نووسەرەناسراوەکان

ئیسلامی و ڕاستڕەو و چەپی توندڕەو چی پێکەوە کۆیان دەکاتەوە؟؟؟....هەڵۆ بەرزنجەیی

ئامانجی ئەم نووسینە گەڕانە بە دوای وەڵامی تایتلی باسەکەدا، بە واتایەکی تریش دوورە لە هەموو هێڕش و هەست بریندارکردنێک! ئەمە لە لایەک و بە دیوێکی تردا پاڵپشتی و دژایەتی کەسیشی لە خۆی نەگرتووە!...

دوای کارەساتی هۆڵۆکۆست کە نازییەکان بەسەر جوویاندا هێنا، هێرشەکەی ڕێکخراوی حەماس لە 7.10.2023 دا بۆسەر دەوڵەتی ئیسرائیل بە هۆلۆکۆستی دووەم هەژمارد دەکرێ. لەم هێرشەدا1200 کوژراو 5431 بریندار و نزیکەی 240 هاولاتی وەک دیل کەوتنە دەست حەماس.

زۆرینەی زیان لێکەوتووانی ئیسرائیل خەڵکی سڤیلن ، یەک لە چواریان کۆرپە و ساوا و منداڵ و خێزانن و چارەکێکی تریان کەسانی پەککەوتەن و حەماس زۆر نامرۆڤانە و تیرۆرستانە ژنی دووگیانی کوشت و لاقەی کچ و ژنانی کرد و کوشتن و بڕین و ئازاردان و توندوتیژی بەرانبەریان بەکارهێنا. ئەم پێشێلکارییە مۆڕاڵییە،کە ڕەوشتی دابەزاندە ئاستێکی ترسناکەوە بووە مایەی ناڕەزاییەکی گەورەی نێودەوڵەتی و کارەکە بە کردەوەیەکی تیرۆریستی و بێ ڕەوشتی لەقەڵەم درا!..

دیارە ئەگەر حماس توانای هەبووایە زۆر لەوە زیاتری دەکرد کە کردوویەتی و لەم شەڕەشدا باڵادەستبوایە/ باڵادەست بێت بەدڕندانەترین شێوە ڕەفتاری لەگەڵ خەڵکی سڤیلدا کردووە و دەکرد، زۆر لەوە خراپتری ئەنجام دەدات، کە ئێستا ئیسرائیل دەرهەق بە غەزە ئەنجامی دەدات..

" هەموومان خاوەنی هەمان جۆر چاوین،بەڵام تێڕوانیمان هاوشێوەی یەک نییە". جوبران خەلیل جوبران

ئەو رووداوە جیهانی هەژاند و رۆژهەڵاتی نێوینی هێنایە قۆناغێکی نوێوە.. لەلایەک چۆن ڕێکخراوێک دەتوانێ لەماوەی چەند خولەکێکدا بەو شێوە بەرفراوانە بۆ نموونە 00012, هەزار ڕاکێت بە ڕووی دەوڵەتێکی وەک ئیسرائیلدا بتەقێنێ؟! و زۆر پرسیاریی تریش!! لەوە بگەڕێ چەند پرسیاری گەورە و هەستیاری سەربازی و هەواڵگیریی لەسەر توانای ئیسرائیل و دەزگە بەناوبانگەکەی موساد دروست بوو!..

ئیسرائیل لە پەرچە کردارێکی خێرادا کەوتە خۆیی و بە توندترین شێوە پەلاماری ئاسمانی و زەمینی بەشە دەسەڵاتی حەماسی لە کەرتی غەزە دا و کوژران و کاولکاری زۆر لێ کەوتەوە!..دیمەنەکان هێندە دڵتەزێنن هەستی مرۆڤایەتییان بۆ دەجووڵێ!

زۆر بەرە و لایەن و کەسایەتی فەرمی و لەسەر رووداوەکە هاتنە دەنگ! و لە گۆشەنیگای خۆیانەوە حوکمیان لەسەر کارەساتەکە دا.. وەک دەڵێن " حماس بەم شەڕە چووە مێژووە ،بەس فەلەستین لە جوگرافیا دەرکرا"...

ئەم شەڕە خۆتڕێن و نابەرپرسانەی حماس بەڵگەیەکی تری بەهێزە لەسەر ئەوەی حماس بە فەرمانی ئاغایەکی دەرەکی بەم کارە هەڵساوە!،دەنا شێت و گەمژەی نەخۆشخانەکانیش دەزانن، لە کرەدەوەیەکی لەو شێوەیەدا پەرچەکرداری ئیسرائیل زۆر توند دەبێت و خەڵکی سڤیلی بێ گوناح دەبێ چاوەڕوانی چارەنووسێکی خوێناوی و تراژیدیایی بکەن!!.

ئەوەی زۆر جێی سەرنجە و لە هەموو شتێ زیاتر مشتومڕ و سەرسووڕمانی بەرپا کردووە هەڵوێستی بەشێکی بەرچاوی چەپ و بەرەی چەپە لە جیهانداو لە ئەڵمانیا بەتایبەت کە هاوسۆزی حەماسن و بە ڕێکخراوێکی رزگاریخوازی دادەنێن و کردەوەکانی ئیسرائیل بە جینۆساید باس دەکەن!..لەکاتێکدا راستڕەوە توندڕەوەکانی ئەڵمانیاش یاخود نیونازییەکانیش هەمان تێڕوانینیان هەیە و ئاشکراشە ڕێکخراوە ئیسلامییە توندڕەو و سیاسییە تیرۆریستییەکان لە هەمان سەنگەردان.

جوولەکە لە ئێستادا لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیاشدا ناتوانن بحەسێنەوە و بەردەوام هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکرێ . لەدوای رووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەرەوە سەدان حاڵەتی هێرشبردن و سووکایەتی و شەڕفرۆشتن بە جوولەکە لای پۆلیس لە بەرلین تۆمار کراوە. فەلەستینییەکان بەتایبەت و عەرەب و موسڵمانە سیاسییەکان منداڵەکانیان بەم گیانی رک و کینە تۆڵەیە بەرانبەر بە جوو پەروەردە دەکەن، ئاخر جوولەکەش ئافەریدەی خواوەندە ئەم کوشتن و بڕینە لەپای چیییییی و تا کەی؟!؟!؟.

ئیسلامی حماس و داعش و قاعیدە و چەند فەلەستینییەکی تر لەگەڵ کۆمەڵێ چەپی ئەڵماندا ڕێکخراوێکیان هەبوو بەناوی صامدون ـ Samidoun بەتەنیا خەریکی دژایەتی و شەڕی جوولەکەبوون لەم سەروبەندی شەڕەدا بەفەرمی قەدەغە کرا.

ئەم ڕەفتار و بیرکردنەوەی ئیسلامی سیاسی چەپ لەمەڕ دژەجولەکە Antisemitmus چۆتە فۆڕمێکی ڕاسیستی و بیرکردنەوەی فاشستانەوە. لەم ڕووەوە پڕۆفیسۆڕ و توێژەری هۆلۆکۆست Yehuda Bauer دەڵێ: “ ئیسلامی سیاسی لەنێو گەنجەکاندا دژە جوولەکەن و بە مەترسیدارترین فۆڕمی دوژمنایەتی دەست نیشان دەکات".

" بەرژوەوەندی کەسی ئەو گابەردەیە کە بەهێزترین پرنسیپ و باوەڕ لەسەری وردوخاش دەبێت". تۆفیق حەکیم

لەم میانەدا دێینە سەر کرۆکی ئەم نووسینە و باسی هەڵوێستی گەورەترین فەیلەسووفی هاو چەرخ و نوێنەری بەرچاوی قوتابخانەی تیۆریی ڕەخنەیی فرانکفۆرت ' Jürgen Habermasیورگەن هابەرمازی تەمەن 94 ساڵەیە و 3-4 هاوڕێ و قوتابیی خۆیNicole ، Dietelhoff, Rainer Forst ,Juristen Klaus Günther, Judith Butler کە لە ڕۆژی 17.10.2023 دا بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە بەناوی Grundsätze der Solidarität.

فەیلەسووفی ناوبراو خاوەن دیدی مارکسیانەیە و بە زەبری ئەم ئایدۆلۆژیایە هەڵسوکەوت دەکات. پێش ئەمیش بە کورتی و نەرمتر سلاڤۆی ژیژیک Slavoj Zizek بە بۆنەی بەشداری لە کردنەوەی پێشانگای کتێبی فرانکفۆرتدا هەڵوێستی خۆی دەربڕی.*١

" ئەو مرۆڤە عاقڵە کە دەزانێ کەی قسە دەکات؟ لە کوێ دەپەیڤێ؟ و لەگەڵ کێدا دەدوێ".سوقرات

ئەوەی زانراوە هابەرماز زۆرجار خۆی لە سیاسەتی نێوخۆیی ئەڵمانیا و جیهانی هەڵدەقورتێنێ و هەڵوێست نیشان دەدا.. پێشتریش لەسەر شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکراینا دوو بەیاننامەی دژی ئەڵمانیا دەرکرد لە ژێر پەردەی ئەوەی دژی ڕەوانەکردنی چەکی ئەڵمانیایە بۆ هاوکاریی ئۆکراینا، بۆ ئەوەی سێیەمین جەنگی جیهانی سەرهەڵنەدا،بەڵام نابێ لەوە بێ ئاگابین کە ئەم ڕەفتارانەی بە ئاشکرا و لە بنجدا مەیلدارییان بۆ پۆتین پێوە دیارە!! ..

