٢١/١/٢٠٢٢ ئەڵمانیا
من ئازادی سەگرمە بەو هۆیەوە دەناسم، وەک فەرماندەیەکی سەرەتایی نێو شۆڕش تێکۆشەرێکی لێهاتوو و ماندوونەناس خوێندنەوەم لەسەر بوو.
ئەگەرچی فەرماندەیەکی لێهاتوو بوو، بەڵام لە دوای دانوستاند(مفاوەزات) ی یەکێتی نیشتیمانی لە ساڵی ١٩٨٤ دا. نەک ئازادی سەگرمە، بەڵکوو زۆرترین فەرماندە و بەرپرس هەستی شۆڕشگێڕانەی لاواز و بێبڕوابوونی هەستی کوردایەتیان لەلا دروست دەبوو.
لە شەڕی قەیوان ماوەتدا، شێخ جەمال فەرماندەیەکی کەرتی تیپی(٥١) ی گەرمیان بوو، لەهەڵەی هەندێک لەسەرکردەکانی ئەو ڕۆژگارە سەختەی کە ئازادی سەگرمە هەندێک لاوازی شۆڕشکردنی پێوە دەبینرا و نەک هەر ئازادی سەگرمە، بەڵکوو، چەندین ئەندامانی سەرکردایەتی پێیان وابوو، ئیتر شکستی کۆتایی شۆڕشە و جارێکی تر شۆڕش دروست نابێتەوە و ژێر بەژێر، داهاتووی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا، توندوتۆڵ کرد.
بە هەر حاڵ لەو شەڕەدا شۆڕش ئیسماعیل و سامان گەرمیانی، کە دوو سەرکردەی لێهاتوو بوون، سەرپەرشتیاری شەڕەکە بوون.
شێخ جەمال فیشەکێک بەر سەر دڵی کەوت و لە باوەشی مندا ڕۆحی دەرچوو و شەهید بوو.
ئەوەی ئەم ڕوداوەی بە بیر مندا هێنایەوە، نەک ئازادی سەگرمە لە چەند داستانێکدا هەڵوێستی گۆڕاو دواتر لە دوای ڕاپەڕین، هاوڵاتییەکی بێتاوان دەکوژێت دەکوژێت، ئەم کارە بەدوور لە ئەخلاقی شۆڕشگێڕانە و گەر بە درێژایی تەمەنی خۆی خەباتی کردبێت، لە دژی ڕژێمی بەعسی داگیرکەر.
هێشتا دڵسۆزی میللەتەکەی نەبووە، لەبەر ئەوەی هاوڵاتییەکی سڤیڵی بەر فیشەکی لوولەی دەمانچەکەی نێوقەدی داوە و بێتاوان کوشتویەتی
ئازادی سەگرمە بیرەوەری شەڕێكی قورسی بۆ شارپرێس دەگێڕێتەوە، بەڵام کوشتنی ئەو هاوڵاتیە سڤیڵەی بۆ شارپرێس وەلاخستووە، چوونکە ئەوە تاوانە و هەموو تاوانیکیش دەبێت، یاسای تیدا سەروەر بێت.