به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
4ی ئابی 2013
سلێمانی، هه‌رێمی كوردستان: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان به‌هاوكاری ڕێكخراوی فریاگوزاریی میلله‌تی نه‌رویجی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره له‌پێناو زیادكردنی مه‌وداكانی ئازادی راده‌بڕین له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق جێبه‌جێده‌كات.
پرۆژه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی ئاب ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.پرۆژه‌كه دوو ۆركشۆپ له‌خۆده‌گرێت له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ دروستكردنی تیمی تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان.هه‌روه‌ها سیمینارێك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و سیمینارێك له به‌غدا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسایی مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له عێراقدا.پرۆژه‌كه مانگانه بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌ناوی میترۆ میدیا بڵاوده‌كاته‌وه.هه‌روه‌ها له كۆتای ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامدراون له ساڵی 2014 دا له شێوه‌ی كتێبێدا به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بڵاوده‌كرێته‌وه.هه‌روه‌ها وێبسایتی سه‌نته‌ری میترۆ به زمانه‌كانی كورد و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ستبه‌كاركردن بده‌كات.
ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كان له سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند "ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق جێبه‌جێده‌كرێت به هاوكاری ڕێكخراوی فریاگوزاریی میلله‌تی نه‌رویجی (NPA) جێبه‌جێده‌كرێت و ئامانج لێی فروانكردنی مه‌وداكانی ئازادی راده‌بڕینه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا."
ئاوات عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ساڵإ پار پرۆژه‌یه‌كمان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (NPA) ئه‌نجامداو زۆر سه‌ركه‌تووبوو بۆیه ئه‌مساڵ بڕیاردرا پرۆژه‌كه بۆ هه‌موو عێراق بێت و زیاتر فراوان بكرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كان له سه‌نته‌ری میترۆ جه‌ختیشیكرده‌وه "ئامانج له سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانمان كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان و فراوانكردنی مه‌وداكانی ئازادی راده‌برین و بڵاوكرنه‌وه هۆشیاری یاسایی یه."
سه‌نته‌ری میترۆ له‌رێگه‌ی هاوكاره‌كانی له‌رێكخراوه جیهانییه‌كان به‌رده‌وامبووه له په‌یوه‌ندیكردن و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له ڕه‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان وتۆماركردنی پێشێلكاری و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و هوشیاری یاسایی بۆ میدیاكاران.
میترۆ له به پاڵپشتی رێكخراوه‌كانی (پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵتی IMS) له ساڵی 2011 و ڕێكخراوی فریاگوزاریی میلله‌تی نه‌رویجی (NPA) دوو راپۆرتی ساڵانه‌ی به زمانكه‌انی كوردی، عه‌ره‌بی ئینگلیزی بڵاوكردۆته‌وه.دوو راپۆرتی وه‌رزیشی هه‌بوه.میترۆ ساڵی 2012 توێژینه‌وه‌یه‌كی سبه‌باره‌ت به ئازادی رۆژنامه‌نوسی بڵاوكردۆته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر (رازاو شه‌ریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ره‌حمان غه‌ریب) دامه‌زراوه، تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه.له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.
بۆ په‌یوه‌ندیكیردن:
ئاوات عه‌لی – به‌پرسی پرۆژه‌كان
07701435822
به‌شی تۆماركردن- 07707089999
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.