڵکی کوردستان کردووە و کەی پشتیان پێ بەستووە؟

 لە وەڵامی ئەم پرسیارەتاندا کە باسی هەڕەشە بۆسەر هەرێم دەکەن، بۆ من ئەوەی جێگەی بایەخە و پێویستە ببێتە مەشغەڵەمان لەم هەرێمەدا، هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ئێمە کرێکاران و هەوڵی لێکترازانی کۆمەڵگایە لە سایەی ئەم دەسەڵاتەدا. هۆکاری سەرەکی ئەم نەهامەتی و هەژاری و بێکاری و سەپاندنی چەندەها جۆر باجی جیا جیا و نەبوونی سادەترین خزمەتگوزاری و داڕوخانی پەروەدە و تەندروستی و هەڵتۆقینی کەرتی تایبەت و بنیاتنانی نەخۆشخانەی ئەهلی و زانکۆ و قوتابخانەی ئەهلی بۆ ڕووتانەوەی چینی کرێکار و هەژارکردنی زیاتری کۆمەڵگا، هۆکاری هەموو ئەمانە سیستەمی سەرمایەداری و نیولیبرالیزمەکەیەتی کە ناسیۆنالیزمی کورد وەک تاکە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا ئەیناسێنێ و هەموو سیاسەتە دژی ئینسانییەکانی بانقی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتیان جێبەجێکردوە بەسەر خەڵکی کوردستاندا و نەوەکانی داهاتووشیان کردۆتە ژیر قەرزی ئەم دەزگایانە و کۆمپانیا جیهانی و دەوڵەتانی ئیمپریالیستییەوە. لە کاتێکدا ئەگەر ئەمانە ئەو هەموو داهاتەی دزیویانە و ئەیدزن، بگێڕنەوە بۆ داهاتی گشتی و خەڵکی کوردستان، ئەوا ئەم کۆمەڵگایە پیویستی بەقەرزی ملیارەها دۆلار نییە کە ئەمانە لەسەر حیسابی خەڵکی کوردستان و نەوەکانی داهاتوو کردویانە.

 خانم (جینین هێنیس-پلاسخارت) کە پێشتر سەربازێکی هێزی دەریایی هۆڵەندا بووە، پاشان بووە بە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامی پەرلەمان و وەزیری بەرگری لە هۆڵەندا لەسەر لیستی یەکێک لە حیزبە ڕاستە بۆرژوازییەکانی هۆڵەندا، لە ساڵی 2018 ەوە بۆتە نووێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق. ئەم خانمە لە وتارەکەی پارساڵی لە زانکۆی کوردستان کە لە 19/5/2021 دا ئەنجامدرا، وە لە وتارەکەی ئەمساڵیدا لە مەجلیسی ئەمندا کە لە 17/5/2022 دا پێشکەشی کرد، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا ئەکات کە واز لە گەندەڵی بهێنن و لەو کێشە و ناکۆکیانەی کە لە نێوانیاندایە گەورەتربن و سەقامگیری بەرقەراربکەن و حیساب بۆ دانیشتوان بکەن. خانم هێنیس-پلاسخارت ئامۆژگاریان ئەکات کە ئەم کارە بکەن، ئەگەر نا ئەوا ئەم وەزعەیان تا سەر بۆ نامێنێ. ئەم خانمە ئەم داوایە ئەکات بەڵام ئیشارە بە هیچ بەدیلێک ناکات. وەک ئەزانین ئەمریکا لە 30/8/2021 دا ئەفغانستانی تەسلیمی تاڵیبان کردەوە و لە عێراق و ناوچەکەشدا پاشەکشەی کردووە و سیاسەتەکانی بە بنبەست گەیشتووە. وە بۆ وەڵامدانەوە بەو قەیرانە قوڵەی تووشی بووە، تەرکیزی کردۆتە سەر بیانووگرتن بە چین و دژایەتیکردنی.