ئەم هەڵوێستە تژی لە پارادۆکسەی ناوبراویش کە لەلایەک وەک پرنسیپ هەق بە ئیسرائیل دەدات داکۆکی لە خۆی بکات و لەلایەکیش کوشتنی حماس / فەلەستینیەکان بە جینۆساید ناو دەبات. زۆری نەبرد بێدەنگی جیهانی شکاو و بەیاننامەکەی هابەرماز و هاوڕێکانی بووە مایەی مشتومڕێکی زۆر و دەموودەست لەلایەن نزیکەی 107 فەیلەسووف و زانستکار و ئاکادیمستی جیهانییەوە بەیاننامەیەک بە ناوی Principles of Solidarity دەرکرا لە نێویاندا Adam Tooze ,Samuel Moyn,Alice Crary,Nsncy Fraser ,Diedrich Diederichsen ,Quium Slobodian,Mirjam Müller.Beate Rossle بە توندی و سەرسوڕمانەوە بەرپەرچ درایەوە و ڕەخنەی لێ گیرا!.... تەواوی ڕەخنەکەش لە رۆژنامەی The Gardian لە 22.11.2023 دا بڵاوکرایەوە. وەک گاڵتەجاڕی و بە تەوسەوە لە نووسراوەکەی دژ بەهەڵوێستی هابەرمازدا ئەم دروشمە هاتوو :

Free Gaza from Ha(ber)mas.

بۆ ئەوەی هەموو دیمەنی شەڕەکە بهێنیننە بەرچاومان لەوەوە دەست پێدەکەین:

بنەمای بیرکردنەوەی ئەو بەرە سێکوچکەییە لەوە سەرچاوەی گرتووە، ئیسرائیل زادەی پرۆژەیەکی کۆلۆنیالیستی و ئیمپریالیستییە و ئەمەریکا خاوەندارێتی لێ دەکات!!..لەبەرانبەردا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی حماس دەبێتە جیهادی و رزگاریخواز و تەنانەت پێشکەوتنخوازیش!!..

لەم بوارەدا ئاکادیمیستی و خاوەن بیرەکانی ئەم ڕێبازانە کەوتوونەتە شرۆڤەکاریی و دەیانەوەی لەژێر پەردەیەکی ژەهراویی ئایدۆلۆژی و مەبەستێکی گڵاو و گەمژانەی سیاسیدا،ڕەوایەتی ببەخشنە ئەم دیاردەیە.

" کۆلۆنیالیزم بە کۆن و نوێیەوە لە مێشکی تێکۆشەر و ڕێژیمی شۆڕشگێڕ شوێنی شەیتانی ناو عەقیدەی ساغ و سەلیمی سەر بە غەیبی گرتەوە تا بوو بە نەریتێکی سیاسەتەی چەپ چ پێوەندییەکی بە واقیعەوە نەما. وەک دیاریشە ، بایی ئەوەی بوونی شتێک بە ڕاستیی زیندووی بەرھەستەوە نەبەسترابێتەوە دەوامیشی پەکی لەسەر شتێک ناکەوێت کە لە چوارچێوە/ زیمنی ئۆرگینال/ ئەسڵە سەرچاوەکەی نەبێت، لێرەشدا سەرچاوە خەیاڵگەی تێکۆشەرانی چەپە{ نەک حەقیقەتی واقیعی زەق}" .  مەسعوود محەمەد

هەر خودی ئەم دەستەوتاقمە لە چوارچێوەی دەوڵەتەکانی هەمان پرۆژە کۆلۆنیالیستی و ئیمپریالیستییەی ناومان هێنا لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتە بیژوو و زۆلەک و حەرامزادانەدا {تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا} بە ئامڕاز و پێوەر و دیدێکی تر هەڵسووکەوت دەکەن، نەک هەر خۆیان دەکەنە باڵاگەردانی بستێک لە یەکێتی خاکی ئەو دەوڵەتە زۆڵەکانە و سنوورەکەی دەپەرستن، بەڵکوو ئەوانی تریش!! گەل و نەتەوە و گرووپەکانی تر ش ڕاپێچی دوای خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی هەمان ستراتیژ بکەنە ئامانجیان.

بیر و ڕەفتاری ئەم گرووپە چەپانە و هاوشێوەی هابەرماز بزووتنەوەی چەپی خستۆتە هەڵەیەکی گەورە و ترسناکی مێژووییەوە و تەماشاکردنی هەموو جیهان لە درزی دژایەتی ئەمەریکا و وەهمی ئیمپریالیزم و مۆتەکەی سەرمایەدارییەوە،هێندە ناواقعی و نا پراگماتیکی کردوون، هەتا بێت زیاتر لاواز و بێ کاریگەر دەبن.

لەئەڵمانیادا بۆ نموونە پارتی چەپ کە بەڕێژەکی کەم فراکسیۆنیان هەبوو لەپەرلەمان دا دوای ئەوەی پێش چەند رۆژێ دیارترین کەسایەتییان Sahra Wagenknecht وازی هێنا و پارتێکی نوێی بۆخۆی دروست کرد،لە پەرلەمان نەمان و فراکسیۆنەکەیان هەڵوەشایەوە. دیارە ئەمەش بە قازانجی پارتی ڕاستڕەو AFDە کە خەریکە دەبێتە پارتێکی میللی ژمارە یەک لە ئەڵمانیا و بەم پێودانگە بڕوا هەمان سیناریۆی ساڵانی سی سەدەی ڕابووردوو دووبارە دەبێتەوە!!.

هەڵبەت بەشێکی بەرچاو لە ڕێکخراو و کەسایەتی چەپ هەن تێڕوانیان تەواو جیاوازە لە هابەرمازییەکانی دەروێشی مۆسکۆی قیبلە کەسایەتییەکی وەک (نوام چۆمسکی) سەد هێندەی ڕێکخراوە چەپەکانی زۆربەی دنیا ڕەخنە لەئەمەریکاش دەگرێ و خەوش و تاوانیش ئاشکرا دەکات، کەچی دژی سیاسەتی شەڕانگێزی پۆتین و دوژمنکارانەی ئێران و تورکیایە و دۆستی کوردە و باوەڕی بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردییە.

چەپی ئێرانی بەردەوام خەریکی کوتانی تەپڵی تەمامێتی خاکی ئێرانە! هەر جووڵە و داوایەک لەلایەن کورد و بەلەج و ئازەروو و تورکمان سەحراوییەکانەوە بە تەجزیەتەلەبی لەقەڵەم دەدەن. چەپی تورک دژی ناتۆ نییە! کەچی جەزبەگرتووانە دژی کوردە جیاخوازەکانە چونکە وڵاتەکەی پارچەپارچە دەکەن و هی عەرەب بزووتنەوەی کورد بەبەشێک لە هی عێراق دەزانێ و هی عێراقیش دەڕژێتە ناو ئەستێڵکی عروبەوە و ئەرکی هەرە پیرۆز و سەرەکی سەرشانی ئەوەیە دژی زایۆنیزم بێ! دیارە لەم هاوکێشەیە دۆزی کوردبوونی نییە و دەبێت ئێمە لە قەندیل و چۆمی مەجیدخان و باخچەی دار زەیتوونەکانی عەفرین و بەرزاییەکانی ئامەد و مێردینەوە بچینە شەڕی ئیسرائیل و جوولەکە کوشتنەوە!! پارتی کۆمۆنیستی سووریاش لە دروستبوونییەوە هاوپەیمانی حیزبی بەعسی عەفلەقی ئەسەدییە!.. ئیتر ئەم هاوڕێیانە تێمان ناگەیەنن بۆ ئەم تێز و بنەما و دروشم و سیاسەتە( یەک بان و دوو هەوایە)؟؟!! یان هەزار هەوایە؟؟..

مەودا و بەرزی و قووڵی ڕووبەری جیاواز و دووری جیهادی ئیسلامی و چەپ لەیەکتر زۆر گەورە و فراوانە تا ڕادەی دژ بەیەکن.. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم خاڵە هاوبەشە قێزەونە ساختەیە لەم وێستگەیەدا کۆی کردوونەتەوە! با ئەوە بڵێین هەڵوێستی هابەرماز لە ڕووی سیاسەتی کوشتنی فەلەستینییەکانەوە دروستە و مۆڕاڵییە! لێ پێویستە ئەوە ڕوون بێ ئیسرائیل شەڕ دژی حماس بەڕێوە دەبات، نەک گەلی فەلەستین. دەسەڵاتی فلەستین و وڵاتانی عەرەبی بێدەنگییان لە بەرانبەر ئەم کردەوانەی حماس هەڵبژاردووە. لەوەش گرنگتر ئیسرائیل پێشوەخت دانیشتوانی سڤیل ئاگاداری بۆمبارانکردن و چۆڵکردنی شوێن و ناوچەکان دەکاتەوە. کەچی لەبەرانبەردا حماس هەڵگری ستراتیژی لەناوبردنی ئیسرئیل و نەهێشتن و قڕکردنی جووە. ئەمەش بەڵگەی زیندووە بۆ بەرپەرچدانەوەی بۆچوونەکەی هابەرماز.

ئەوەی نابێت لەم دۆخە هەستیارەدا لە بیر بکرێ هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمەیە وەک پرنسیب و باوەڕ ئێمە لەگەڵ مافی ژیان و چارەسەریی کێشەی فەلەستینین بە دامەزراندنی دوو دەوڵەتەوە وەک باشترین ئەڵتەرناتیف بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم کێشەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا. ئێمە دژ بە بیر و ستراتیژ و ڕەفتاری حماسین نەک مافی فەلەستین.

ئەوانەی بە دیقەت و هوشیارییەوە لە شەڕەکە دەڕوانن لەم پاشخان و فاکتانە ئاگادارن و هەژماردی بۆ دەکەن و دەزانن:

ـ ڕووسیا دەیەوێ سەرنجی جیهان لەسەر شەڕە داسەپاوەکەی بەسەر ئۆکراینادا بگوزێتەوە بۆ بۆ بەرە و دیمەنێکی تر..

