وەک چاوی دایکی( دانەر)
وەک دیدەی باوکی، (شوان )ە بێ سەڕوو شوونەکە؛
باڵی چۆلەکەو
جلی درەخت و
پرچی گیا و
باڵتۆو چاوێلکەی ئەو ژنە بەخێرایی،
بەشەقامەکەدا، دەپەڕێتەوەو
کەوشی خاک؛
تەڕ تەڕ.
بارانە...
هەموو دونیا تەڕ
بەڵام باران جوانی جارانی
تامی جارانی
ڕەنگی جارانی ، نەماوە.
2
چل ملیۆن کەس دەپارێزم
چل ملیۆن ئاڵا
چل ملیۆن درەخت
چل ملیۆن کۆتر
چل ملیۆن کانی
چل ملیۆن ئەستێرە
لێ ئەوان،
پێنج کەسیان بۆ نەپاراستم.
پێشمەرگەم و
پەشیمان نیم،
ئەمە قەدەری پێشمەرگەیە.