هەڕەشە شاراوەکەی خانم هێنیس-پلاسخارت، ئەتواندرێ دوو ئەنجامی لێ هەڵهێنجرێ، یەکەمیان ڕەنگە ئەوەبێت کە ئەوان پشتیوانی دکتاتۆرێک ئەکەن کە عێراق بکاتەوە بە ماستی مەیوو، یان مەبەستی ئەوەیە کە بڵێ خەڵکی کوردستان و عێراق هێندە تووڕەیە لێتان کە ڕائەپەڕن و تەخت و تاراجتان تێک ئەدەن. بەبڕوای من ئەمەی دووەمیان ئیحتیمالی زۆرترە و زەمینەی لەبارترە.

بۆپێشەوە: زۆر بوونی مەترسیەکان بۆسەر هەرێم، رووی لە دەسەڵاتی حزبە بۆرژوازیەکانی کوردە، یان رووی لە خەڵکی کوردستانە؟

هەر وەک لەوەڵامی پرسیاری پێشودا باسمان کرد، مەبەستی بۆرژوازی کورد و حیزبە تاڵانچییەکانی لە مەترسی بۆ سەر هەرێم، مەترسییە لە نەمانی دەسەڵاتی گەندەڵ و پڕ تاوانیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا. بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانیش لە نەمانی ئەواندایە.

بەڵام گومانی تێدا نییە کە قوربانی هەر تۆپباران و مووشەک هاویشتن و هێڕشێکی سەربازی، خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان ئەبێت. وە تورکیا و ئێران لە پارتی و یەکێتی دڵسۆزتریان دەستناکەوی لەم هەرێمەدا، بۆیە ئەگەر پێویستی کرد پشتیوانی جیدیان ئەکەن و دەست بە باڵایانەوە ئەگرن.

بۆپێشەوە: ململانێی نێو "ماڵی شیعی" چ کاریگەرییەکی لەسەر ئایندەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت؟

عامر سابیر:

هەروەک چۆن سەرکەوتن و سەپاندنی داخوازییەکانی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، سودمەندە بۆ خەڵکی ناڕازی کوردستان. وە بە پێچەوانەشەوە سەرکەوتنی ناڕەزایەتیەکان لە کوردستان و سەپاندنی داخوازییەکان، سودمەند دەبێ بۆ ناڕازیان و خۆپیشاندەرانی بەغدا و بەسرە. ئەم مەسەلەیە بۆ چینی بۆرژوازیش هەر ئاوایە.

هەوڵی سەرەکی هەموو ئەم تاقم و گرووپە میلیشیا ومافیایییانەی هەولێر و سلێمانی و بەسرە و بەغدا، بۆ کۆنترۆڵکردن و بەلاڕێدا بردنی تووڕەی خەڵکی مەحروم و هەژارانی کۆمەڵگایە. ترسی هەمووشیان لە ڕاپەڕین و تەقینەوەی تووڕەیی خەڵکە لە ئەنجامی ئەو قڵشتە چینایەتییە گەورەیەی دروستیان کردووە.

بۆپێشەوە: لەهەلومەرجی سیاسی کوردستاندا، چۆن دەروانە رۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی بەتایبەت نەوەی نوێ؟

عامر سابیر: ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی دیوی دووەمی ئەم دەسەڵاتەیە و چاوەڕوانی هیچ گۆڕانکارییەکی باشی لەبەرژەوەندی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستاندا لێ ناکرێ. نەوەی نوێ و بەرپرسەکەی خۆیان بەرهەمی ئەم گەندەڵی و تاڵانچێتییەن کە لە کوردستاندا ئەگوزەرێ، ئیتر چۆن ئەتوانن چاکسازی بکەن و ژیانی خەڵک باش بکەن؟ خەڵکی کوردستان تەجرەبەیەکی زیندووی لەبەردەستدایە و باجێکی گەورەیدا بەوەی کە خۆشخەیاڵبوو بە نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەکەی.