ـ ئێران لەگەڵ فراوانکردنی بەرەی شەڕدایە دژی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.

ـ نزیکبوونەی سعوودیە و ئیسرائیل هاوسەنگی هێزی ناوچەکەی بەتەواوی دەگۆڕی.

ـ دوای ڕێکەوتنی ئیسرائیل و سعودییە ئێران کارتی فەلەستینی لەدەست دەردەچوو!.

ـ بڕیارێک لە ئیسرائیل هەبووە کە بەزووترین کات لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بدرێ!..

ـ ئێران دەستپێشکەری تێکدانی بەرنامەی ناوبراو بووە!.

نەتەوەی کورد بە دڕێژایی چەندین ساڵ و سەدەیە لە خەباتێکی بێوچانی خوێناویدایە، بە دڕندەترین شێوە لەلایەن داگیرکەرانی وڵاتەکەیەوە پەلامار دەدرێ . خۆی قڕ دەکرێ و نیشتمانی سوتماک دەکرێ، کەچی زۆر دەستە و تاقم و وڵاتی جیهانی لە ئاستیدا بێدەنگن!.. بۆ؟!.. جا پرسیار ئەوەیە ئایا هەر دەبێ دژی ئەمەریکا و دۆستی مۆسکۆ بیت،ئیجا چەپی نێونەتەوەیی هاوسۆزت دەبێت؟؟!..

ئەی مرۆڤبوون و مافی ڕەوای گەلان و نەتەوەی بندەست و خاکی داگیرکراو و خەباتی دژە کۆلۆنیالیزم و پرنسیپە جوانەکانی تری شارستانێتی ڕوو لە کوێ بکەن؟؟!!.. لەکاتێکدا چەپ و داگیرکەران و هێزە کۆلۆنیالیستەکان باش دەزانن کە بزاڤی رزگاریخوازی کورد بۆ ئازادیی و بەخاوەنی دەوڵەتبوون، بە ئاشکرا و ڕاستەوخۆیی گەورەترین شەڕە لەگەڵ هێزە کۆلۆنیالیستەکانی جیهان (ئینگلیز و فەرەنسا) و دوای ئەوانیش ئەمەریکا و رووسیا کە پشتیوانی ڕاستەوخۆی سنوورە دەستکردەکەی دەوڵەتە حەرامزادەکانی داگیرکەری کوردستانن.

ئەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ئێفرین دا ئەنجامی دا، کار گەیشتە ئەوەی باخچەی دار زەیتونەکانیشیان وێران کرد و دزیکردن و سڤیل پێش پێشمەرگە و شەڕڤان دەکران و دەکوژران؟ تەعریب دەکرێ ، ئەوەی ئێڕان دژی کورد دەیکات بێ نموونەیە. لە عێراق گەورەترین تاوانی مرۆڤایەتی دژ بە کورد ئەنجام درا و ئێستاش کورد بە مافێکی خۆی نەگەیشتووە و لە سووریا خراپتر،ئەی بۆ هابەرماز جارێ دژی ڕەوانەکردنی چەکی کوشندەی ئەڵمانیا بۆ تورکیا و عێراق نەهاتە دەنگ؟ تورکیا چی بە تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی دەکات؟ تۆ بڵێی گەشتیارانی ئەڵمانیا لە جەزیرە و شەڕناخ پیاسەی پێ بکەن و لە نێوان ئاسیا و ئەوروپای ئەستەمبوڵدا بەکاری بهێنن، یان لە مۆزەخانەکانی تورکیا دانرێن و بچنە دیدەنی؟؟!!

عێراق گازی ژەهراوی و چەکی کیمیاوی بۆ چییە ؟!

ئاخر مردووی ناو گۆڕستانەکانیش ئاگایان لە ستەم و دڕندەیی تورک و فارس و عەرەب لەسەر کورد هەیە!!.. ئەو ڕۆژانەی باشوور و رۆژئاوای کوردستان کەوتنە بەر هەڵمەتی دڕندانە و خوێناوی و تاریکستانپەرستی (داعش) ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی تر بە ناردنی هاوکاری بۆ کورد هاتنە پێشەوە.. پارتی چەپی ئەڵمانیا دژ دەرکەوتن! بە بیانووی ئەوەی ئەم هاوکارییانە بۆ خزمەتی ئەمەریکا و مەرامە گڵاوەکانی شەڕە!

کورد دەکوژرا و کوردستان کاول دەکرا و ژن و کچان لاقە دەکران و گرووپی ئاینی قڕ دەکران ، کەچی برالەی چەپ!! هەر خەریکی ڕێسانی خەڕەکی خۆیەتی و لە بیری شەڕ و دژایەتی ئەمەریکادایە هەموو دنیا و شتەکانی تر نادیدە دەگرێ چ گارەسات و بێ مۆڕاڵییەکە پیرۆزی مرۆڤ و خاک بگۆڕیتەوە بە قوربانی چەند تێزێکی شەختەگرتوودا؟!..

لەم ڕووەوە هەڵوێستی پارتی سەوز کە لە دەسەڵاتیشدایە زۆر واقعی تر و هومانیستتر بووە لە چەپ!!

ئەوەتا تورکیا لە پەسا و بەدەنگی بەرز هەڕەشە دەکات و دەڵێ:

هاکا لە شیرن خەوی نیوەشەوێکدا دامان بەسەر کوردەکان دا.. ڕەوە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی کوردستان بۆمباباران دەکات و ڕۆژانە کورد لەسێدارە دەدا، کەچی هابەرماز و هاوشێوەکانی نقەیەک ناکەن و ئێستاش پێیان وایە ئێران مادامێکی هاوپەیمانی رووسیا و چینە، لەسەنگەری دژە ئەمەریکادایە و پێشکەوتنخوازە و ڕەوایە دەست بخرێتە دەستییەوە!. ئەم هیوا و ئاواتەی بە شەوارە کەوتنە ،جگە لەوەی خەونێکی نەزۆکە ، هاوکات هەرگیز هیچ بەرێکی لێ شین نابێت!!..

هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و رابەرەکەی خومەینی و هاوپەیمانێتی پارتی تودەی کۆمۆنیستی ئێران لەگەڵ ئەم دەستەوتاقمەدا بە بیانووی ئەوەی گوایە خومەینی دژی ئەمەریکا و ئیمپریالیزمە، ئەو گاڵتەجاڕییەی لێکەوتەوە نورەدین کیانوری سکرتێری پارتی ناوبراو و حیزبەکەی لە زیندانەکانی تاران بەسەرییاندا هات ..ئاخر هەموو لە بیرمانە دروشمی کۆماری ئیسلامی بریتی بوو لە:

لا شرقی ، لا غربی، جمهوری اسلامی” !!.!

بەدڵنیاییەوە: مرۆ مشتێ بەنگی نەکێشا بێ، خەیاڵپڵاوی وای لا دروست نابێ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خەریکی تایپکردنی ئەم بابەتە بووم بەیاننامەیەکی چەند پارتێکی کۆمۆنیستی ترم بەرچاوکەوت لەم خولگەیەدا دەسووڕێنەوە: بەرەی خەباتی فەلەستین، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ،حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان،حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ـ حیکمەتیست(خەتی ڕەسمی)..

ڕەنگە گەلێ پارت و ڕێکخراوی تری لەم جۆرە هاوهەڵوێست بن .ژاردووە

8.12.2023

سویدیش دەیەوێ خۆی بکاتە تۆپی شەقشەقێنی مەرامە گڵاوەکانی تورکیا ... هەلۆ بەرزنجەیی

 سوید لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە هەڕەشەکانی رووسیای پۆتین، لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا بڵێسەی سەندووەج، داوای کردووە ببێتە ئەندامی NATO . تورکیا ڕێگری بوونە ئەندامێتییە!. . کۆمەڵێ مەرجی داناوە بۆ سوید و فینلەندە، تا جێبەجێی نەکەن، تورکیای ئەندامی ناتۆ، رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی ئەو دوو دەوڵەتە لە ناتۆدا نادات…

 مەرجەکان: ڕادەستکردنەوەی کۆمەڵێ ناون کورد و تورک کە لەو وڵاتانە دەژین! ڕەگەزنامەی سویدییان هەیە و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد و تورکی بەهێز لە وڵاتەکەکانیان هەن…
بڕینی یارمەتی و پەیوەندییە لەگەڵ YPG و PKK و تەنانەت HDP دا، واتە بە قوربانی کردنی کورد، کرۆکی ئەم گەمەیەیە؟؟
> بەڵام لە پێناوی بوونە ئەندامدا، ئێستا سوید بەسەرۆکایەتی سەرەکوەزیرانی نوێ Ulf Kristersson دەیەوێ مل بۆ مەرجەکانی تورکیا بدات و وڵاتەکەی بکاتە بارمتەی سیاسەتی ئەردۆغان؟!….

