ململانێی زلهێزەکان کۆتاییان نایێ، بەرۆیشتنی یەکێتی سۆڤیەتی جاران لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو دا، شەڕی سارد کۆتایی هات، ئێستاش دیسان شەڕی سارد گەرمتر لە جاران دووبارە دەبێتەوە،
ئیستا ڕوسیا ١٥٠ هەزار لەشکری لە سنوری ئۆکرانیا و بەلەروس کۆ کردۆتەوەو، بەگوێرەى هەوالەکانی ئەمریکا بایدن دەلێ لەمانگی ڕەشەمێ ئۆکرانیا داگیر دەکات، ئەوکات زەوی دەیبەستێ، هاتوچۆی ئامێرەکانی سەربازی خۆشترە دەبێ، لە خراپترین حالەتەدا ڕوسیا حکومەتێکی سەر بە کرێملین واتا لۆکاشینکۆ لە شوێنی زیلینسکی دادەنێ، وەکو کودەتا، ئەمریکا دوێنێ 3000 لەشکری بلاوە پێ کرد، 8500 سەربازی لە ڕێگایە،
شەڕ لەپێناو قازانجی زیاتر و دەسکەوتی زیاتر ئەم لەشکرکێشییەی لەملاو ئەملا دروست دەکەن، سەدایەکی گەورە لە میدیای دروست دەکات، بەلام زلهێزەکان لەم ململانێیانە بەگروپەکانی لۆکالی شەڕ لێرەو لەوێ لە ئۆکرانیا و دۆمباز تا حەسەکەو عەفرین و تا دەگاتە ئەفغانستان و دەریای چین. لەسەردەمی سۆڤیەتی جارانیش هەروا بوو، لە تەنگژەکانی مووشەکی کۆبی ١٩٦٣ کە نزیکی شەڕی ئەتۆمی بوونەوە، تاکو ئێستا شەڕی سنورەکانی ئۆکرانیا و دۆمبازو تا دەگاتەوە دەریای چین.
بەلام ئێستا هاوکێشەکان بەشێوەیەکی تر خۆی دەنوێنێ، جاران شەڕی بلۆکی سۆسیالستی و سەرمایەداری بوو، ئێستا هەردوولا سەرمایەداری چلێسن ، کەواتە دەهۆڵی شەڕ لێدان باشتر دەزانن. باشتریش دەکوتن.
کورد نە تۆپ و فڕۆکەی پێشکەوتووی هەیە نە هێزێکی یەکگرتوو ، باشترە خۆی دوور بگرێت،
بەلام کەسەیری هێزدکانی کوردی دەکەین، دیسان بۆ دواوە گەڕاینەوە شەڕی چاڵدێران،
هێزەکانی کوردی چاڵی گەورە بۆ یەکتر هەلدەکەنن، لە ئەنجامدا، خەلکیش تووشی نەهامەتی و قات و برسێتی و سەت دەرد دەکەن،
شەڕی چاڵدێران شەڕێک بوو لە نێوان ھێزەکانی سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی و شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی کە لە ٢٣ی ئابی ١٥١٤ ڕوویدا، عەشیرەتەکانی کوردی بەسەر ئەم دوو هێزە دابەشبوون، دوای شەرێکی درێژ، کەوا 124 سالی خایاند. لە 1738 بە پەیماننامەی قەسرشیرین کۆتایی هات، کوردستانتان لەنێوانی خۆیان دابەش کرد،
ئێستا ئەوەی ڕوو دەدات شەڕی زلهێزەکان و ولاتانی ئیقلیمییە کەوا توانای سەربازیی و میلیشیای بەهێزیان هەیە.