لە بەناوهەڵبژاردنی ڕابردوودا کە بۆ پەرلەمانی عێراق لە 1/10/2021 دا کرا، هەموو حیزبە بورژوازییەکان، بە دز و شەریکە دزەکانەوە لەنێویاندا نەوەی نوێش، کەمتر لە 20٪ی خەڵک بەشداری ئەو گاڵتەجاڕییەی کرد. کە ئەمە بۆ سەرتاسەری عێراقیش هەر بەو جۆرە بوو. بۆیە لە ئێستادا کرێکاران و خەڵکی کوردستان تا ڕادەیەکی باش لە خۆشخەیاڵی بە کوردایەتی هاتۆتەدەرەوە، بەڵام بەدەست ناڕیکخراوی و بێ ئیرادەیی و بێ هیوایی ئەناڵێنین.

بۆپێشەوە: لە ڕوانگەی ئێوەوە زامنی ئایندەیەکی باش بۆ خەڵکی کوردستان چییە و چۆن بەدی دێت؟

عامر سابیر: بە کورتی ئایندەیەکی باش بە وەلانانی سیستەمی سەرمایەداری ئێستا و بنیاتنانی سۆشیالیام بەدی دێ. لەم ڕاستایەدا و بۆ ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەکی ئیجابی، باوەڕبوون بە ئیرادەی خۆ، خۆ ڕێکخستن و هاوئاهەنگی ناڕەزایەتییەکان، بەرچاوڕۆشنی و زانینی چی ویستن، زامنی سەرکەوتن و ئایندەیەکی گەشە بۆ کرێکاران و خەڵکی هەژارکراوی کوردستان. وەلانانی تەواوەتی ئەم دەسەڵاتە و دامەزراندنی دەسەڵاتی شوراکان لە شوێنی کار و لە شوێنی ژیاندا، زامنی ئایندەیەکی گەشە بۆ کۆمەڵگا. دەسەڵاتدارانی ئێستا لەسەر بورکانی تووڕەیی خەڵک وەستاون. هیچ کات هێندەی ئێستا خەڵک و دەسەڵات لێک دوور نەبوونە. گەڕانەوەی باوەڕ بە تواناییەکانی خۆمان، باوەڕ بەوەی کە تەنها خۆمان ئەتوانین ژیانی خۆمان بگۆڕین، مەرجێکی سەرەکی سەرکەوتنمانە.

ئەوە زیاتر لە سی ساڵە کاری سەرەکی ناسیۆنالیزمی کورد و حیزبە شەریکەکانیان، نەهێشتن و لاوازکردنی باوەڕی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستانە بە باوەڕبوون بە توانایی و ئیرادەی خۆی. ئێمە کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان ئەبێت لەوەهمی چاوەڕوانی ئەوەی کە فریادڕەسێک دێ و ڕزگارمان ئەکات، ڕزگارمان ببێت. کە باوەڕبوونمان بە ئیرادەی خۆمان چووە ئاستێکی بەرز، ئیتر خۆشخەیاڵی بە ئەمریکا، یان کەسانی وەک نەوشیروان و شاسوار، نامێنێت و باشتر ئەزانین چیمان ئەوێت و چارەنووسی خۆمان، خۆمان لەدەستی ئەگرین.

ئەم وەڵامانە لە ژمارە 128ی بڵاوکراوەی بۆپێشەوە لە 1/9/2022 دا بلاوکراوەتەوە.

بۆپێشەوە: لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانەوە تا دەگاتە لێدوانی بەرپرسانی هەرێم، هۆکاری هەرەشەکان بۆ سەر هەرێم دەگێڕنەوە بۆ ناتەبایی نێوان پارتی و یەكیتی و حزبە کوردیەکان بەگشتی و دوو ئیدارەیی و دوو هێزی پێشمەرگە....تاد، لەم بارەیەوە دەڵێن چی؟