هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كابینه یه‌كله‌دواى یه‌كه‌كانى پێشوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌س و كاراكته‌رانه‌ى له دواى ساڵى (2005) ه‌وه له حكومه‌تى هه‌رێم دا بون، هه‌نگاوى هه‌ڵه‌یان به ئاڕاسته‌ى حوكمڕانى كردن، پاراستنى ئاسایشى ووزه، به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و سه‌رچاوه سروشتییه‌كاندا ناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووهێنده‌و سێ هێنده فشاره‌كانى هێزه ناوچه‌ییه‌كان و له‌سه‌ر هێزى سیاسى و ئابوریی و ئه‌منى كوردستان فاكته‌رى له‌رزینى كه‌رتى ووزه‌ى كوردستانن. هه‌روه‌ها كه‌تائیب و هێزه میلیشیاكانى عێراق مه‌ترسییه‌كى سه‌ره‌كى دیكه بون.
بلۆكه‌كانى ناوچه‌ى گه‌رمیان و هێڵه ته‌ماسییه‌كان به‌گشتى، له سه‌رده‌مى به‌عس دا به گۆرینى ناو و ناونیشانى ئیدارى و ته‌عریب كردن و، هه‌روه‌ها ئه‌نفال و خاپوركردنى دێهاته‌كانه‌وه ناڵاندویانه. دواتریش به ده‌ست ناعه‌داله‌تى و ململانێى نێوان حیزبه‌كان و ناو-حیزبه‌كانه‌وه، ئه‌مرۆكه‌ش به‌ده‌ست مووشه‌كباران كردن و مه‌ترسیی هاتنى ده‌بابه‌و تانكى هێزه میلیشیاو چه‌كداره‌كانى گروپى ته‌شه‌یوعه‌وه له عێراق گیریان خواردووه. ئه‌م هێرشانه‌ى سه‌ر "بلۆكى كۆرمۆر" پێشوتر وێنه‌ى نه‌بوه‌و، تایبه‌تمه‌ندى دیكه‌ى خۆى هه‌یه له‌چاو ناوچه‌كانى تردا. ئه‌گه‌ر درێژه بكێشێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ى بۆ سه‌ر هاوڵاتیان له‌ڕووى كاره‌یاو غازى شلى ماڵان-LPG ه‌وه ئه‌بێت.
بۆیه، بۆ ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێكى به‌په‌له‌و ئانه‌كى هه‌یه:
یه‌كه‌م / هه‌وڵدان بۆ دروستكردن و زیاتر سه‌رپێخستنى لیوا هاوبه‌شه‌كانى كورد‌و سوپاى عێراق له جه‌له‌ولاوه تا سنورى شه‌نگال، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه ئیداره‌ى پاراستنى ئه‌و ناوچانه‌یان بكه‌وێته ئه‌ستۆ. ئه‌وه‌ش ئه‌ركى هه‌موو ئه‌و كوردانه‌یه كه له به‌غدان، ئه‌گه‌ر ناتوانن بۆچى له به‌غدان؟ بۆ ناكشێنه‌وه؟ شه‌ڕ له‌سه‌رچى ئه‌كه‌ن؟
دووه‌م/ پێویست بو، هه‌ر له دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه وه‌فدێكى كوردیی به‌رده‌وام له واشنتۆن بونایه، ڕۆژى یه‌كه‌م كه مووشه‌كبارانى كێڵگه‌ى كۆرمۆر كرا، ئه‌بو وه‌فدێكى كوردستان به‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌نگاویان هه‌ڵگرتایه.
سێهه‌م/ چوار وو‌ڵاتى ئه‌وروپى ڕاسته‌وخۆ سه‌ریان له‌ناوخوانى ئاسایشى ووزه‌و، پرسى جیۆپۆله‌تیكى ووزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدایه، كه هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك حه‌وزه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتى كوتله‌كه‌ى خۆیان ئه‌بینن، ئه‌وانیش ئه‌توانن له‌سه‌ر ئاستى یه‌كێتى ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین هه‌نگاوى سه‌ربازیى و ئابوریی و دیبلۆماسى هه‌ڵبگرن " قوبرس، یۆنان، ئیتاڵیا، فه‌ڕه‌نسا".