ئەگەر ئەم ململانێیانە زیاتر خورد بکەینەوە، شەڕەکە شەڕی غازە، ڕووس دوو ڕێگەی نوێی دروست کردووە. سەیلی باکور لە ڕێگەی ئەلمانیا و سەیلی تورکی لە رێگەی تورکیا، لەحاڵەتی شەڕ دا ئەگەر هاتوو روسیا ئۆکرانیای داگیرکرد، ئەمریکاو ناتۆ ئابلۆقەی ئابوری لەسەر روسیا دادەنێن ، کەواتە سەیلی باکور بەرەو ئەلمانیا ڕادەوەستێ، هەر ڕێگای کۆنەکەی ئۆکرانیا بەکاردەهێنن، ڕێگەی غاز تورکیا سوودی لێ نابینێ، هەر لە تورکیا کۆتایی دێ، بۆیە ئێستا ئەمەریکا دەیەوێ ڕێڕەوی نوێ بەهاوکاری یۆنان، ئیسرائیل. میسر، بەرەو قوبرس بەهاوکاری کەنداو ببوژێنیتەوە، کۆنترۆلی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەئەمە هێشتا بەردەوامە، داعش بە فەرمی ئێستا نوێنەرایەتی تورکیا دەکات، لەم رووداوانەی حەسەکە و دوێنێی کەمپی مەخموور بە ڕوونی دیاردەکەوێ، بۆ کۆنترۆلی ناوچەی بەرهەمهێنانی غاز و نەوت کەوا ناوچەیەکی گەورەی یەدەکی غازە هەر لە دەریای سپی ناوەڕاست کەوا ئیستا لە کەنارەکانی لازقیە ڕوسیا بنکەی لێ داناوە. تاکو کەنداوی فارسی و عارەبی قونە شەڕ وەکو شەڕی دۆمباز، حوسسییەکان لە کەنداو ئەفغانستان و رۆژاڤای کوردستان لە حەسەکەو عەفرین، شەڕو پێکدادانی گەرم لە چەند ناوچەیەک هەر وەکو حەسەکە بۆ ئەوەی ئەو رێگایە لە ئەمریکاو ناتۆ ببڕن، ڕێگای کوردستان نەهێڵن بگاتە سەر دەریا ی سپی ناوەڕاست. سەرکەوتوو بوون.
ئێستا شەڕ لەسەر حەسەکە و ڕەقە بە پیلانگێریەکانی گرتوخانەی غوێران هەر بەردەوامە، بەلام لەم بەرەیە روسیاو تورکیا کەوا هاوپەیمانن هەرێمی کوردستانیش لە ژێرەوە ئێستا وا دیاردەکەوێ لە بەرەی حەلبوسی و بارزانی و سەدر دا،
موقتەدا سەدر وەکو گوڵەبەڕۆژە بەڕێژەی 360 پلە بەچواردەوری خۆی دەسورێتەوە،
سەدر لەکۆتایی لە ڕای مەرجەعی شیعەکان دەرناچێ،
شیعەکان لە کوردان لەهەلوێست پتەوترن، شەڕ لەسەر خاکی کوردان دەکرێ، هیچ گێیان لێ نییە،
ئاشکرایە دوای شکستییەکانی دەولەتی داگیرکەری تورکیا لە حەسەکەو ژەنگاو زۆربەی شوێنەکان ، لە دوێنێ شەو تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەک لە کەمپی مەخمورو ژەنگارو دێڕێک، قامشلۆ و حەسەکە سەر سنوری رۆژاڤای کوردستان بۆردومان کرد ، بە هێزی ئاسمانی فڕۆکەی ناتۆ، کەوا ئەم بۆردومانانە تاکو ئێستاش کەسێک هەلوێستی دژی دەرنەبڕیوە. با ناوچەیەکی شیعەکان بۆردومان بکات، بەیانی بزانە هەڵوێستی شیعەکان چۆن دەگۆرێ،
کەس وەکو دەسەلاتی کوردی بێ هەلوێستی نییە،
بۆیە تورکیا لە بێ هەلوێستی. دەسەلاتی کوردی، دەیەوێ جۆرێک لە رێکەوتن لەگەل ولاتانی ناوچەکە بکات، بۆ ئەوەی لەشکرکێشییەکەی سەرکەوێ، چونکە ئێستا ئەوروپا لەگەل ئێران جۆرێک لە نزیکبوونەوەیان هەیە.
