(ئەمە دوا نامەی ڕۆماننووس گابریل گارسیا ماركیز بهرهندهی خهڵاتی نۆبل
بۆ هاوڕێ و خۆشەویستانی، دوای ئەوەی بڕیاریدا واز لە نووسین بێنێ..
نامەكە دەقێكە نزیك لە شێوازی ڕۆمانەكانی بە مەودا واقیعی و ئەفسووناویەكانییەوە
تا نامەیەكی ڕووت.
بەڵام لە هەمان كاتدا خاڵی نییە لە ساویشیعر، لەتاقیكردنەوەوئەزموونێكیبەپیتو
تژی نهێنی و ژیان لێتكانهوه، دوور له شكۆی بهتاڵیبێ شكۆفەوه سەرچاوەی گرتووە..
سادە، قووڵ، پەل هاوێشتوو..پایز ئارا، بەڵام هەمیشە ژیان لەبەر بینایی.)
وهرگێڕ
ئەگەر خوا حەزی لێبووایە، لە بیری بكردبووایە من بووكەشووشەم و
شتێك لە ژیانێكی دیكەی پێ ببەخشیبام، بە هەموو هێزمەوە
دەكارم دەهێنا.
ڕەنگە به تەواوی ئەوە نەڵێم بیری لێ دەكەمەوە، لێ بێگومان بیر لە
هەموو ئەوە دەكەمەوە كە دەیڵێم..
شتەكان بەهای خۆیانیان دەدەمێ، نەك وەك ئەوەی دەینوێنن
بەڵكو وەك ئەوەی چیان لێ دەسەنگرێتەوە.
كەم دەنووم و زۆر خەون دەبینم.تێدەگەم هەر خوولەكێك چاومان
لێك دەنێین ئەوە دەگەیێنێ زیانی شەست چركەمان لە نوورێ
لێكەوتووە.
دەڕۆم كە ئەوانی دی تێدا دەوەستن و بێدار دەبم كە هەموو
نووستوون.
ئەگەر خوا حەز بكا ژیانێكی دیكەم پێ ببەخشێ، جلوبەرگی سادە
دەپۆشم و لەسەر خاك پاڵ دەكەوم نەك هەر بە جەستەی ڕووت،
بەڵكو بە ڕۆحی ڕووتیشەوە..
بۆ هەموو خەڵكیشی دەسەلمێنم چەند هەڵە دەكەن بڕوایان وایە
كە پیر دەبن عاشق نابن، بێ ئەوەی بزانن، ئەو دەمەی پیر دەبن
لە عاشقاتیدا دەوەستن.
منداڵان باڵیان دەدەمێ بەڵام لێیان دەگەڕێم بە تەنێ فڕین فێربن،
پیران فێردەكەم مەرگ لەگەڵ پیربووندا نایێ بەڵكو بەهۆی
لەبیرچوونەوەدا دێ.
ئادەمزادینە!
زۆرتان لێ فێربووم.
فێربووم هەموو دەیانەوێ لەلووتكەی چیادا بژین،
نازانن نهێنی بەختیاری لە پێهەڵگەڕانیدایە.
فێربووم كۆرپە كاتێ بۆ یەكەمجار پەنجەی باوكی دەگرێ
وادەگەیێنێ تا هەتایێی گرتووە.فێربووم مرۆڤ تەنیا ئەوكاتە
مافیخۆیەتی لە سەرەوە سەیری ئەوی دی بكا كە پێویستە
یارمەتیڕاوەستانێی بدا.
زۆر شتتان لێ فێربووم! بەڵام كەمێكی سوودی بۆ من هەیە چونكە
كاتێك لە جانتاكەم دادەندرێن من خواحافیزیم لە ژیان كردووە.
هەمیشە ئەوەبڵێهەستیپێدەكەیوئەوەبكەبیریلێ دهكهیهوه ..
ئەگەر بمزانیایە دوا جارە بە نوستوویی دەتبینم بەوپەڕی هێزەوە
لە ئامێزێم دەگرتی و لە خوا دەپاڕامەوە بمكاتە پاسەوانی ڕۆحت.
ئەگەر بمزانیایە چەند خوولەكی دواییە تۆی تێدا دەبینم دەمگوت:
(خۆشم دەوێی) و بە شەرمەوە خۆم لەوە نەبان دەكرد كە تۆ
ئەوەت دەزانی..
هەمیشە سبەی هەیە و ژیان هەلمان دەداتێ كاری چاتر بكەین،
بەڵام ئەگەر من هەڵەبم و ئەمڕۆ دوا ڕۆژم بێ، پێم خۆشە بڵێم
خۆشم دەوێی، هەرگیز لەبیرت ناكەم، چونكە سبەی بۆ گەنج و
پیر مسۆگەر نییە، ڕەنگە ئەمڕۆ دواجاربێئەوانەببینی
خۆشت دەوێن ..
زیاتر چاوەڕوان مەبە! ئەمڕۆ كارێك بكە چونكە سبهی لهوانهیه
نەیێ، بێگومان لەو ڕۆژە پەشیمان دەبییەوە بۆ زهردهخهنهیهك
وەختێكت تێدا نەدی، یا بۆ باوەشێك، ماچێك،
یان سەرقاڵی ئەوە بووی دوا هیوای خۆتیانی بۆ بنێری.
ئەوەی خۆشت دەوێ لە نزیك خۆتی بهێڵەوە، بە گوێیاندا بچرپێنە
تۆ پێویستت بەوانە، خۆشت بوێن و بایەخیان پێ بدە و وەختێكت
با هەبێ دەستەواژەی وەكو: تێت دەگەم، بمبەخشە، بەیارمەتیت،
سوپاس و هەموو ئەو وشانەی خۆشەویستی كە دەیانزانی.
كەس تۆی بە بۆچوونەكانت بە بیر نایەتەوە، كەواتە بۆ هێز و
حیكمەتی دەربڕین تكا و تەمەننا لە خوا بكە و بۆ برادەر و
خۆشەویستانت بسەلمێنە : ئەوان چەند لای تۆ گرینگن .
له https://www.nawaret.com/%D8%B2%D8%A7%D9%88%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%A1/%D8%B1%D8%B3%D8%A7%D9%84%D8%A9-%D9%88%D8%AF%D8%A7%D8%B9-%D8%BA%D8%A7%D8%A8%D8%B1%D9%8A%D9%8A%D9%84-%D8%BA%D8%A7%D8%B1%D8%B3%D9%8A%D8%A7-%D9%85%D8%A7%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%B2
كراوه به كوردی .
- كاتی خۆی له ژمارهی ڕۆژی 3-12-2012 ی ڕۆژنامهی (ههولێر)
بڵاو كراوهتهوه .