چواره‌م/ هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى ته‌واو هوشیارتربن، له‌وه‌ى هه‌ندێك جار له‌گه‌مه‌ى بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كاندا پێكه‌وه به ملیاره‌ها دۆلار زیان نه‌كه‌ن، هه‌ندێك جار كۆمپانیاكان خۆیان ئه‌بنه به‌شێك له‌وه‌ى بۆسه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمانه بنێنه‌وه كه تیایدا ئۆپه‌ره‌یشن ئه‌كه‌ن، نمونه‌ى له‌وجۆره‌ش له فه‌نزه‌ویلاو، كۆمارى مۆز و شیلى و لیبیا‌و نه‌یجیریا و هه‌رێمى كوردستان ڕوویانداوه.
پێنجه‌م/ په‌له‌كردن له‌سه‌ر پێخستنى كۆمپانیاى خۆماڵى - كوردیی- كه تیایدا هه‌زاران هه‌لى كار بڕه‌خسێت و، پاڵپشتى ته‌كنیكى له‌و وڵاتانه‌ى ناوبران له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه‌ى پێشكه‌وتودا وه‌ربگرن.
شه‌شه‌م/ ڕێگه‌یه‌كى ده‌ستورى و یاسایی یان فشارێكى ده‌ره‌كى بدۆزرێته‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان له توانایدا بێت ئاسمانى خۆى بپارێزێت به سیسته‌مێكى ڕادار و به‌رگریى پێشكه‌وتوو، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ڵاتى به‌كارهێنان و كڕینى درۆنى چاودێرى هه‌بێت.
حه‌وته‌م/ له‌ناو كێڵگه‌كاندا بۆردى په‌یوه‌ندیی كردنى هاوبه‌ش دابنرێت، بۆ هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك، كۆمپاكانیانى سه‌كیورتى و كارمه‌نده‌كان بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه وه‌رگرتنى "ئه‌حداسیات و لۆكه‌یشن" و به ئامانجكرنى پلانت و خه‌زانه‌و مه‌كائینه‌كان هۆیه‌ك ئه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى دوژمن به ئامانجیان بگرێت.
هه‌شته‌م/ ئاسایی وه‌رگرتنى ئه‌م كارانه له‌لاى كۆمپانیاكان، به‌جۆرێك ساڵانه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى سعودییه به ئامانج گیراون. ئه‌گه‌رچى هێشتا تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌شى ئه‌منى وورد نییه له‌سه‌ر بكه‌رى ئه‌م هێرشانه.
نۆیەم/ ئەمە بابەتێکی چاوەڕوانکراوەو چاوەڕوانکراو بو هێرش بکرێتە سەر ئەم ناوچانە، بگرە ئەم هێرشانە دواکەوتون! ئەکرێت کار لە سەر سیناریۆکانی بەرانبەر بکرێت، ئەگەر هێرشەکان سیناریۆن، بۆچی ئەم سیناریۆیانە ڕووئەدەن؟ ئایا پەیوەندی بە هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتەوە هەیە؟ ئایا پەیوەستە بەوەی کۆمپانیا ئەمریکیەکان یان نزیکەکانیان جێی بهێڵن و کۆمپانیای ڕووسی و چینی جێگەیان بگرنەوە؟
به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر حیزبێك كارئاسانى بكات بۆ هێزه‌كانى عێراق، هه‌ر كاراكته‌رێكى كورد له پێناو كورسییه‌كه‌ى خۆى یاخود له به‌رانبه‌ر خه‌مى له‌ده‌ستدانى كورسییه‌كه‌ى خۆى له به‌غدا هه‌وڵ بدات ئاگر لە هەموو شتێک بەربدات، ئه‌وا گه‌ل و نه‌وه‌كانى ئاینده به‌دوایه‌وه ئه‌بن.