نووسەرەناسراوەکان

تێکستی نوێ -یازدە (درۆی سپی) ... قوبادی جەلیزادە

پێمدەڵێی خۆشمدەوێی..
بەڵام ،
من دڵنیام ئەو خۆشەویستییەی هەیتت،
دابەشت کردووە بەسەر،
دایەو
بابەو
خوشک و براکانت و
شوەکەت و٭
جگەرگۆشەکانت.
پێتدەڵێم خۆشمدەوێی..
لێ،
ئەم خۆشەویستییەی هەمە
دابەشم کردووەبەسەر،
هاوسەرم و
جگەرگۆشەکانم و
خوشکو براکانم و
یادەوەرییەکانی،
دایکم و
باوکم.
پێمدەڵێی خۆشمدەوێی
کەچی،
بەشێک لە خۆشەویستیەکەت داوە،
بەو سێ بوونەوەرەی بەخێویان دەکەی؛
گوڵی ناو ئینجانەکەو
کەناری ناو قەفەسەکەو
سەگە سپیەکەی باوەشت.
پێتدەڵێم خۆشمدەوێی..
بەڵام بڕێک،
لە سۆزو خۆشەویستییەکەم بەخشیوە بە؛
شیعرو
نیشتیمان و
پێشمەرگە.
هیچمان پێنەماوە بۆ یەکتری..
من و تۆ (درۆ) کۆمان دەکاتەوە
بەڵام درۆی سپی.
درۆیەک،
سپی تر لە خودی خۆشەویستیی خۆی.!?
-------
٭شوو: مێرد

Related Articles