نووسەرەناسراوەکان

رشته‌ی مرواری و بیناسنامه‌كان پر خوینه‌رترینی ناو زیندانییه‌كان بوو ... بەختیار سەعید

هه‌ر له‌یه‌كم رۆژی زیندانیكردنه‌مه‌وه‌ بینم له‌ناو هۆله‌كه‌دا دوو له‌ زیندانییه‌كان زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌ خویندنه‌وه‌ی كتیبه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن. یه‌كیان زیندانییه‌كانی نزیك له‌ 45 سال ده‌بوو. ئه‌وی تریان ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 70 سال ده‌بوو كه‌ به‌ شیخ بانگیان ده‌كردو خه‌لكی هه‌ورامان بوو.
شیخ ژماره‌یه‌ك كتیبی دانابوو بۆ خویندنه‌وه‌ یه‌ك له‌و كتیبانه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی پی به‌سه‌ر ده‌برد رشته‌ی مرواری مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی بوو كه‌ دواتر منیش لیمخواست و چه‌ند رۆژیك ده‌مخوینده‌وه‌. به‌لام زیندانییه‌كه‌ی تر زیاتر سه‌رقال بوو به‌ خویندنه‌وه‌ی رۆمان و زۆر به‌ چیژه‌وه‌ باسی له‌ رۆمانی بیناسنامه‌كان ده‌كردو دواتر منیش بۆ جاریكی تر خویندمه‌وه‌ كه‌ جاری یه‌كه‌م چه‌ند سالیك پیش ئیستا بوو.
شیخ پیاویك بوو شاره‌زاییه‌كی زۆر زۆری له‌ ئه‌ده‌بیاتی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ته‌نانه‌ت جیهانیدا هه‌بوو. كامیرامانیكی زۆر باش بوو. به‌ریكه‌وت ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ له‌دوامه‌وه‌ كه‌له‌پچه‌ كرام و هینامین بۆ زیندان دوو نوسخه‌ له‌ ده‌لیلی یه‌كه‌مین فیستیڤالی فۆتۆگرافی كوردستانم پی بوو نیشانمدا زۆر حواشحال بوو بۆیه‌ ئه‌ویش كه‌وته‌ باس كردنی ئه‌و جۆره‌ كامیرایانه‌ی كه‌ به‌دریژایی ته‌مه‌نی به‌كاریهیناوه‌ هه‌ر له‌ سندوقه‌ ره‌شه‌كانه‌وه‌ تاكو ناوه‌كانی ئه‌مرۆی كامیرا وه‌كو نیكۆ ئه‌وانی تر هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌لیدا چیژیكی زۆرم ده‌بینی له‌ جۆری زانیارییه‌كانی و گویگرتنم له‌ ئه‌زموونی ته‌مه‌نی ئه‌و پیاوه‌.
بۆ به‌یانی كه‌ چووم بۆ كتیبخانه‌ی زیندان و پرسیاركردنم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ داخۆ زۆرترین كتیب كامانه‌ن كه‌ زیندانییه‌كان داوای ده‌كه‌ن چین؟ له‌ وه‌ڵامدا وتی رۆمانه‌و له‌نیویاندا رۆمانی بیناسنامه‌كانه‌ چونكه‌ رۆمانیكی سه‌رنجراكیشه‌ و دواتریش وتی رشته‌ی مرواری-یش یه‌كیكی تره‌ له‌و چاپكراوانه‌ی كه‌ داواكاری زۆری له‌سه‌ره‌.
 
 

Related Articles