نووسەری دیکە

ئەم زستانە، ڕژێمی ئێران فەرمان بە حوسێکانی ئامۆزایان لە یەمەن دەدەن تا هێرش بکەنە سەر کۆمپانیا نەوتێکانی کەنداو ... ئیحسان فەتاح

ئایە لە جەنگی ڕوسیا و ئۆکراینا کارەساتی گەورە دەقەومێ؟

کاتێک ڕوسیا هێرشی سەر ئۆکراینای دەستپێکرد لە 24/2/2022 سەرۆکی ڕوسیا وتی ئامانجی هێرشەکەمان بۆ ئەوەیە(ئۆکراینا لە چەک داماڵین و نازێکانی ئۆکرایناش دوربخەینەوە) تێکڕای بۆچونەکان وابوون کە ڕوسیا دەتوانێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئۆکراینا داگیر بکات بەڵام پاش چەندین مانگ لە هەوڵ و هێرشی لەشکری ڕوسیا بۆ سەر کێفی پایتەختی ئۆکراینا، هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو، پاشان لەشکری ڕوسیا بەرامبەر سوپای خۆڕاگری ئۆکراینا شکستی هێنا و بە ناچاری لە گەمارۆدانی کێفی پایتەخت پاشەکشەیان کرد و تێکشکان.

تا ئەمڕۆ ئەو دوو ئامانجەی کە پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا بانگەشەی بۆ دەکرد هیچیان نەهاتووەتەدی، بەڵکوو بە پێچەوانەی خواستی ڕوسیا شکایەوە، ئێستا سوپای ئۆکراینا پڕچەکترە لە چاو بەر لە دەستپێکردنی شەڕ، هەروەها حکومەتەکەی زیلنیسکیش کە پۆتین بە نازی ناوی دەبردن جیگە و پێگەی لە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بە هێزترە لە جارانی پێش شەڕ.

ئەی ئێستا دوای ئەو هەموو داڕمان و پاشەکشانەی ڕۆژانە لەشکری ڕوسیا ڕووبەڕوی دەبێتەوە، دەبێت پلانی پۆتین چیبێت؟.

دوو ڕێگە لە پێش ڕوسیایە کە بیانگرێتە بەر.

یەکەمیان ئەوەیە کە پەنا بۆ چەکی ئەتۆمی ببات، ئەمەیان ئەستەمە پێش بەهاری ساڵی2023 دەستی بۆ بەرێ، لەبەر ئەوەی هیوایان بە زستانی ساردووسڕی ئەوروپایە کە کێشەی کەمی وزە، قەیرانی گەورە دروستبکات لە نێوان گەلانی ئەوروپا لە دژی حکومەتەکانیان.

واتا ئەوەی کە ئێستا ڕوسیا هیوای پێیەتی و گرەوی لەسەر دەکات هەڵشاخانی گەلانی ئەوروپایە بەڕوی دەسەڵاتدارەکانیاندا، وا هێدی هێدی سەر هەڵئەدات لە ئیتالیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و چەندیین وڵاتی ئەوروپایی دیکەدا لەسەر گرانی وزە و خراپی گوزەرانیان.

شەڕی وزە

پاش دەستپێکردنی شەڕەکە ڕوسیا گورج هەردوو هێڵی(نورد ستریم 1 و نود ستیم 2)ی ڕاگرت، هەردوو ئەو بۆرییە زەبەلاحانە تایبەتبوون بە هەناردەی گازی ڕوسی بۆ ئەوروپا، گوناهەکەشی خستە سەر ڕۆژئاوا، گوایە هۆکارەکەی نەبوونی کەرەستەی تەکنیکییە بە هۆی گەمارۆی ئەوروپاوە بۆ سەر ڕوسیا، بەو پاساوەوە پۆتین ڕایگەیاند کە چیتر ناتوانن گازی ڕوسی هەناردەی ئەوروپا بکەن، پاشان لە ڕوداوێکی تەم و مژاویدا هەردوو بۆرییەکە لە قوڵایی دەریادا تەقێندرانەوە.

هەنوکە ناڕەزایەتی لە ئەوروپا دەستی پێکردووە و یەکێتی ئەوروپاش ترسی توڕەیی شەقامی هەیە، ئەمە جگە لەوەی کەمی وزە ئابوری ئەوروپای لە گەشە خستووە و خەریکە توشی داڕمان و قەیرانی گەورەتری دەکات، سەرەڕای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا بە دەیان ملیار یۆرۆی خەرج کردووە بۆ یارمەتیدانی هاونیشتیمانییانی خۆی بەو نیازەی بتوانن ئۆقرە بگرن و بەرەنگاری گرانبوونی وزە و سەرما و سۆڵی زستان ببنەوە.

بێگومان لەم قەیرانە گەورەیەدا کە یەکێتی ئەوروپای تێکەوتووە، لە بەرژەوەندی ڕوسیا و ئێراندایە کە گورزێکی تریش بووەشێنن بۆ خەستکرنەوەی قەیرانی وزە لە ئەوروپا، وا دیارە بە فیتی ڕوسیا ئێران حوسێکانی یەمەن بە کار ئەهێنێ بۆ بۆردومانکرنی کۆمپانێکانی سعودیە و وڵاتانی کەنداو و لێدانی کەشتێکانی گواستنەوەی نەوت لە کەنداوەوە بۆ ئەوروپا، کە زیاتر لە 25% ی نەوتی جیهان لە کەنداوی عەرەبییەوە هەناردەی جیهان دەکرێت، سەرەڕای کێڵگە گازێکانی وڵاتانی کەنداو کە دەکەوێتە بەر ئەو هێرشانە و هەناردە کردنیان بۆ ئەوروپا کارێکی ئاسان نابێت، لە کاتێکدا تێکڕای ئەوروپا چاوی بڕیوەتە گازی ئەو کێڵگە گازیانەی کەنداو، بە تایبەتی لەو کاتەوەی ڕوسیا هەناردەی گازی بۆ یەکێتی ئەوروپا بە تەواوی ڕاگرت.

ئیحسان فەتاح

 

 

Related Articles