 دیارە ئەوەی کورد کردی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەشەڕی ( داعش) دا و ئەو نموونە هەرە باشتر و جوانتر و دیموکرادییانەترە لە ناوچەکەدا لەوانی تورک و عەرەب و فارس و زۆر شتی تریش بەها و سەنگیان نییە؟!… لەبەرانبەر بەرژەوەندی نێودەڵەتی دا!؟. .
> کریستەرسۆن سەردانی تورکیای کردووە و ڕازییە بە مەرجەکانی یان. و بڕیسرە ئەردۆغانیش کە لە 2013 نەچۆتە سوید سەفدانی ئەو وڵاتە بکات!…
 ئەو یاسا و هاوکێشەیە روونە: هەمیشە قوربانی بە بچووک و لاواز دەدرێ بۆ گەورە و بەهێزەکان…
کوردیش لاوازە لە یەک شت دا، ئەویش خاوەن دەوڵەت نییە؟!. . بۆیە بۆ شەقشەقێنی گۆڕەپانەکە هەر وەک تۆپ ددمغنێتەوە…
> لەم دیدەوە هەرچی گلەیی و گازندەیی و نەفرەت هەیە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بگەین و بگرین هەر کەمە، لێ چرکەساتی ئەوەش لەمێژە هاتووە، بەهەمان پێوەر بەگژ ئەوانەی ناوخۆشدا بچینەوە و لۆمەیان بکەین، کە دژی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و مافە نەتەوەییەکانی کوردن!…
 ئەوانەی دوێنێ بۆ ئاینی ئیسلام و سۆسیالیزم و دەوڵەتی پرۆلیتاریا خەباتیان کرد و خەونی پرتەقاڵیان بینی و ئەوانەی ئیمڕۆی بۆ تیۆری و قسەی سەوزوسووری ناو دەقی کتێبە دەق ئەستوورەکان دەژین و هەر باسی پێکەوە ژیان و قسەگەلێکی تری بێ رۆح و گیان دەکەن و بەردەوام کچی کورد دەکەنە قوربانی کوڕی خەڵکی؟!…
 ئەوانەی بێ هیچ بەرپرسیارێتییەک لە سەر مافەنەتەوەییەکانی کورد سازش دەکەن و ئامادەن ببنە سوورەی بەرلەشکری هەر بیر و هێزێکی بێگانەی دوور لە بەرژەوەندی باڵا و ستراتیژی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان؟!. .
 باشە خۆ ئەوە تەوەندی کوردە لە سوید و فینلەندە و جیهان لەگەڵ ئەوان دەژی و ژنی لێهێناون و کچی داونەتێ و کاردەکەن و باج دەدەن و بەهرەیان خستۆتە خزمەتی ئەوانەوە و سەرمایەگوزاری دەکەین و سامانێکی مرۆیی هاتوونەتە وڵاتیان و زمان و کولتووریان فێربووین و خزمەتیان دەکەین، کەچی ئەوان پێکەوە ژیانی ئێمەیان ناوێ و وەک کاڵا و شمەک دەمان کڕن و دەمان فرۆشن…
 شایانی گووتنە هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانە نابێت زۆر جێی گلەیی بێت! میللەتان ئاسایشی ستراتیژی نەتەوەیی و سیمبۆل و بەهاکانی خۆیان دیاری کردووە و هەرکاتێ ئەم چەمک و خاڵانە کەوتنە بەردەم مەترسی و هەڕەشە Priorität بۆ خۆیان و دەوڵەتەکەیانە و هەموو شتی بۆ دەکەن بە قوربانی هەر لە دیموکراسی و لیبەراڵیزم و بانگاشەی مافی مرۆڤەوە تا دەگاتە پێکەوە ژیان و لێبووردەیی و هەموو خەونە خەیاڵییەکانی تۆی شاعیر. .
> کەواتە ئاغای ناموبارەک!. .
> بەڵێ ئەوەی ئێمە چاوڕێی دەکەین بە شۆڕشەکەی تۆشەوە کتومت خەونی شاعیرانەیە! … نەک دەوڵەتی کوردیییییییییی!!!….

وڵاتی (سوید)یش دەیەوێ خۆی بکاتە تۆپی شەقشەقێنی مەرامە گڵاوەکانی تورکیا!!.. هەڵۆ بەرزنجەیی

٩/١١/٢٠٢٢
سوید لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە هەڕەشەکانی رووسیای پۆتین ، لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا بڵێسەی سەندووە ، داوای کردووە ببێتە ئەندامی NATO . تورکیا ڕێگری بوونە ئەندامێتییەتی!.. کۆمەڵێ مەرجی داناوە بۆ سوید و فینلەندە، تا جێبەجێی نەکەن ، تورکیای ئەندامی ناتۆ، رەزامەندی نادات لەسەر بەئەندامبوونی ئەو دوو دەوڵەتە لە ناتۆدا …

مەرجەکان: ڕادەستکردنەوەی کۆمەڵێ ناوی کورد و تورک کە لەو وڵاتانە دەژین! ڕەگەزنامەی سویدییان هەیە و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد و تورکی بەهێز لە وڵاتەکەکانیان هەن…بڕینی یارمەتی و پەیوەندییە لەگەڵ YPG و PKK و تەنانەت HDP دا، واتە بە قوربانی کردنی کورد، کرۆکی ئەم گەمەیەیە؟؟...

بەڵام لە پێناوی بوونە ئەندامدا، ئێستا سوید بەسەرۆکایەتی سەرەکوەزیرانی نوێ Ulf Kristerssonدەیەوێ مل بۆ مەرجەکانی تورکیا بدات و وڵاتەکەی بکاتە بارمتەی سیاسەتی ئەردۆغان؟!….

دیارە ئەوەی کورد کردی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەشەڕی ( داعش) دا و ئەو نموونە هەرە باشتر و جوانتر و دیموکرادییانەترەی لە ناوچەکەدا لەوانی تورک و عەرەب و فارس و زۆر شتی تریش بەها و سەنگیان نییە؟!…لەبەرانبەر بەرژەوەندی نێودەڵەتی دا!؟..
کریستەرسۆن سەردانی تورکیای کردووە و ڕازییە بە مەرجەکانییان و بڕیارە ئەردۆغانیش کە لە 2013 نەچۆتە سوید سەردانی ئەو وڵاتە بکات!…

ئەو یاسا و هاوکێشەیە روونە: هەمیشە قوربانی بە بچووک و لاواز دەدرێ بۆ گەورە و بەهێزەکان…کوردیش لە یەک شتدا زۆر لاوازە، ئەویش خاوەن دەوڵەت نییە؟!.. بۆیە بۆ شەقشەقێنی گۆڕەپانەکە هەر وەک تۆپ دەمێنێتەوە…لەم دیدەوە هەرچی گلەیی و گازندەیی و نەفرەت هەیە بیکەین و بیگرین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی  هەر کەمە!!، لێ چرکەساتی ئەوەش لەمێژە هاتووە، بەهەمان پێوەر بەگژ ئەوانەی ناوخۆشدا بچینەوە و لۆمەیان بکەین، ئەوانەی کە دژی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و مافە نەتەوەییەکانی کوردن!…
ئەوانەی دوێنێ بۆ ئاینی ئیسلام و سۆسیالیزم و دەوڵەتی پرۆلیتاریا خەباتیان کرد و خەونی پرتەقاڵیان بینی و ئەوانەی ئیمڕۆی بۆ تیۆری و قسەی سەوزوسووری ناو دەقی کتێبە دەق ئەستوورەکان دەژین و هەر باسی برایەتی گەلان و پێکەوە ژیان و قسەگەلێکی تری بێ رۆح و گیان دەکەن و بەردەوام کچی کورد دەکەنە قوربانی کوڕی خەڵکی؟!…
ئەوانەی بێ هیچ بەرپرسیارێتییەک لە سەر مافەنەتەوەییەکانی کورد سازش دەکەن و ئامادەن ببنە سوورەی بەرلەشکری هەر بیر و هێزێکی بێگانەی دوور لە بەرژەوەندی باڵا و ستراتیژی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان؟!..

باشە خۆ ئەوە ڕەوەندی کوردە لە سوید و فینلەندە و جیهان لەگەڵ ئەوان دەژی و ژنی لێهێناون و کچی داونەتێ و کاردەکەن و باج دەدەن و بەهرەیان خستۆتە خزمەتی ئەوانەوە و سەرمایەگوزاری دەکەین و سامانێکی مرۆیی هاتوونەتە وڵاتیان و زمان و کولتووریان فێربووین و خزمەتیان دەکەین، کەچی ئەوان پێکەوە ژیانی ئێمەیان ناوێ و وەک کاڵا و شمەک دەمان کڕن و دەمان فرۆشن…
شایانی گووتنە هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانە نابێت زۆر جێی گلەیی بێت! میللەتان ئاسایشی ستراتیژی نەتەوەیی و سیمبۆل و بەهاکانی خۆیان دیاری کردووە و هەرکاتێ ئەم چەمک و خاڵانە کەوتنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەPriorityبۆ خۆیان و دەوڵەتەکەیانە و هەموو شتی بۆ دەکەن بە قوربانی هەر لە دیموکراسی و لیبەراڵیزم و بانگاشەی مافی مرۆڤەوە تا دەگاتە پێکەوە ژیان و لێبووردەیی و هەموو خەونو خەیاڵییەکانی تۆی شاعیر..
کەواتە ئاغای ناموبارەک!..
بەڵێ.. ئەوەی ئێمە چاوڕێی دەکەین بە شۆڕشەکەی تۆشەوە کتومت خەونی شاعیرانەیە! …نەکدەوڵەتیکوردیییییییییی...

سکۆتلەندە: دەنگی بێ بڕانەوەی سەربەخۆیی . . . هەڵۆ بەرزنجەیی

26/10/2022
 
  من ڕێگە نادەم دیموکراسی سکۆتلەندی لەلایەن کەسەوە بە بارمتە بگیرێ> سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندە خاتوو Strugeon
 
 جارێکی تریش زەنگی سەربەخۆخوازی سکۆتەکان دڵی لەندنی پایتەختی پاشانیشنی یەکگرتووی هەژاندەوە. .
 سکۆتلەندییەکان جارێکی تر دەبنەوە شۆڕەسواری مەیدانی ئازادی نەتەوەکان و دوای سێ سەدە زیاتر لە چەشتنی تاڵاوی ژیانی بندەستی، دەیانەوێ و بەئاواتن لەژێر چنگی ئینگلیزی دراوسێیان ڕزگاریان بێت و تام و چێژی ئازادی و ژیانی سەرفرازی بکەن!…
 سکۆتییەکان کە ڕەنگە لەزۆر شتی ئەم دنیایەیان کەم نەبێت و بەخێرێ لە وڵاتێ دەژین بەدایکی دیموکراسی دادەنرێ. زۆربەی هەرە زۆری مافەکانیان لە ڕووی دەستوورەوە مسۆگەرە و لەسەر سکۆتی بوونیان لە سێدارە نادرێن و زمانیان قەدەغە نییە و مێژوویان ناشێوێندرێ و سەر دوند و چیا و تەپۆڵکەکانیان مۆڵگەی سەربازی نییە و گەر پرچی کیژۆڵەکانیشیان دانەپۆشرا بێت ئەشکەنجە نادرێن و ناکوژرێن!. .
 
