مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی کۆچەری بچکۆل لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەتین قوبادی لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لۆس ئانجلێس لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی لێکرا.
فیلمی سینەمایی کوردیی کۆچەری بچکۆل The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەتین قوبادی ، لە بەرهەمهێنانی محەمەد ئەحمەدی و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لۆس ئانجلێس Los Angeles لە سینەما ڕۆکسە Roxie لە شاری لۆس ئانجلێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو لەم ڕووداوە سینەماییە و هۆگرانی هونەریی سینەماوە پێشوازیی لێکرا.
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لۆس ئانجلێس LAKFF کە بە بەرپرسیاریی خاتوو مریەم دیپدێرە Meryem Dipdere دەرهێنەر، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن و مامۆستای زانکۆ و بە مەبەستی پردیی پەیوەندیی لە نێوان سینەمای کورد و سینەماکارانی ئەمەریکا دامەزراوە؛ لەم خولەدا بە هاوکاریی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی نۆمێد Nomad و فێستیڤاڵی فیلمی گەڕان Traveling، فیلمە بەرچاوە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و هەروەها وڵاتانی جیهان کۆکردەوە و ئەوانی پێشکەش بە بینەرانی خۆی کرد و بڕیاروایە لە هەر مانگێکدا ئەم بەرهەمانە و فیلمە نوێیە سینەماییە لە ویلایەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمەریکا نمایش دەکات.
لە فیلمی سینەمایی کۆچەری بچکۆل دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: فەڕشید گەوێڵی ، نادر فەلاح ، پەریا وەزیری ، عەزیز چابکورت ، سوات ئوستا و محەمەد رەزا عەقدایی لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ یۆسف مەحموود عەبدوالقادر و محەمەد مەحموود عەبدوالقادر ڕۆڵیان بینیوە.
کۆچەری بچکۆل دووهەمین بەرهەمی بڵندی بەتین قوبادی ، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی دەرهێنەرە نوێیەکان لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سائۆ پائۆلۆ São Paulo لە وڵاتی بڕازیل و لە درێژەدا لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ MKFF و هەروەها لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک Duhok لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا.
بۆ زانیاریی زیاتر:
https://www.facebook.com/LAKFF
بەڕێوەبەرایاتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی کۆچەری بچکۆل .