نووسەرەناسراوەکان

ئێمە و جوەکان ! ... پشکۆ ئەمین

 پێرێ 27. 01 یادی 80 ساڵەی کۆمەڵکوژی جوەکان (هۆلۆکۆست) لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیادا کرایەوە، کەتیایدا 6 ملێۆن جوو بوونە قوربانی ! ئەوان بۆ بوونە خاوەن دەوڵەت ئێمە کە 10ئەوەندەی ئەوانین بۆ نابین ؟ ئێمە هێشتا لەسەر خاکی خۆمانین، ئەوان دەربەدەری جیهان کراون، ئێمەو جووەکان یان ئەنفال و هۆلۆکۆست !! چیرۆکە تراژیدیەکانی ئێمە و جوەکان زۆر لە یەکدەچن، ئەوەی لە ئەنفالەکاندا رژێمی بەعس لە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجامیدا، هیچی کەمتر نیە لەوەی نازیەکان بەسەر جولەکەکانیاندا هێنا.  بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی چیرۆکەکانی ئەنفال بنوسینەوە ئەوان بەردەوامن، لەنوسینەوەی و بيشێوەیەکی جوان یادی هۆلۆکۆست دەکەنەوە، لە هەموو یادێکدا کەسێک یان چەند کەسێک دەنیرن تا یادەوەریەکانی خۆی بگێڕێتەوە، پێری، خانم Inge Auerbacher کە ئێستا 86 ساڵ تەمەنیەتی لە پەرلەمانی ئەڵمانیدا ئامادەبوو، باسی خۆی دەگێڕایەوە، چۆن لەگەڵ دایک و باوکیدا بردویانەو چۆن سەربازێکی ئەلمانی بووکەلەکەی لێسەندوەو بۆی گریاوە و باسی لە درندەی سەربازە ئەڵمانیەکان و برسیەتی و تینویەتی و پیسی ئەو شوینەو هاوڕیکانی دەگیرایەوە ئەندام پەرلەمانەکان وبەشدار بووانی خستە گریان، تاوانی هۆڵۆکۆس جوەکانی یەکخست و بەجۆرێك ڕایچڵەکاندن ورقی پیرۆزی لادروستکردن توانیان جیهان ناچارکەن، تا لە بەرامبەر ئەو تاوانەی کە لە دژیان ئەنجامدرا، بەرپرسیاریەتی قبوڵبکات و قەرەبوی ماکیی ومینۆکی ویاسایی و سیاسیان بۆ بکاتەوە. تائێشتاس ئەلامنیا ناوێرێت لەبەردەم جوولەکەدا فزەبکات، کەچی ئیمە ولەکەیەک بودجەی هەریم دەبریت، کوردستان و خاکی پیرۆز تەعریب دەکرێت، بەناو سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ و قسەی قۆر کوردە، ڕەنگە هەڵسوکەوتی ئێمەو ئەوان لە دۆسیەی تاوانبارەکانی هۆڵۆکۆس و ئەنفالدا ئەوەمان بە ڕۆشنی نیشانبدا، کە ئەوان چۆن ڕێزی قوربانیەکانی خۆیان دەگرن و ئێمەش چۆن سوکایەتیمان پێکردن! تەنیا یەك نمونە باس دەکەم: ئەدۆلڤ ئایخمان 1906-1962 . . گەورە ئەفسەری هێزی تایبەتی نازی بەرپرسی دۆسیەیی کۆکردنەوە و کۆچپێکردنی جولەکەکانی ئەوروپا بەرەو سەربازگەکانی کوشتن "ئاوشفیتز".  ئەم جەنەراڵەی هێزی " ئێس ئێس " تۆمەتبار بە ڕەوانەکردنی نزیکەی 440 هەزار جولەکەی ئەوروپی بۆ سەربازگەکانی کوشتن " بەتایبەت جوەکانی سلۆڤاکی و مەجەری. ئەو وەك سەربازێکی گوێلەمستی هیتلەر و نازیەکان ڕۆڵی گەورەی بینی لەو تاوانە گەورەیەدا.  