 سکۆتییەکان. . خاوەن زۆر شتی نەتەوەیین تیپی مۆسیقا و وەرزش و ناسنامە… هەزاران کەسایەتی گەورەیان تێدا هەڵکەوتووە و دەرفەتی زۆری دیکەشیان هەیە بگەنە زۆر ئامانجی تر . .
 
 ئەوەی ئەوان نییانە و بۆتە خەونی زیندوویان و بە باوەڕ دڵ و گیان بۆی تێدەکۆشن، تەنها ئازادی رەهایە لەنێو دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دا. .
 هەموو ئەم شەڕ و هەرا و گرتنەبەری ڕێگای سەخت و ململانێ توندەیان بۆ گەیشتن بەدەوڵەت بوونە. .
 بەم پێیە دەستگای دەوڵەت هێندە بایەخ و گرنگی هەیە، 319 ساڵ پێکەوە ژیان لەگەڵ ئینگلیزدا بکەنە قوربانی ئەو ئازادییە زێڕینە!. .
 ئەم هەموو سەرچڵییەی دەکەن، بۆئەوەیە دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان بەدەست بهێنن. .
 ئەم هەموو وزەیە بەخەرج دەدەن تاوەکو ئازادی رەهای خۆیان بەدەستی خۆیان بێت و خۆیان حوکمی خۆیان بکەن!… لەسایەی دەوڵەتێکی ئازاد و سەربەخۆدا…
 کەواتە دەیانەوێ بگەنە وێستگەیەکی تری ژیان و هیوای سەربەخۆیی و ئازادییان هەمیشە بگەشێتەوە. لرم ڕۆژگارەشدا لە یەکێتی ئەوروپا دانەبڕێن و بێنەوە نێو باوەشی خێزانە گەورەکە، ئاخر ئینگلیز زۆر خۆپەرستانە، پێش ماوەیەک برێکسیتی تر و ماڵی خۆی لە ئەوروپای دایک جوودا کردووە، بۆیە لە ئێستادا تەواو وەتاق کەوتوونەتەوە. .
 
 حکومەتی سکۆتی پێکهاتوو لە هاوپەیمانێتی نێوان حیزبی سەرۆک وەزیران Nicola Stugeon دەیانەوێ پاییزی ساڵی داهاتوو ڕێک لە 19. 10. 2023 بە 4,2 ملیۆن کەسەوە کە مافی دەنگدانیان هەیە، گەڕێکی تری ریفەراندۆمی جیابوونەوە لە لەندەن دەست پێ بکەنەوە و چی دی ملکەچی بڕیارەکانی دەسەڵاتی ناوەندی لەندەنی ئینگلیز نەبن . .
 بە دروشمی( دەبێت سکۆتلەندە بێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟). .
 گرتنەبەری ڕێگایەکی وا سەخت لای سکۆتییەکان ڕوونە، لێ وەک ئەوان کۆڵ نادەن و درەنگ یان زوو هەر دەبێت رزگاریان بێت و ببنە خاوەن دەوڵەت و دەسەڵاتی خۆیان.
 پسپۆرێکی ئەم بوارەدا Bick McKerrll دەڵێ:ـ پرۆسەیەکی بێ گرێ و گۆڵ نییەـ. هەربۆیە سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندی خاتوو سترگۆن لەم ڕووەوە دەڵێ: ـ ئێمە خۆمان لە دادگای باڵا کردووە تەماشای پلان و نەخشەکەمان بکات ئایا یاسایی و ڕاست و دروستەـ.
 واتە ڕێی خەباتی رزگاری نیشتمانی سەختە و سکۆتییەکانیش باش خۆیان بۆ ئامادە کردووە.
 
 ئەگەرچی بۆ ئەم هەنگاو و ئامانجە ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندیی لەندەن پێویستە . سەرۆکی دادگای باڵا Robert Reed دەڵێ: بۆ ڕاوێژکردن لەسەر ئەم پرسە دادگا لساتێکی زۆری دەوێ هەڵوێستی خۆی دیاری بکات…
 پرسەکە لەرووی یاساییەوە بریتییە لەوەی ئایا حکومەتی هاوپەیمانێتییەکەی Edinburgh ڕێ پێدراوە پرۆژە یاسایەکی ریفەراندۆم لە پەرلەمان بخاتە بەردەست!، ئەگەر بێت لەندەن رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕێ؟!. .
 لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕێگەپێدانی ئەنجامدانی ریفەراندۆمەکەدا وەک خانمەسەرۆکی یاسایی سکۆتلەندە Dorothy Bain دەڵێ: پێویستی بە رەزامەندی دادگای باڵایە .
 هەروەها دوای ئەوەی داواکارییەکی تێروتەسەلی یاسایی داوەتە دادگای باڵای لەندەن دەڵێ:( پێویستە لەسەر حکومەت و پەرلەمان و گەلی سکۆتلەندی و شانشین ئەو خاڵانەی پاڕێزییان لەسەرە و وابەستەی گرنگی لایەنی دەستووریی ئەم باسەن روون بکەنەوە). .
 ناوبراو دەڵێت: (ریفەراندۆمەکە پابەندی یاسایی نییە بەڵژوو ویستی گەلێک بەدیار دەخات). .
 ئەگەر دادگای باڵا دەنگدانەکەی بە نایاسایی دانا، سەرۆکوەزیران ستورجون دەیەوێ هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتوو لە شانشینی یەکگرتوو بکاتە دێفاکتۆ و هەڵمەتی هەڵبژاردن لەسەر زەمینەی پرسی سەربەخۆیی بەڕێوە ببات.
 
 زۆر بێ مانایانە پارێزەرانی حکومەتی لەندەن Liz Truss سەرۆکوەزیرانی پێشوو، دادگا دەبێت ئەوکاتە بڕیار بدات، کاتێ پەرلەمانی سکۆتلەندە بەڕاستی ڕێی خۆش کرد بۆ ڕیفەراندۆمەکە. لەم کاتەدا لەمیانەی ساڵێک دەبێت روونکردنەوە یاساییەکان بکرێن و بەڕێوەبردنی ئەم کاروبارەش مەحاڵە. .
 ساڵی2014 کاتێ SNP بەسەرۆکایەتی سەرەک وەزیران David Cameron دەنگی دا بۆ ریفەراندۆم دووساڵ پێشوەخت دەستەبەکاری ئامادەکاری ریفەرابدۆمەکە بوو. . ئینجا دادگای سکۆتلەندە رەزامەندی ئەنجاندانی ریفەراندۆمەکەی دا. دوای بگرە و بەردەیەکی زۆر %55 سکۆتلەندییەکان بۆ مانەوە لەچوارچێوەی شانشینەکەدا کە بۆماوەی 315 ساڵە تامی بندەستی دەچێژن و بەرانبەر بە %45 بۆ جیابوونەوە و هەڵمژینی تامی ئازادی دەنگیان دا. .
 سیاسییەکانی لەندەن لەو دەمەوەی دەنگدان کراوە هەموو دەپێچنە ملی پارتی ناسیۆنالیستی سکۆتلەندی SNP، لە کاتێکدا دەنگدانەکە هەر نەوەیەک بووە…
 
