سوید لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە هەڕەشەکانی رووسیای پۆتین، لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا بڵێسەی سەندووەج، داوای کردووە ببێتە ئەندامی NATO . تورکیا ڕێگری بوونە ئەندامێتییە!. . کۆمەڵێ مەرجی داناوە بۆ سوید و فینلەندە، تا جێبەجێی نەکەن، تورکیای ئەندامی ناتۆ، رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی ئەو دوو دەوڵەتە لە ناتۆدا نادات…
مەرجەکان: ڕادەستکردنەوەی کۆمەڵێ ناون کورد و تورک کە لەو وڵاتانە دەژین! ڕەگەزنامەی سویدییان هەیە و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد و تورکی بەهێز لە وڵاتەکەکانیان هەن…
بڕینی یارمەتی و پەیوەندییە لەگەڵ YPG و PKK و تەنانەت HDP دا، واتە بە قوربانی کردنی کورد، کرۆکی ئەم گەمەیەیە؟؟
> بەڵام لە پێناوی بوونە ئەندامدا، ئێستا سوید بەسەرۆکایەتی سەرەکوەزیرانی نوێ Ulf Kristersson دەیەوێ مل بۆ مەرجەکانی تورکیا بدات و وڵاتەکەی بکاتە بارمتەی سیاسەتی ئەردۆغان؟!….
دیارە ئەوەی کورد کردی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەشەڕی ( داعش) دا و ئەو نموونە هەرە باشتر و جوانتر و دیموکرادییانەترە لە ناوچەکەدا لەوانی تورک و عەرەب و فارس و زۆر شتی تریش بەها و سەنگیان نییە؟!… لەبەرانبەر بەرژەوەندی نێودەڵەتی دا!؟. .
> کریستەرسۆن سەردانی تورکیای کردووە و ڕازییە بە مەرجەکانی یان. و بڕیسرە ئەردۆغانیش کە لە 2013 نەچۆتە سوید سەفدانی ئەو وڵاتە بکات!…
ئەو یاسا و هاوکێشەیە روونە: هەمیشە قوربانی بە بچووک و لاواز دەدرێ بۆ گەورە و بەهێزەکان…
کوردیش لاوازە لە یەک شت دا، ئەویش خاوەن دەوڵەت نییە؟!. . بۆیە بۆ شەقشەقێنی گۆڕەپانەکە هەر وەک تۆپ ددمغنێتەوە…
> لەم دیدەوە هەرچی گلەیی و گازندەیی و نەفرەت هەیە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بگەین و بگرین هەر کەمە، لێ چرکەساتی ئەوەش لەمێژە هاتووە، بەهەمان پێوەر بەگژ ئەوانەی ناوخۆشدا بچینەوە و لۆمەیان بکەین، کە دژی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و مافە نەتەوەییەکانی کوردن!…
ئەوانەی دوێنێ بۆ ئاینی ئیسلام و سۆسیالیزم و دەوڵەتی پرۆلیتاریا خەباتیان کرد و خەونی پرتەقاڵیان بینی و ئەوانەی ئیمڕۆی بۆ تیۆری و قسەی سەوزوسووری ناو دەقی کتێبە دەق ئەستوورەکان دەژین و هەر باسی پێکەوە ژیان و قسەگەلێکی تری بێ رۆح و گیان دەکەن و بەردەوام کچی کورد دەکەنە قوربانی کوڕی خەڵکی؟!…
ئەوانەی بێ هیچ بەرپرسیارێتییەک لە سەر مافەنەتەوەییەکانی کورد سازش دەکەن و ئامادەن ببنە سوورەی بەرلەشکری هەر بیر و هێزێکی بێگانەی دوور لە بەرژەوەندی باڵا و ستراتیژی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان؟!. .
باشە خۆ ئەوە تەوەندی کوردە لە سوید و فینلەندە و جیهان لەگەڵ ئەوان دەژی و ژنی لێهێناون و کچی داونەتێ و کاردەکەن و باج دەدەن و بەهرەیان خستۆتە خزمەتی ئەوانەوە و سەرمایەگوزاری دەکەین و سامانێکی مرۆیی هاتوونەتە وڵاتیان و زمان و کولتووریان فێربووین و خزمەتیان دەکەین، کەچی ئەوان پێکەوە ژیانی ئێمەیان ناوێ و وەک کاڵا و شمەک دەمان کڕن و دەمان فرۆشن…
شایانی گووتنە هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانە نابێت زۆر جێی گلەیی بێت! میللەتان ئاسایشی ستراتیژی نەتەوەیی و سیمبۆل و بەهاکانی خۆیان دیاری کردووە و هەرکاتێ ئەم چەمک و خاڵانە کەوتنە بەردەم مەترسی و هەڕەشە Priorität بۆ خۆیان و دەوڵەتەکەیانە و هەموو شتی بۆ دەکەن بە قوربانی هەر لە دیموکراسی و لیبەراڵیزم و بانگاشەی مافی مرۆڤەوە تا دەگاتە پێکەوە ژیان و لێبووردەیی و هەموو خەونە خەیاڵییەکانی تۆی شاعیر. .
> کەواتە ئاغای ناموبارەک!. .
> بەڵێ ئەوەی ئێمە چاوڕێی دەکەین بە شۆڕشەکەی تۆشەوە کتومت خەونی شاعیرانەیە! … نەک دەوڵەتی کوردیییییییییی!!!….