دەقی نوسینەکەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید بەم شێوەیەیە:
رەنگە ئەم نوسینەی من هەندێکی واقعی ئەو کێشمەکێشە بێت کە ئێستا هەیە لە بغداد کە سەرجەم پێکهاتەکانی لەبەریەک هەڵوەشاوەن بەهۆی ئەو پێشینە خراپەی کەلەماوەی ئەم چەند ساڵەی پێشوو لە عێراق و هەرێم گوزەراوە، بەشێکی نوسینەکەش ئەو مێژوەیە کە ڕوداوەکان چۆن ڕویان داوە وردەکاریەکان چیبوون.
حکومەتەکەی حیدر عبادی دەیویست چاکسازی بکات و هەندێک لەوەزیرەکان بگۆڕێت، لەئەنجامدا (٧) وەزیری پێکهاتەی شیعە گۆرانیان بەسەردا هات، وەزیرێکی پێکهاتەی سونەش پرساندنی لەسەر کراو دواجار متمانەی لێسەنرایەوە، بەڵام تاکە هێز کەپێداگری کرد لەگۆرێنی وەزیرەکانی کورد بوو، بۆیە هەرئەوکاتەش زۆرمان ووت کە با پێکهاتەی کوردیش گۆڕانکاری بکات، بەڵام بێ هودەبوو.
دواجار پرساندنی هۆشیار زێباری دوای زیاتر لە (یەک) ساڵ دواخستن و گرفت دروست کردن بۆ کەسی پرسێنەر، بابەتەکە دەستی پێکرد، لەبەرئەوەی (هەیسەم جبوری ) پرساندنەکەی دەکردو لە لێژنەی دارایی بەیەکەوە بوین، داوام لێکرد پرسیارەکان ببینم کە ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەکات، بیشزانم تاچەند بابەتەکە ئیبتیزازە یان جدییە . کە پرسیارەکانم بینی و دیکۆمێنتەکانی نیشاندام، گەشتمە یەقین کەهۆشیار زێباری متمانە لە دەست دەدات.
سێ کەسایەتی پارتی لەپەرلەمان (کەناوەکانیان نادرکێنم ) لێیان پرسیم، کە ئایا پرساندنی هۆشیار زێباری چی لێدێت، زۆر بەڕاشکاوی پێم وتن کە هۆشیار زێباری کۆتایی هاتوە، ئەگەر دەتانەوێت زیاتر عەیب دار نەبێت پێئ بڵێن با وازنامە (ئیستیقالە) بکات لە پۆستی وەزیریەکەی پێش ئەوەی ئیقالە بکرێت.
وەفدێکی پارتی هاتن بۆ لامان له كاتي پرساندنەکە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ لە نوسینگەی فراکسێۆن لەناو پەرلەمان و بۆ شەوەکەشی هاتن بۆ سەردانمان لە شوقەکەمان :
زۆر بەڕاشکاوی بەوەفدەکەم وت تازە باسی دوای هۆشیار زێباری بکەن چونکە لەو (١٢) پرسیارەی کە ئاڕاستەی کرابوو لە(٧) پرسیاریان گەندەڵی سابت بوە بۆیە بە مەکتەبی سیاسیتان بڵێن ئێمە ڕاستگۆ دەبین لەگەڵتان دەنگی ئێمە نەخێرە وپشتگیری هوشیار زێباری ناکەین .
هەربۆیە ئەگەر پارتی و کادرەکانی پارتی پێیان بوتایە ئیستیقالە بکە ئەوا ئیقالە نەدەکراو ئەوەشی ئێستە بەسەر هاتوە ڕووی نەدەدا.
یەکەم : بۆیە دەبێت هۆشیار زێباری بەرپرسیارێتی لێسەندنەوەی متمانە بخاتە ئەستۆی خۆی کە گەندەڵیەکی حاشالێنەکراوی کردبوو وای زانیبوو بۆی بەسەر دەچێت، پاشان بەرپرسیارێتەکەی تری بخاتە سەر فراکسیۆنەکەیان کە لەناو هۆڵی پەرلەمان پە لاماری (هەیسەم جبوریان) دا ئەوەش وای کرد کە لایەنەکانی سوننەو شیعە ئەوەندەی تر ڕق ئەستوربن بەرانبەر بە هۆشیار زێباری .
بۆ مێژوش دەیڵێم :
خستنە دەنگ دانی لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری بە (نهێنی ) پێشنیاری کادرێکی باڵای پارتی بوو لە کۆبونەوەیەکی باڵا سەبارەت بە لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیرە سونیەکە، بۆیە چاڵیان بۆ وەزیرێکی سونی هەڵکەند وەزیرەکەی خۆیانی تێکەوت .
دووەم : لەگەڵ بونی یەک کارتۆن دۆسیەو بەلگەو دۆکۆمێنت کە ( هەیسەم جبوری ) بەدەستی خۆی بردونی بۆ دەستەی دەست پاکی، کەتایبەت بوون بە دۆسێکانی وەزارەتی دارایی، جگە لە دۆسێی وەزارەتی دەرەوە کە موچەی سەرجەم سەفیرەکانی بەپێچەوانەی یاساو ڕێنومایەکانەوە سەرف کردوە بۆ ماوەی چوار ساڵ . دێت خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار .
هەرچەندە زۆر بەی ئەندامانی لێژنەی دارایی خولی پێشوو بەهەیسەم جبوریشەوە داواتی هەولێر کرابوون سوڵحیان لەگەڵ هەیسەم کردبوو .
بۆیە دەڵێم پارتی پیاوێکی بەڕوشد ژیری تیانەبوو بڵێت کاکە ئەم کاندید بونە موجازەفەیە، ماوەی چەند ڕۆژە هەرچی کادری پارتی هەیە لەبغداد لە لێدوانەکانیان دەڵێن، هۆشیار زێباری تاکە کاندیەو سەرۆک کۆماری ئایندەیە بۆیە :
دەبێت هۆشیار زێباری بەرپرسیارێتی شکستەکەی و ئەو کارەساتەی بەسەری هاتوە کە هاتا مێژوو ماوە نەپارتی نەخودی هۆشیار زێباری ونە خانەوادەکەی ئەم لەکەیەیان لەکۆڵ نابێتەوە .
بخەنە ئەستۆی پارتی و کادرەکانی بەغدادیان و خودی هۆشیار زێباری .
PM:06:52:13/02/2022