 حکومەتی لەندەن بایەخێکی زۆری بۆ حکومەتەکەی ئێدینبەرە و سەرۆکەکەی بەتایبەتج نییە کە بە دیموکراتیش هەڵبژێردراون. .
 لایەنگرانی جیاخواز و سەربەخۆخواز پێیان لە سەردەمی برێکستی 2016 بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپاEU هەلومەرجەکان بەتەواوی گۆڕاون، ئاخر سکۆتلەندییەکان بەڕێژەی %62 دسنگیان بۆ مانەوەی لەناو یەکێتی ناوبراودا دا. . Sturgeon
 ‎ دەیەوێ لەکاتی سەربەخۆبووندا جارێژی تر بێتەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن لەگەڵ برۆکسل دا. .
 خانمە سەرەکوەزیران کە ماوەی 8 ساڵە دەسەڵات بەدەستە و خۆشەویستی نێو خەڵکە، توانیویەتی دەنگی پێویست بۆ سەربەخۆیی لەناو SNP مسۆگەر بکات…لە Aberdeenگووتی:( ئێمە هەموو مەرجە پێویستییەکانی سەرکەوتنی سەربەخۆییمان هەیە). . هەروەها گووتی :ـ کاتی ئەوە هاتووە سکۆتلەندە بخەینە سەر ڕێگای ڕاست و چرکەساتی سەربەخۆیی سکۆتلەندە هاتووەـ.
 ‎ی 52 ساڵە Sturgeon بە هەڵوێستەکانی ناسیۆنالیست وێنەی خۆی تەڵخ کردووە کاتێ ە رادیۆی BBC بە حکومەتە کۆنزەڤاتیەکەی لەندەن دەڵێ:( من نەفرەت لە پارێزگاران دەکەم و هەموو ئەوانە لەگەڵیاندان). .
 ریفەراندۆمی 2016 لە دوو خاڵ و بابەتدا شکستی هێنا:
 یەکەم: یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ریفەراندۆمەکەدا نەبوو، چونکە گاوسۆزی حکومەتەکەی بەریتانیای گەورەی جاران بوون کە ئەندامی یەکێتییەکە بوو.
 دووەم: پرسی ئابووریی و دارایی نادیار بوو. بۆ نموونە دراوی دەوڵەتە سەربەخۆ نوێیەکەی سکۆتلەندییەکان چ دەبێ. . بۆیان نەبوو ببنە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و بەو پێیەش نەفەبوو یۆرۆ بەکار بهێن!. .
 هەر لەم چوارچێوەدا پرسی دابەشکردنی قەرزەکانی وڵات و بەرپرسیارێتی بەرانبەر بە خانەنشینان و مووچەکانیان. .
 کێشەی یەکەم ئەگەر چارەسەریش نەبوو بێت وا زۆر گۆڕاوە. . لە Brüssel بروکسل هەندێ هەن کەم خۆشحاڵن بەوەی ئەندامێکی نوێی وڵاتی برێکست بەهەموو کێشەکانییەوە بە ئەندام وەربگرن. .
 لەلایەکی دیکەوە ئەندامێکی خاوەن ئەزموون کە پارەی پوخت بدات سیگنالێکە، لەلایەن کۆمەڵەی یەکێتییەوە لە برۆکسل پێشوازی سیاسی لێ دەکرێ. .
 ئەو گرێ کوێرانەی بە ناڕوونی دەمێننەوە ئابوورین: سەقامگیریی ئابووری، لەنێوان ماڵئاوایی کردن لە دراوی بەریتانیا و بەکارهێنانی دراوێکی نائاسایی تایبەت بە یۆرۆ سلۆتلەندییەکان درواتێکی خحیان بەکاربهێنن؟. چەند وزەی نەوت و گاز لە دەریای باکوورەوە دزە دەکاتە خەزێنەی ئێدینبەرە و چەندی لە لەندەن گل دەدرێتەوە؟
 هەروەها داهاتی زۆری Off-Shore-Windfarmen چەند وەردەگیرێ ؟
 نوقسانی وەزارەتی دارایی ئێدینبەرە لە ساڵی ساڵانی ڕابردوودا 12,3% و لە کاتێکدا هی کەمی تەواوی شانیشنەکە 6,1% ی پێک هێناوە. .
 کورت و پوخت دەتوانین بڵێین کەوا هەلومەرجێکی لەبار بۆ سەربەخۆیی نەتەوەکانی بندەستی ئینگلیز و شانشینی یەکگرتوو هاتۆتە پێشێ پێویستە بقۆزرێتەوە:
 + بارودۆخی خێزانی پاشایەتی لەندەن دوای مردنی Queen جیاوازە لە جاران و زۆر وڵاتی کۆمیسیۆل داوای ماف و هەقی خۆیان لە دەسەڵاتی پاشای ئینگلیز دەکەنەوە.
 + بەریتانیای مەزن یاخود شانشینی یەکگرتوو لە 2016 ەوە برێکستی کردووە و خۆی بەتاقی تەنیا لەدەرەوەی خێزانە گەورەکەی ئەوروپایە، بۆیە جگە لە کێشە و ڵێکەوتەکانی تری، سەنگی سیاسیشی کەم بۆتەوە. وەک دەبینین کێشەی حکومەت لە لەندەن زۆرە و قەیرانەکای تەواو نابێت و سەختە سەقامگیریی بەرقەرار بێت. .
 +لاوان و تازە پێگەیشتووان خەونی ئەوروپایی بوونیان زیاترە و نایانەوێ لە دورگەیەکدا بە دابڕاوی بژین و بێبەش بن لەزۆر ئیمتیازاتی بەهەشتی یەکێتی ئەورپا و تاکە تاکەی وڵاتەکانی.
 + هەلومەرجی دوای کۆرۆناش دیسان بە قازانجی سەربەخۆییە و نابێت ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست بدرێ…
 
 بەهیوای هاتنە خەون و ئاواتی سەربەخۆیی سکۆتلەندە و ئیرلەندە و وێلز و گشت گەلانی بندەستی جیهان…_ئاخر هەر دەبێت ویست و خواستی گەلانی بندەست پلان و نەخشەی گڵاو و بە زۆر داسەپاوی کۆلۆنیالیستی و ئیمپریالیستی تێکوپێک بشکێنن و بەهەواری سەربەخۆیی و ئازادی بگەن…
 (کوردستان)یش بەهەمان ئاوات و ئامانج بگات، جا بەهەر شێوەیەک بێت!!. . ئێستاش باشترین ساتەوەختەرد هەنگاوی گەورە بنێ، چونکە هەرموو داگیرکەرانی گرفتاری کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی گەورەن و کورد و کێشەکەی بۆتە ژمارەی نێو هاوکێشە هەرێمی و جیهانییەکان. پێداویستی چارەسەرکردنی ئەم دۆزە دێفاکتۆی سەر نەخشە و هەناوی ڕووداوەکانی ڕۆژهەکاتی ناوینە… ____________________
 سەرنج: سوودلە چەند وتارێکی رۆژنامەی Der Tagesspiegel وەرگیراوە…
  
 سکۆتلەندە: دەنگی بێ بڕانەوەی سەربەخۆیی
 !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
 هەڵۆ بەرزنجەیی26/10/2022
 
 << من ڕێگە نادەم دیموکراسی سکۆتلەندی لەلایەن کەسەوە بە بارمتە بگیرێ> سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندە خاتوو Strugeon
 
بەرکوڵێ لە ژیاننامەی ئۆتۆ ڤۆن بسمارک، سەرکردەی کاریزمایی یەکگرتنی ئەڵمان. . . بەشی( ٣ ـ ٣) .. هەڵۆ بەرزنجەیی

 ١/١/٢٠٢١

دوژمنە سەرسەختەکانی ئەو ڕۆژەی بسمارک بریتی بوون لە :

1ـ پارتی ناوەندی کاسۆلیکی. . بسمارک لەمانە زۆر دەترسا و نەیدەویست ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ھێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تردا بکەن و کێشە بۆ ئامانجەکانی قووت بکەنەوە. باشتر بڵێم لە ڕێگای کڵێساوە و ڤاتیکانەوە فەرمان وەرگرن و خۆیان بەھێز بکەن و بۆی ببنە مێمڵێکی سەرسەختی سیاسی. شەڕە کولتوورییەکەی بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتی ئاین/ کڵێسا بوو لە سیاسەت/ دەوڵەت. بۆ ئەمەش یاسای جۆراوجۆری دەرکرد دژ بە کاسۆلیکەکان. بەڵام لەئاکام نەیتوانی ڕێگریی تەواو لەمانە بکات. ئەوە بوو لە ھەڵبژاردنەکانی 1878 دا پارتی ناوبراو بووە دووەم ھێزی پەرلەمان و بیسمارک ناچار بوو ددانیان پێدا بنێ و کاریان لەتەکدا بکات. بەڕادەیەک ھەر بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنێ لەسەر دەستی ڤاتیکاندا بەدەست دەھات، بسمارک بەرامبەر بەمانە ناچار دەبوو بڕیار و سیاسەتەکانی شل بکات.

ئیدی ئەم دوو بەرە ھێندە لەیەک نزیک بوونەوە بوونە ھاوپەیمان و بسمارکیش پێویستی بە لایەنێک ھەبوو شەڕی لایەنەکانی تری پێ بکات. بسمارک وردە وردە دەستبەرداری لیبەڕاڵەکان بوو، کە ھاوپەیمانی کۆنی بوون.

2- دەیویست دژی مێمڵە گەورەکە، سۆشیال دیموکراتەکان شتێ بکات. ئەمانە تا دەھات بەدەسەڵاتر دەبوون و خورتتر دەبوون. پارتی سۆسیالیستی کرێکارانSAP، گۆڕا بە بە پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا SPD. بسمارک ئەمانیشی بە ھەڕەشە دەزانی. . . لەو ماوەیە دوو ڕووداوی سەیر دروست بوون، دوو جار ھەوڵی کوشتنی پاشا ڤیلھێلم درا. بسمارک سۆسیال دیموکراتەکانی پێ تاوانبار کرد. بۆیە بە توندی ڕووبەڕوویان بۆوە و یاسا و بڕیاری دژ بەکارھێنان. کۆمەڵێ کرێکار و ھێزی کاری تر ھەر لە بسمارک نزیک بوون و باوەڕیان بە کاریزماییەکەی ھەبوو. بیسمارک لەژێر گووشاردا و بۆ ئەمانە کۆمەڵێ یاسای لە پێناوی بەرژەوەندییاندا دەرکرد کە ناسراوە بە « یاسا سۆسیالیستییەکان-Sozialistischer Gesetze ». ڕێگری لە کۆڕ و کۆبوونەکانیان و سانسۆر خستنە سەر بڵاوکراوەکانیان .  Schutzzölle einführen. لە دواجاردا ئەم پارتە ناچار بوو، ڕێگای خەباتی نھێنی بگرێتەبەر. پاشان لە فۆڕمی دیکەدا لە چوارچێوەی ڕێکخراوی جۆراوجۆردا خۆیان ڕێکخست لەوانە، Turnverein و لەم ڕێگایانەوە درێژە بە چالاکی و خەبات بدەن. . . لەڕاستیدا بەم شێوازەش ھێشتا تەواو ئازاد نەبوون، چاودێری چڕیان بەسەرەوە بوو. وەک ھەقیقتێکیش تا دەھات جەماوەر لەدەوری سۆشیال دیموکرات خڕ دەبوونەوە ڕۆژ بە ڕۆژ بەھێزتر دەبوون. بیسمارک ناچار بوو، کۆمەڵێ بڕیار بە سوودی ئەم بزاڤە دەر بکات: بیمەی تەندروست، Krankenversicherung 1883 سێ یەکی خاوەن کار دەیدا و سێ دووی کارمەند دەیدا. هەروەهاUnfallversicherung 1883بیمەی بریندار و نەخۆشکەوتن لەسەر کار خەرجی تێچووی خاوەن کار لە ئەستۆی دەگرت. und Rente Versicherung Invaliden 1889. بیمەی سەقەتبوونی کرێکار و کارمەند یان هەر کەسێکی تر کە ڕووداوی بەسەردا دەهات و بیمەی خانەنشینی ھەر لایەک نیوەی دەدات.

