نووسەرەناسراوەکان

ئەم وێنەیە تازەیە، قوتابخانەی دانیژگای پزیشکی ماریلاند بڵاویان کردەوە وینەی ... پشکۆ ئەمین

 Bartley Griffith .  دکتۆربارتلێ گریفیت . کە بۆیەکەم جار لەمیژووی مرۆڤایەتیدا دڵی بەرازێکیان بۆ مرۆڤیکی 57 ساڵی نەخۆش کەناوی David Bennett چاند، دکتۆر بارتلی دەڵێت، ئەم نەشتەرگەریەکە یەکەم جارە لەمیژووی مرۆڤایەتیدا دەکرێت، ناچار بووین وهیچ چارەیەکەمان نەبوو، نەشمان دەزانی چی روودەدات، چوونکە نەخۆشەکەمان گیانی دەردەچوو، بۆیە نەماندەتوانی چاوەڕێ بکەین تا دڵی مرۆڤێکمان دەست بکەوێت، لەناچاریدا بۆ ئەوەی داڤید نەمرێت، دڵی بەرازێکمان بۆ چاند لەباتی دڵی مرۆڤ، دکتۆر بارتلی نەشتەرگەر دەڵێت، نەشتەرگەریەکە 8 کاتژمێری خایاند، پاش تەواو بوونی ئامێرێکی دڵی دەسکردو ئامێری هەناسەدانی دەستکردمان بۆ داڤیدی نەخۆش دانا و خستمانە ژێر چاودێریەوە، تابزانین کەی خەبەری دەبێتەوە و چی روو دەدات کاتێک خەبەری دەبیتەوە ؟، ئێمە نەمان دەزانی چەندی پێدەچیت، بۆیە بە هیواوە چاوەڕێمان دەکرد، دکتور محەمەد محیدین، کە لەهەمان نەخۆشخانەی ماریلاندکاری نەشتەرگەری دەکات، لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت، ئەوەی چاوەڕێمان نەدەکرد بەباشترین کار دەرچووو، دڵی نەخۆشەکە ئێستا بەباشی کاردەکات، تا ئێستا هیچ شتێکی ناخوازراو رووی نەداوە، لەشی نەخۆشەکە دڵەکەی وەرگرتوەو رەفزی نەکردوە، ئەمەش باشترین کار بوو، کە کردمان، دکتۆری ڤتەرنەری Heiner Niemann هاینەرنیمان دەڵێت، پارچەکانی ئاژەڵ دەکرێت وەک جێگرەوە بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت، دکتۆر Bartley Griffith دەڵێت ئەمرۆ کە دەمویست پچم بۆ سەدانی داڤید، دکتۆر بارتلی بەرپرسی نەشتەرگەریەکە ونەخۆشەکە دەڵێت زانیم کە نەخۆشەکەمان داڤید بەئاگاوە خەبەری بۆتەوە، کاتێک لە شووشەی پەنجەرەی ژورەکەوە سەیری ناوەوەم دەکرد، نەمزانی چی روودەدات و ئەوە چی دەگوزەرێت ؟، خۆ داڤید بە دەست ئیشارەتم بۆ دەکات کە پچمە لای، کە گەیشتمە لای، زۆربە ئاگاوە، لێیپرسیم، کەی دەتوانم پچمە ماڵەوە ؟ ئێستا پیویستەو دەبێت داڤید وەرزو تەمرینی پێبکرێت، تا قاچەکانی تەواو بە هێزبن، تا داڤید بتوانێت لەسەر قاچی خۆی بوەستێت، بەم دڵە تازەیەوە، دکۆتر محەمەد محێدین دەڵێت، کاتێک دەتوانین نەخۆشەکەمان بنیرینە ماڵەوە کە تەواو چاک بووبێتەوە، بتوانێت بە پێکانی خۆی بروات، ئەمەش ماوەیەکی دەوێت، ئێمە دەیخەینە ژێر چاودێری چڕو ورد، رۆژ دوای رۆژ بزانین چی روودەدات، ئایا هیچ کێشەیەک دروست دەبێت، ئێمە ئێستا بروامان هەیەو بەهیواین کە داڤید دەتوانێت، بڕواتەوە ماڵەوە ولەگەڵ سەگەکەیدا پیاسە بکات، وەک خۆی هیوا خوازە،

لەئەلمانیەوە وەرگیراوە دووکاتژمێر پێش ئێستا بڵاو کرایەوە.

 

Related Articles