نووسەرەناسراوەکان

مەرجەع وەک پێویستیەک... خالد گڕاوی

لەجیاتی هەڵوێستەکردن لەسەر هەڵەکانی رابردوو دووبارە بینا کردنەوەی یەکگوتاری و هاوهەڵوێستی وکارکردن لەسەر ستراتیژێکی تۆکمە بیر لەهەڵەی گەورەتر و ماڵوێرانتر دەکەنەوە...
ئێوە تۆبەیەکی ئەخلاقی و چاوسورکردنەوەیەکی سیاسی دەرەوەتان پێویستە، تا دەست لەو ئاستە بەربڵاوەی گەندەڵی و ناعەدالەتی هەڵبگرن، لێرە دەستورو یاساکان بەڵگەنامەی ناپێویستی یەدەگن، لە کاتی تەنگەتاوی و زەروریدا، لەڕوانگەی بەرژەوەندییەکانتان بۆ بڕگەیەکی پێویست دەگەڕێن، تا دیوارێکی نایاسایی لەسەر هەڵبچنن.

لەکوردستان زۆر جار باس لەمەرجەع دەکرێ، سەرۆک و سکرتێرەکانی حزبەکان خۆیان مەرجەعی ئەندام و لایەنگرانیانن، کەس ناتوانێ کەسی تریان بەسەر فەرز بکات، من پێموایە جگە لەزیادکردنی بارەگاو دامەزراندنی هەندێ کەس بۆ کاری بناو پڕۆتۆکۆڵی و تەشریفاتی هیچ سودێکی تری نابێ...

بەمەرجەع کردنی کەسێک هیچی باشتر بۆ سیاسەتی گشتی ناکات، مەسەلە نیشتمانی و نەتەوایەتیەکان بە تەنیا بەهیچ کەسێک ناکرێت، دیموکراسیەت و مەرجەع، دوو دونیای جیاوازن.
ئەگەر دەستەڵاتی قەزایی بێلایەن بکرێ و دەستورو یاسا بکرێتە مەرجەعی گشتی زۆر باشتر کارەکان مەیسەر دەبێ.
#خالدگڕاوی

 

Related Articles