 ئەم جۆرە بیمانە بە گەورەترین دەستکەوت دێنە هەژماردن. ئەوکات لە تەواوی جیھاندا نەبوون و ئێستاش نیوەی دنیا خاوەنی نییە. دەتوانم بڵێم لە وڵاتە سۆشیالیستەکانیشدا دەستکەوتی وا گرنگ بەرچاو نەدەکەوت. هەر ئەمەشە کە سیستەمی ئەڵمانی لە زۆرینەی سیستەمەکانی جیهان جودا دەکاتەوە. ئەم دەستکەوتانە لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستاش لە ئەڵماندا بەرقەرارن و مایەی خۆشحاڵی و جێی شانازین، کە جێ پەنجەی بسمارکیان پێوە دیارە. بیمەی نەخۆشی و ڕووداو و بەسەرھات لە ساڵیدواتر دابینکردنی خانەنشینی.

بسمارک هێند بە ئەزموونی تایبەتی ئەڵمان قەناعەتی هەبوو، دەڵێ: ئێمە دوای نموونە و تاقیکردنەوەی بێگانە ناکەوین، بەڵکو ئێمە دوای کاسبکار و بازرگانانی خۆمان دەکەوین بە پشتیوانی خۆمانەوە. ئەمەش پرنسیپەکەیە".

لە 1888 لەناکاو کایزەر ڤیلھێلم دەمرێ. دوای ئەو کایزەر ڤیلھێلمی دوو Kaiser Wilhelm II دێتە سەر حوکم. ئەم لەکار و سیاسەتدا تەواو پێچەوانەی پاشای پێشوو بوو. ڤیلھێلمی دووەم زۆر لە ھەژار و کرێکاران نزیک بوو، بەڕادەیەک خۆی بە کایزەری ئەوان زانیوە. . بەم ئەقڵێتەوە پێکەوە کاریان بۆ ناکرێ، دەرئەنجام کایزەر بیسمارک لە 1890 دا ناچاری دەست لەکار کێشانەوە دەکات. . . دوای وازھێنانی خەڵکێکی زۆر بەردەوام ھاتوچۆیان دەکرد و ھەر وەک سەرکردەی لێھاتوو تەماشایان دەکرد. بسمارک بۆ خۆی کۆمەڵێ نەخۆشی سەختی ھەبوو، تا دەشھات لێی پیس دەکرد و دۆخی بەرەو خراپی دەچوو. تا لەساڵی 1898 بە ھۆی نەخۆشییەکانییەوە گیان لەدەست دەدات.

وەک نووسەرێک دەڵێ: زۆر بە ئاسانی دەست لە پێگە و گرنگی بسمارک هەڵگیرا و دوور خرایەوە. هاوکات دەیانویست وای نیشان بدەن خۆی بەهۆی باری تەندروستی خراپییەوە دوور کەوتۆتەوە. بەکورتی لەدەرەوە و ناوەوەی ئەڵمانیا دوورخستنەوەکەی بسمارک مشتومڕی نایەوە. لەتەک ئەو ڕەفتارە خراپەی قەیسەر لەتەک بسمارکدا، بەڵام بسمارک خواحافیزی لێ دەکات. کاتێ ڕۆژی 10.  4.  1890خۆی ماڵ و منداڵی بەرەوFriedrichsruh دەکەونە ڕێ و دوا 8ساڵی تەمەنی تێدا بەسەر برد، بە هەزاران هەزار کەسی ئاسایی و فەرمانبەری پلە بەرز بۆ خواحافیزیی لێکردنی دێنە وێستگەی شەمەندەفەری سەرەکی بەرلین. نووسەر Baronin Spitzemberg دەڵێ:" هەموو بەرلین وا لە پشت نیشانەی بسمارکەوە، ڕۆژنامەکان هەر باس باسی بسمارکیانە، لە هەموو پەنجە و جامخانەی کۆگاکاندا وێنەی بسمارک هەڵواسراوە و کراوەتە مەدالیا". چەندەهات دەزگای ڕاگەیاندن هەواڵەکە بڵاو دەکەنەوە و داوای چاوپیکەوتنی لەتەکدا دەکەن. ئەو بەتایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕێک دەکەوێ قسەیان بۆ بکات. ساڵێ لەسەر داخوازی زۆری لیبەڕاڵەناسیۆنالەکانی دەڤەرەکەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لەناوچەی باکووری هانۆڤەر کاندید دەکات. زۆرترین دەنگ دێنێ دەیتوانی بێتە نوێنەر لە رایشتاخ و درێژە بەکاروانی سیاسی خۆی بدات، بەڵام دواجار نەچوو. بیرەوەرییەکانی بسمارک"Gedanken und Erinnerung هاوکات وەک وەسێتنامەیەک وایە، دوای مردنی خۆی دەرچوو بە سێ بەند دوا بەندی لەسەر قەیسەر ڤیلهێلم بوو، ڕاگیرا تا ساڵی1921  چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەم بەرهەمە هێندە گرنگ و خۆشەویستی نێو کایەی مێژوونووسان و لێکۆڵەر و ڕۆشنبیران و خوێندەواران بوو، بەگەرمی پێشوازی لێ کرا و لە هەفتەی یەکەمدا نزیکەی300,000 دانەی لێ فرۆشرا. ساڵی 1892 کوڕی ژن دێنێ و ئاهەنگەکەی لە ڤییەنا ساز دەکات. بسمارک لەوێ چاوی بە قەیسری نەمسا Franz Joseph دەکەوێت. ئەم دیدارە ترس و گومان دەخاتە دڵی پاشا و بەپرسانی ئەڵمانییەوە و دەترسن بیسمارک خەریکی کاری سیاسی بێت و بیر لە تۆڵەکردنەوە بکات. ساڵی 1894 بسمارک لەگەڵ قەیسەردا ئاشتاین دەبێتەوە و داوەتنامەیەکی بۆ بەرلین بۆ دێ و پەسەندی دەکات. قەیسەر ڤیلهێلم لە کۆشکی بەرلین دەیبینێ. دوای ئەم دیدارە بە 3 هەفتە، قەیسەر دەچێتە سەردانی بسمارک لەFriedrichsruh هەر لەم ساڵەدا خۆی جەڵدەیەک لێی دەدات و نەخۆش دەکەوێ و ژنەکەشی دەمرێ، ئیدی بارودۆخی ژیانی بسمارک زۆر ناخۆش دەبێت.

 کچەکەی خەریکی خزمەتکردنی باوکی دەبێت. بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی 80 ساڵەیەوە، ئاهەنگێکی گەورەی بۆ ساز دەکەن و قەیسەر بە خۆیی تیمی مۆسیقای سەربازییەوە دێنە سەردانی بسمارک، بەم بۆنەیەوە 50 شاندی گەورە کە 35 شەمەندەفەری تایبەت دەهێنرێن و دەبرێنەوە دێنە سەردانی. بسمارک نزیکەی 10,000 هەزار تێلەگرامی پێ دەگات. چەندین هەزار کارتۆن دیاری و 45,000 پۆستکارت و نامە و بەڕێوەبەرایەتی پۆستی شارەکەی 28 کارمەندی زیادە دەخەنەکار بۆ هێنان و بردنی دیارییەکانی بسمارک. مانگی 5/1895  هەموو ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ  Hamburger Zeitungکردبووی ڕێگەیدا بڵاوکرێتەوە. ئەم بڕیارە تا ئێستاش هۆکارەکانی بەلای مێژوونووسانیشەوە دیار نییە. هەرایەکی گەورە بەرپا بوو. ناوەڕکی چاوپێکەوتنەکە، ڕەخنەی توند بوو لە حکومەت و ئاشکرا کردنی هەندێ کاری نهێنی بوو. ئەم چاوپێکەوتنە دەنگدانەوەیەکی گەورەی دایەوە لە ناوەوە و دەرەوە. پاشا بڕیاری دا بە تاوانی ناپاکی لە نیشتمان بخاتە زیندانیSpandau بەرلین. بەڵام ڕاوێژکاری ئەو دەمە  Hohenloheڕێگری لەم بڕیارە دەکات و قەیسەر لە بۆچوونەکەی سارد دەکاتەوە.

ڕۆژی30.  7.  1898 دوا ڕۆژی ژیانی بسمارکە، بسمارکێک ساڵانێکی زۆر بوو بە نەخۆشی و ئازاری جۆراوجارەوە دەیناڵاند. لەتاو ئازاری زۆر و ناڕەحەتی دەڵێ:" بۆ من تەنها یەک ڕۆژی بەختەوەری ماوە، ئەویش ئەو ڕۆژەیە کە چی تر لەخەو هەڵناسم". لە وەسێتنامەکەیدا داوا دەکات بەسەر گردۆڵکەیەکەوە، لەFriedrichsruh بینێژم، بەرامبەر بە مەڵبەندی ئەنجومەنی نوێنەران. بەڵام قەیسەر سەرباری ئەو ناکۆکییانەی نێوانیان، ڕێگری لەم وەسێتنامەیە دەکات و تەرمەکەی بیسمارک لە تابووتێکی تایبەتیدا دێنن بۆ بەرلین و لەکاردیدراڵی بەرلین/ Berliner Dom لەتەنیشت چەندین ئەندامی تری ناوداری بنەماڵەی هۆهەنتسۆلەرن/ Hohenzollern دەینێژن. لەسەر کێلە مەڕمەڕەکەی دەنووسن: میر ڤۆن بسمارک، رۆژی1,4,1815  لەدایک بووە و 30.  7.  1898  کۆچی دوایی کردووە،  ئەڵمانێکی بە ئەمەکی خزمەتگوزاری قەیسەر Wilhelm IIبووە. . .