لەگەڵ کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم ودەستگیرکردنی سەرکردە نازیەکان، ئایخمان بەهاوکاری بەرپرسەکانی ڤاتیکان لەدەست دادگای نۆرمبێرگ هەڵهات. دوای ئەوەی چەندین وڵات گەرا، سەرەنجام لە ئەرجەنتین بە ناوی کەسایەتیەکی ترەوە گیرسایەوە. تا ئایاری 1960 ئایخمان بەشێوەیەکی سادە خۆی لەشارۆچکەیەکی نزیک بۆينس ئايرسی پایتەختی ئەرجەنتین شاردبۆیەوە.  بەڵام دوای گەرانێکی بەردەوامی 15 ساڵی لەلایەن دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی "موساد" ەوە، لەرۆژی 11 ئایاری 1960 لەشەقامی سانفیرناردۆ کۆڵۆنیوڵ ئایخمان دەستگیرکرا وڕفێندرا و برایە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل.  پیتەر زڤی مالکین یەکێك بوو لە ڕفێنەرەکان، کە دەبوو دەمی ئایخمان بگرێت تا نەتوانیت هاوار بکات. ئەو لە بیرەوەریەکانی دەڵێت : بیرم لەوە کردەوە دەبێت بە دەستی خۆم ئەو دەمە بگرم کە فەرمانی کوشتنی هەزاران جولەکەی لێوە دەرچووە! بەڵام ئەوکات دەستم گڵاو دەبێت ! بۆیە بڕیارمدا جوتێك دەسکێش بکڕم تا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەمدا، دەستم گڵاو نەبێت! کەچی بەناو سەرکردەکانی کورد سەرەیان گرتبوو یەکلەدوای یەک دەچوو سەدامی ماچ دەکردو باوەشیان پێدادەکرد، یان دەستیان خستبووە ناو دەستی عەڵی کیمیای وبەرزان تکریتی و هەڵدەپەرین، ، لە تەلئەبیب، ئایخمان دوو ساڵ دادگایی ئاشکرا کرا! دادگاییەکە زیاد لە 100 دانیشتنیی خایاند و کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن گواستیانەوە. سەدان شایەت و رزگاربووی جولەکەیان هێنایە دادگاکە. هەزاران دۆکۆمێنتیان پێشکەشی رای گشتی جیهان کرد. بەشێک لەشایەتەکان لەکاتی گێڕانەوەی یادەوەرییەکانیاندا لەکاتی دەسبەسەری نێو زیندانی " ئاوشفیتز" بورانەوە! بەدادگایکردنی ئایخمان، جولەکەکان دادگایی هەموو سیستەمی نازیان کرد! دواجار لە 31 ئایاری 1962 ئایخمانیان لەسێدارەدا.  .  .  ئێمە چیمانکرد طارق رەمەزانی فرۆکەوانی کیمیا بارانکەری هەڵەبجە، کە دەستگیرکرابوو لامان، لەباتی دادگایکەین ئازادمان کرد، هەزاران جاش و مستەشار " کە ڕاستەوخۆ بەشداری تاوانەکانی ئەنفالبوون بەشیکیان لەداگیرکەرەکان خراپترو پیسترو کورد کوژتربوون بە بریاریکی ناکوردانەو ناشۆرشگیرانەو زۆرترسنۆکانەو ناعاقڵانە و نا هەمووشتیک لێیان خۆشبووین وەک یاری هەلماتین هاوارمانکرد ( کۆسەڵەیە)، هەرکەس بۆ ماڵی خۆی پاشانیش هەرهەموویانمان لە نێوان جووت کۆمپانیای بەناو جووت حیزبدا دابەشکرد وهەرهەموویان بە پلەی عقید و عمید خانەنشین کراون و هەندێکیان دیوەخان ودەیان دەفتەرە دۆلار وەردەگرن، ئاوها کەهەستو هۆشیاری کوردبوون و گیانی تۆلەسەندن و سەربەخۆ خوازیت نەبوو، کاری وادەکەیت ئەم کارە بووە هۆی کوشتنی گیان وهیزی کوردبوون !

Related Articles