- خه‌مۆكیم له كوێوه بۆ دێ ؟
ڕه‌نگه له ڕه‌حمی دایكمه‌وه
له‌گه‌ڵی هاتبمه ده‌ر
كه ده‌بووایه به ڕۆحێكی به‌دبه‌خته‌وه له دایك بم
له‌وانه‌یه له فڕۆكه‌خانه پێم گه‌یشتبێ
دزه‌ی بۆ ناو پاسپۆرته‌كه‌م كردبێ و
ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ڵم مابێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تێك دابه‌زین
كه‌یفی پێمان نه‌ده‌هات
ڕه‌نگه بۆ سیمای باوكم هه‌ڵچووبێ
كه له شوێنی جانتا وه‌رگرتنه‌وه‌دا پێمان گه‌یشت
نه‌ده‌هاته خه‌یاڵم ئه‌و پیاوه كێیه
له‌وانه‌یه له شه‌قی باوكمه‌وه بێ
كه دایكم نه‌یتوانیبێ هیچ بڵێ
من ده‌نگم له بێده‌نگی ئه‌ودا ون كرد
ڕه‌نگه له بنی سه‌رشۆشێكێدا له‌گه‌ڵم بوو بێ
ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رم له ژێر ئاودا مابووه‌وه
له‌وانه‌یشه دیاری خۆشحاڵی مناڵانی قوتابخانه‌كه‌م بوو بێ
گاڵته‌یان به‌و جل وبه‌رگانه ده‌كرد ده‌مپۆشین
گاڵته‌یان به كه‌زییه‌كانم ده‌كرد
كه وه‌ك دۆنێ ده‌بریسكانه‌وه
به ڕوومه‌تم، به لووتم، به شێوه‌ی ئینگلیزیه‌كه‌م .
ڕه‌نگه له ساڵانی خراپه‌كاری تاوانباریك بوو بێ
به عه‌شیقی خۆم با‌نگم كرد
له‌وانه‌یه ئه‌و له سه‌ری دانابم
ڕه‌نگه هه‌میشه له به‌خشنده‌یی زۆرم بوو بێ .
له‌وانه‌یه له ژوانی خۆشه‌ویستێك بوو بێ
پاشان له ده‌ست دانی .
ڕه‌نگه دیاری جودایی بوو بێ
له خۆشه‌ویستی ژیانمه‌وه
له‌وانه‌یشه به یه‌ك جار له هه‌موو ئه‌وانه‌وه بوو بێ .
- چه‌ند بڕگه‌یه‌ك
گوڵێك بوو
له ده‌ستی ئه‌وانه‌ی
نیازیان نه‌بوو بیپارێزن .
به‌دبه‌ختییه‌كت هه‌یه
له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژی
كه نابێ به‌دبه‌ختیی وای لێ بژی .
زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌م تێبگه‌م
كه‌سێ چۆن ده‌توانێ
هه‌موو ڕۆحی
هه‌موو خوێنی
هه‌موو توانای
بێ به‌رامبه‌ر
بڕژێنێته كه‌سێكی دی .
هه‌موو شۆڕشێك
به لێوان ده‌ست پێ ده‌كا و
به لێوان كۆتایی دێ .
ئه‌وه‌ی زیاترم له تۆدا خۆش ده‌وێ
بۆنته
هه‌ست به
خاك
گیا
باخچه و
به مرۆیینی ده‌كه‌ی
زیاتر له‌وانی دی .
تۆ داوی گرێدانه‌وه‌ی
نێوان بڕوا و
چاوه‌ڕوانیی كوێر
- نامه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی دادێم-
نامه‌وێ بۆ ئه‌وه هه‌بی
تا به‌شه به‌تاڵه‌كانم پڕ بكه‌یه‌وه
ده‌مه‌وێ به خودی خۆم پڕ بم
ده‌مه‌وێ پڕ بم و
بتوانم سه‌رتاپای شارێك ڕووناك بكه‌مه‌وه .
پاشان ده‌مه‌وێ تۆم له‌ناو دابی
چونكه هه‌ردووكمان پێكه‌وه
ده‌توانین ئاگر بكه‌ینه‌وه .
خۆشه‌ویسته‌كه‌ت
له گۆشه‌گیریدا
له‌بیر خۆت ببه‌وه .
له هه‌موو شتێك به‌دبه‌ختتر
ئه‌وانه‌ن
له چاوه‌ڕوانی كه‌سێكدا ده‌ژین
گله‌ییان له بوونی هه‌یه .
- سپێده‌ی یه‌كه‌م به بێی تۆ
له چركه‌ی یه‌كه‌می
ئه‌م سپێده‌یه‌دا ده‌ژیم
نیوه به ئاگا
گوێم له چۆله‌كانه له ده‌ره‌وه
شۆخیی له‌گه‌ڵ گوڵان ده‌كه‌ن
گوڵ پێده‌كه‌نن
ئه‌وه‌ش ئیره‌یی هه‌نگ گڕ ده‌دا
كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه هه‌ڵتبستێنم
هه‌موو شتێك له نوێوه ده‌ست پێ ده‌كا
ناكاوی
گریان
شۆكی تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی
تۆ به جێت هێشتووم .
(*) ژنه‌شاعیر و نووسه‌ری لاوی كه‌نه‌دایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندییه ساڵی 1992
له دایك بووه تا ئێستا 2 كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه .
(**) ئه‌م قه‌سیدانه‌ی له ماڵپه‌ڕی ( القصيدة كوم)ـه‌وه كراون به كوردی
بڕوانه :
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=6281