شەڕی غاز لە کۆبوونەوەکانی کێشەی ئەتۆمی لە جنێڤ دەنگ دەداتەوە. نێوان ولاتانی ٤+١ پێشان ٥+١ بوو، لە زەمانی ترەمپ ئەمریکا کشانەوەی لەم ڕێکەوتنە راگەیاند، بەڵام بایدن ئێستا دەیەوێ بگەڕێنەوە، بۆ ئەوەی غازی ئێران دابین بکەن گەر هاتوو روسیا پەلکێشی زیاتری کرد. بۆ ئەوەی حکومەتی لۆکاشینکۆ لە ئۆکرانیا بگەڕێنێتەوە کودەتایەک چێ بکات،
یاری سێ ڕسکانێ یاریەکی کۆنی کوردییە، ئێستا شێخ تەمیم لە نێوانی ئێران و ئەمریکا یاری سێ ڕسکانێ دەکات، لە سێ بەرد بۆ هەر یاریکەرێک، لە سێ ڕیزان بەردی ڕێز دەکەی، ئنجا کێ بەردەکانی لە رێزەکی ڕاست راگرێ دەیباتەوە دەلێ ریزم کرد،
هەر وەکو یاری پێشوو لە نێوانی ئەمریکاو ئەفغانستان بە ڕیزکردنی تالیبان کۆتایی هات. بە نێوەندگیری قەتەرو شێخی تەمیم.
ئێستا دیسان قەتەر ئەو سێ ڕسکانێ لە نێوانی ئەمریکاو ئێران دیسان دووبارە دەکاتەوە،
دوووشەمە شێخ تەمیم گەیشتە لە واشنتۆن چاوی بە سەرۆک بایدن کەوت، پێشی ئەمەش هەفتەی رابردوو وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ئێران بوو، شێخ تەمیم یەکەمین سەردانی شێخێکی کەنداوە بۆ ئەمریکا، پێشی بایدن چەندین جار ترامپ وەکو شەقاوەکانی بەغدا سەردانی کەنداوی دەکرد، هەر جارەو بەکۆمەڵێک دیاری گرانبەها دەگەڕایەوە. بەلام بایدن سیاسەت دەکا، بۆیە دەیەوێ سێ رسکانێ بکات. دوای لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەبێ چارەسەرێکی ڕێگەی غاز بۆ ئەوروپا بدۆزنەوە،
ئەم بۆردومانانە تورکیاش پەلەقاژەی مەرگە لەو هاوکێشانە مایەپووچ دەرچوو، چونکە قەتەر لەمەوبەر لەبەرەی تورکیا کشایەوە، بۆیە تورکیا هانای بۆ ئیسرائیل و سعودیەو مسرو ئیمارات برد، دیسان ئەردۆگان هەر مایەپووچ دەرچوو. لەو ڕێگایەی گازی کەوا لە نێوان و ئیسرائیل. میسر ، کەنداو (هەر هەموو ولاتانی کەنداو) دوای کشانەوەی قەتەر، بۆیە ئێستا ئەردۆگان دەیەوێ هەتا زووە لچکێکی ئەم رێکەوتننانەی دەستکەوێ. داوای سەردانی سعودیەی کرد، بەلام سعودییە گوێی پێ نەدا، ئێستا داوای لە سەرۆکی وەزیرانی ئیسرائیل و ئیمارات کردووە. کە پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە، داوا دەکات نێوانی روسیاو ئەمریکا بکات. بەلام روس بە پشتیوانی ئۆکرانیای دادەنێ، چونکە چەکی درۆننی پێشکەش بە ئوکرانیا کردووە. بۆ ئەم ئەم مەبەستە ئەردۆگان سەردانی ئۆکرانیا دەکات. بەلام کەس راینەسپاردووە، ئەردۆگان خۆی لەناو تورکیاش تورکەکان لێیی نارازین، بە ئۆپۆزسیۆن و بە وەزیرەکانی، ئێستا بەهۆی شکستیەکانی ئەردۆگان لەبوارەکانی ئابووری و هەلاوسانی چەندین جار وەزیرانی دارایی و بانکی ناوەندی گۆڕیوە. دوێنێ وەزیری داد کشانەوەی راگەیاند، وەزیری دەرەوە مەولودی چاویش ئۆغلۆ ئەوراقی لەسەر مێزە کەوا ئیبراهیم قالین وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار شوێنی مەولود ئۆغلۆ بگرێتەوە تەنها دەسەڵاتی کوردی وەدوای کەوای ئالوەسمان ماوە، پێویستە شەڕی چاڵدێران دووبارە نەکاتەوە. پارتی و یەکێتی واز لە ململانێی تەسکی حزبایەتی بێنن،
ئەردۆگان خەلیفەی داعش لەشەڕی گاز چی دەست ناکەوێ، وەکو سەدامی دکتاتۆر ڕۆلی کۆتایی هاتووە. ئەو بۆردومانانە پەلەقاژەی مەرگ دەکات.