وه‌كو راگه‌یاندرابوو جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەم مانگەدا گەشتەکەی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەستپێدەکات و سەرەتاش سەردانی ئیسرائیلی کرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا. هه‌روه‌كو دیاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیاوێكی به ته‌مه‌نه و خاوه‌ن پێشینه‌یه‌كی كاری سیاسییه هه‌ر له كۆنگریسه‌وه تا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و 50 ساڵ زیاتره قاڵبووی كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا و جیهان و ناوچه‌كه‌شه. بایدن پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكی پێشووه بایدن پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكی پێشوو تره‌مپه كه تائێستاش له‌و باوه‌ڕه‌دایه په‌یامی ئه‌مریكا بۆ جیهان كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی بۆ سیستمی سیاسی بیناكراوه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی وڵاتان و كۆمه‌ڵگەكان بكات، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی رژێمی دیكتاتۆری ئۆتۆكراسی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات و هیچ دهستهكهوت و موژده‌ی خۆشیان پێ نییه بۆ گه‌له‌كانیان. له‌و كاته‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بایدن بۆ ناوچه‌كه جێگیركراوه، سه‌ردانی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی داموده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و پەنتاگۆن و ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (CIA) بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه دهستییپێكردووه، له به‌رامبه‌ر سه‌ردانی به‌رپرسانی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌مریكا . هه‌موو ئه‌و جمووجوڵانه بۆ خۆئاماده‌كردن بوو بۆ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بایدن كه له بارودۆخێكدایه ده‌خوازێت كۆمه‌ڵێك بابه‌ت به ههندوهربگیرێت، ناوچه‌كه بزاوتێكی سیاسیی چڕ‌وپڕ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێقۆڵی پێش ماوه‌یه‌كی كورت له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه، كه ئیسرائیل و ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین و دواتر سعوودیه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه له نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و سعودیه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌ی ئیقلیمی فراوان له نێوان ئه‌مریكا و سه‌ركرده‌كانی ئوردن و میسر و عیراق و وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو گرێده‌درێت. پێشهاته‌كانی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌م كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه له كاتێكدا ده‌به‌سترێت پێشهاتگهلێكی جیهانی و ئیقلیمی و عه‌ره‌بی له ئارادایه، كه بێگومان هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ر مێزی دانووستانه‌كان ئاماده ده‌بن، به دڵنییایه‌وه دواكه‌وتنی به‌ستنی ئه‌م كۆبوونه‌وانه په‌یوه‌ندی به ئاماده‌كاری پێویسته‌وه هه‌بوو له‌پێناوی مسۆگه‌ركردنی سه‌رخستنی، بۆ ئه‌وه‌ی به لێكتێگه‌یشتنی ستراتیژیی گه‌وره و هاوبه‌ش بێته ده‌ره‌وه، هه‌ر له ئایندهی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، تاوه‌كو زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست له دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران، كۆتایییهێنان به شه‌ڕی یه‌مه‌ن و دۆسێی سوریا. سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سعودیه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، بۆ پشتیوانیی كاروانی هاریكاری و هاوبه‌شی، كه هه‌شت ده‌یه‌یه به‌رده‌وامه، له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه له‌سه‌ر ئاستی هاوبه‌شی ستراتیژی له چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی جیاوازه‌وه كه گرنگترینیان هاوكاری بنیاتنان و سه‌قامگیریی بازاڕه‌كانی وزه و پشتیوانی سه‌قامگیری سیاسی و ئاشتی له ناوچه‌كه و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌شه‌پێدانه، ئه‌ویش له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكردووه كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی مێژوویی له نێوان پادشای دامه‌زرێنه‌ری شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه شا عه‌بدولعه‌زیز و سه‌رۆكی ئه‌مریكا فرانكلین رۆزفلت له 14 فبرایه‌ری 1945 به‌ڕێوه‌چوو، كه بناغه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌یان دانا و توانی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان وه‌لابنێت و له ماوه‌ی 80 ساڵی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاری و رووداوه گه‌ورانه‌ی كه له جیهاندا روویانداوه به‌رده‌وام بێت. جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لوتكانه له كاتێكدا ده‌به‌سترێن، جه‌نگ به‌رده‌وامه له نێوان روسیا و ئۆكرانیا له‌لایه‌ك و له نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن و هاوپه‌یمانی ناتۆشی له گه‌ڵدا بێت له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نگه ئه‌نجامی سیاسی و ستراتیژی هه‌یه، ئه‌وا ئه‌نجامه ئابوورییه‌كانی روونتر و ئاشكراتر و راشكاوتر به‌ده‌ركه‌وتوون، چونكه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان كردۆته سه‌ر جیهان و دۆخێكیان خوڵقاندووه كه وزه و نه‌وت له پێش هه‌موو بابه‌تێكی تره‌وه بن له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌وه‌ش بۆته هۆكاری هه‌ڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكا له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه به‌رگرتن بووبێت به ره‌وتی كۆمۆنیستی سۆڤیەتی و زامنكردنی سه‌رچاوه‌ی وزه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وا له دوای ساڵی 1948 كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دروستكرا، پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش بووه به‌شێكی دانه‌بڕاو له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌شێكی گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ی جۆ بایدن بۆ ناوچه‌كه دوو بابه‌تی سه‌ره‌كییه كه ئه‌مانه‌ن: 1.به‌ستنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی ئیسرائیل به وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه. 2.گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه و پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازی ئاسایشی عه‌ره‌بی - ئیسرائیلی به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئاسایشی هه‌رێمیی بكرێته به‌شێك له ئاسایشی ستراتیژی ئیسرائیل. له‌لایه‌كی تره‌وه واشنتۆن ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی تێكه‌ڵكردن و به‌ستنه‌وه‌ی ئیسرائیله به وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌كو سه‌رۆك بایدن وتی، هیچ حسابێكیشی بۆ نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندیشی له‌لایه‌ن رژێمه عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه نه‌دیوه، هه‌روه‌كو هه‌ندێك له راوێژكاره‌كانی وایان پێشبینی كردبوو، كاتێك سه‌رۆكی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ شاری قودسی وه‌كو پایته‌ختی یه‌كگرتووی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ناسی. مه‌ترسییه‌كانی واشنتۆن و ریاز لایه‌نێكی تری ئه‌م سه‌ردانه، مه‌ترسی ئه‌مریكا و سعودیه‌یه له ره‌فتاره‌كانی ئێران و پێشڕهوییهكانێتی له ناوچه‌كه، له‌به‌رئه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌ر له ئێران بگرن له‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاڵی بێت له چه‌كی ئه‌تۆمی، چونكه بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه.