
شوێنپێکان ناتبەن بۆ هەواری خۆت
سەراب تینوێتی ڕێبوار ناشکێنێ،
عەقڵی کۆن ناچێ بە بەری نوێدا.
بە چاوی دوێنێ سەیری ئەمڕۆ کەیت،
وەک نابینایەک دەڕۆی بەڕێدا.
بە خواستی سەردەم بیر نەکەیتەوە،
لەکوێ چەقیبیت، دەمریت لەوێدا.
ڕێچکەی خۆت نەبێ، ناگەیتە خۆت، گەر
پێکانت دانێی ، لە شوێنەپێدا
دەستی هۆشمەندیی بگرە و ڕێکەوە
بەرەو سەر، عەقڵ وا لە سەرێدا،
ڕەزا حەمە
٢٠٢٢/٤/٢٤
کۆلۆنیا