
ستەمی بەناو شیوعیەکان لە هاوڕێ بوێر و بەهەڵوێستەکانی سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی خۆیان دوایی نایە ...
ئەمجارەیان باسێک لە هاوڕێ Jutyar Sease دەکەم کە تەواوی تەمەنی لاوی و بەرەو پیری چونی خۆی لە پێناوی کێشەی ڕەوای گەلەکەیدا تەرخان کرد ...
ئەو دەمەی ئەو وەکو شیوعیەکی یاخی لە ستەم ڕوی کردە شاخ هێشتا هەندێ بودەڵەی بەناو شیوعی دو دڵ بون لەوەی خوانی سەرشۆڕانەی بەعسیەکان جێ بهێڵن ...
جوتیار هێندە پەیوەستی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان بو بە ئەرکی خۆی دەزانی لە پێشەنگی بەرخودانەکاندا نمونەی قارەمانێتی بێ ، بۆیە چەندین جار بە سەختی بریندار بوە و لە ڕۆخی شەهید بون گەڕاوەتەوە ، پارچە و ساچمەی گوللـە تۆپ و تفەنگ لە لەشیدا گەواهی بەرجەستەی ئەو ڕاستیەن ، ڕاپەراندنی ئەرکە سەربازی و حزبیەکان بەوپەڕی بوێریەوە ، بە جوانیەکی پڕ لە شانازیەوە نەخشی جێدەستی وەدیار دەخست ، بۆیە بە شایستەیی خۆی توانی پلە سەربازیەکان ( سەرپەل - جێگری سەرلق - ڕابەری سیاسی لق - سەرلق و ئەندامێتی بەتالیۆن ) ببڕێ ، ئاخر ئەو هەر لە ساڵی 1979 وە کە بوە پێشمەرگە تەنها تەماحی ئەوە بو زۆرترین خزمەتی خەڵک بکا و سەروی خۆی ناچار بن پلە بە پلە سەری بخەن و متمانەی پێ ببەخشن ...
ئەو نەک ماڵ ئامادە بو سەری لە ئۆغری حزب و گەلدا دانێ ، ئەوەی بیری لێ دەکردەوە شەهید بون بو نەک دەسکەوت ، بەڵام مخابن هاوڕێ بەدفەڕەکانی ناو کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لەبەر ئەوەی خۆیان لە قولەپێی ئەودا نزمتر دەبینی ، ئیرەییان بە مێژوی پاک و بێگەردی جوتیاری تێکۆشەری ماندونەناس برد و ڕەفتارێکی وەهایان لەگەڵدا نواند کە هیچی لە خیانەت و تۆڵەی بەعسیە فاشیستەکان کەمتر نەبو ...
کاتێ بیستمەوە هاوڕێ جوتیار بە (عەریف) خانەنشین کراوە ئەسر بۆ ڕابردوی خۆمان بە چاومدا هاتە خوارەوە و ئەوەی لە بەرامبەریدا ئەنجام دراوە مەگەر (عواد بندر) ی سەرۆکی دادگای بەعسیەکان بەرامبەر بە منی کردبێ ، بڕوا بکەن نان بڕینەکەی ئەو لەگەڵ فەرمانی سەر بڕینی ( محكمة ألثورة) ی مندا هیچ جیاوازیەکیان نیە ، عارەب قسەیەکی جوانیان هەیە دەڵێن :
قطع ألأعناق لا قطع ألأرزاق
لێرەوە چاوی ئەو هاوڕێ خەباتگێڕەم ماچ دەکەم و دەستی خۆش بێ کە پلە قێزەون و پارە چڵکنەکەی ئەو گەندەڵانەی ڕەت کردۆتەوە ...
لێرەوە نەفرەت دەنێرم بۆ بڕیار بە دەستە مشە خۆرەکانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی و ڕەفتاری قێزەون و نامەردانەیان ڕیسوا دەکەم ...