هەتا ئیمڕۆ هەزاران هەزار کتێب و خەرمانێ وتار و لێکۆڵینەوە و قەڵایەک وێنە و مەدالیا و هەزاران هەزار ناوی شەقام و گۆڕەپان و مۆزەخانە و کۆتەڵ و پەیکەری لە ژمارە نەهاتوو بە ناوی " ئۆتۆ ڤۆن بسمارک" ەوە هەیە. ئەگەر ئینگلیز بە چەرچڵ و فەرەنسی بە دیگۆلەوە شانازی بکەن، ئەڵمانیش بسمارک دەپەرستن. کورت و کرمانجی ئەمە ئەو مێژووەیە کە تا بێت زیاتر دەدرەوشتێتەوە و چرکەبە چرکە، گیانی سەردەمی دەچێتەوە بە بەردا. ئاخر بسمارک بە ڕۆحێکی ئەڵانی و باوەڕێکی پتەوی یەکگرتنەوە دەوڵەتێکی لە دوای خۆی بەجێ هێشت 150ساڵ زیاتر، لە هیچ باهۆز و کێژەڵووکە و زریانێکی ئایدۆلۆژی و قەیرانی نەتەوەیی و نێونەتەویی نەیتوانیوە، کۆڵەکەیەکی لەق بکات. . سەروەرییەکی نەتەوەیی و سیاسی و ئابووریی هێندە پیرۆزی لە دوای خۆی جێهێشتووە، شکۆی بەخشیووە هەر تاکێکی ئەڵمان، کە لە سێبەری ئەڵمانیا و سەرکەوتن و دەستکەوتەکانیدا دەژی.

چەپکێ لە وتەکانی:

+ ئێمە ئەگەر وا نەکەین ببینە چەکوش، ئەوە دەبینە مێخسندان.

+ کەفوکوڵی هەڵچوو هی دنیای سیاسەت نییە.

+ سیاسەت زانست نییە کە مرۆڤ فێری ببێت، سیاسەت هونەرە و ئەوەی نەتوانێ بیکات، باشترە لێی دوور کەوێتەوە.

+ دوای خودا، دەمەوێ ئەوەی پێوستە بۆ ئەڵمانی بەدەست بهێنم.

+ ڕەخنەگرتن ئاسانترە لە حوکم کردن.

+ لە سیاسەتی دەرەوەدا هەست و سۆز و بەزەیی نییە، بەڵکو بەرژەوەندی بەرابەری و بۆ وەرگرتنی ئاڕاستەکان هەیە.

+ درۆکردن دەتوانێ جەنگ هەڵگیرسێنێ، ڕاستگۆییش لەشکرێ بوەستێنێ.

+ کێ گەنجینەی پارەی بەدەستەوە بوو، دەتوانێ حوکم بکات.

+ سیاسەت پەندگیریی و زانستی شیاوەکانە.

+ فرەڕەنگی و ئاڵوگۆڕکردن ڕۆحی ژیانە.

+ هەرگیز هێندە دڕۆ ناکرێ، وەک ئەوەی لەسەردەمی هەڵبژاردن و لەکاتی شەڕ و دوای ڕاودا دەکرێ.

+ تەنها گەمژەکان لە تاقیکردنەوە شت فێر دەبن، بە پێچەوانەوە زیرەکەکان لە ئەزموونی کەسانی سەرکەوتووە فێر دەبن.

+ هەر ئەڵمانێک پەڕوباڵی نیشتمانەکەی بکات و ڕووتی بکاتەوە، بۆ من ئەڵمان نییە.

+ سیاسەت کاری پرۆفیسۆرەکان نییە، بەڵکو بۆخۆی هونەرێکە.

+ ئازادی ـ خۆش ژیانە / لوکسوسە، من ناتوانم بیبڕم بە بەری هەرکەسێک دا.

+ هەرچۆنێک بێت بە یاسا و ڕێسای خراپ و کارمەندی" دادوەری ـ دەسەڵاتی!" باشەوە دەتوانی حوکم بکەیت، بەڵام بە یاسای باش و دادوەی خراپەوە هێچت پێ ناکرێ.

+ کە گوێ لە بیتهۆڤن دەگرم، ئازاتر دەبم.

+ ئەگەر بهاتایە و دوژمنم نەبوایە، واتە من هیچ دۆستێکم نەدەبوو. مرۆ ناتوانێ لەیەک کاتدا هەردووکیان بێت سارد و گەرم، لە کاتێکدا، ژیان لە تەواوی سروشتیدا پێکهاتووە لە تێکۆشان.

+ تا ئێمە بەهێز بین، ئەگەری شەڕ کەمتر دەبێتەوە.

+ نیشتمان دەخوازێ خزمەت بکرێ، نەک حوکم بکرێ.

+ من سوپاسگوزاری ئەو ڕەخنە توندەم، کە بابەتییانە دەگیرێ لەو چوارچێوەیەدا دەمێنێتەوە.

+ لە سیاسەتدا هیچ جارێک شیاو نییە، بەڵگە و ئاکامی ماتماتیکی بخەیتە بەردەست.

+ ئازادی چەمکێکی گرفتاوییە.

+ پێویستە مرۆڤ، لە سیاسەتدا وەک ڕۆیشتن بەسەر چیادا، بەهۆی نشێویی و چاڵ و چۆڵییەوە، باداتەوە. بەڵام لە دەشت و تەختاییدا پێویستی بەوە نییە.

+ ئەگەر پەرلەمان نەبێت هەر چەرچییەک دەتوانێ حوکم بکات.

+ یاسا و پرنیسیپی سەرکەوتنم بریتییە لە: من ڕاوی دوو کەروێشک پێکەوە ناکەم.

+ پرووسیا وەک چاکەتێکی خوری وایە، تۆزێ دەتخورێنێ، بەڵام گەرمت دادەپۆشێ.

+ متمانە وەک ڕووەکێکی ناسکە، کە فلیقانتەوە، بەم زوانە نایەوە.

+ چەند خۆشە نیشتمانێکت هەبێ، بەهۆی لەدایکبوون و یادەوەری و خۆشەویستییەوە لەگەڵی گەورە بیت.

+ ئەرکی سەرشانی دەوڵەتە، لە خەمی هاوڵاتییە بێ چارەکانیدا بێت.

+ سەرکەوتنی گەشەی نەتەوەیی هەر وڵاتێک، بە شێوەیەکی بنەڕەتی وەستاوە لەسەر کەمینەی خوێندەواری وڵات. تێکچوونی ئەو کەمینە خوێندەوارە، نەخۆشی درێژخایەن پێک دێنێ.

+ لەخۆبایی بوون، یەکەم بارمتەیە لەسەر ئابڕوو.

+ ئۆپۆرتۆنیستی چییە؟ ئەو کەسەیە، کە هەلێکی گونجاو بەکاردێنێ، لەپێناوی ئەوەی جێبەجێی بکات، بۆ ئەو شتەی کە بە سوود و ئامانجی دادەنێ. بەڵێ ئەمەش ئەرکی دروست و تەواوی دیبلۆماتییە.  

+ من لە ژیاندا بەدەگمەن مرۆڤێکی بەختەوەر بووم. گەر تەواوی چرکەساتە ڕاستەقینەکانی ژیانم بەختەوەریم بژمێرم، پێکەوە بە تێکڕا دەبنە24 کاتژمێر .

 ***

ئەو ڕەخنانەی لە بسمارک دەگیرێ:

لە ئاکامی برەوسەندنی بیری چەپایەتی و لیبەڕاڵ دیموکراسی لە ساڵانی 60 &70 کانی سەدەی ڕابووردوو، کەشوهەوایەکی ڕەخنەگرتن لە زۆر دیاردە خوڵقا. بسمارکیش بەر ئەو شاڵاوە کەوت.

+ پرسی ئەڵمانیا! گەلێ کەس دەڵێن هەق بوو یەکگرتنی ئەڵمانیا گەورە ویستی بسمارک بووایە، تاوەکو ئەڵمانیش بیتوانیایە ببێت بە زلهێزێکی ڕاستەقینەی وەک ئینگلیز و فەرەنسی و ڕووس و، ، ، هتد.

+ بسمارک نا دیموکراسی بووە، توند و بێ روحم، لەگەڵ دۆست و دوژمن دا. هەروەها کەسێکی شەڕانی بووە. بۆ نموونە هەر لەشەڕی دژی فەرەنسا 190,000 کەس بەلانی کەمەوە لە هەردوو کوژراوە.

+ گوایە بە هۆی میراتی سیاسەتی بەجێماوی بسمارکەوە، هیتلەر هاتۆتە سەردەسەڵات و ئەڵمان دوو چەنگی جیهانی بەرپا کردووە؟.

*************************

بۆ ئەم نوسینە سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتووە:

  • - Gedanken und Erinnerung Otto von Bismarck   1965
  • - Bismarck Der Wille zur Macht Norbert F.  Pötzl    2015
  • - Deutsche Geschichte  Eckhard Jesse   2004
  • - Der Wiener Kongress  Heinz Dachhardt  2013
  • - Der Deutsche Bund Wolf D.  Gruner  2012
  • - Otto von Bismarck Eine Biographie   Eberhard Kolb   2014
  • - Die Revolution von 1848- 1849  Dieter Hein   2015
  • - Der Weg zur Nationalstaat Hagen Schulze  1985
  • - Das Deutsche Kaiserreich Christoph Nonn  2000  7-٣'