بەڕێز ئەنتۆنی ئەلبەنیزی
سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا
ئەدرەسی پەرلەمانی ئوسترالیا
تەلەفۆن و فاکس
بەروار: 26/06/2022
بابەت: جولیان ئەسانج
بەڕێز سەرۆک وەزیران.
من ئەم نامەیە ئەنووسم لەسەر مەسەلەی جولیان ئەسانج، کە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا لە بەریتانیادا بە شێوەیەک لە شێوەکان لە زیندان توند کراوە. هیچ گومانم لەوە نەبووە کە ئەگەرجێرمی کۆربین و جۆن ماکدۆناڵ، هەڵبژاردنی ڕابردوویان لە بەریتانیادا ببردایەتەوە، ئەوا ئێستا جولیان بە ئازادی لە ئوسترالیا ئەسوڕایەوە. بەداخەوە جێرمی نەیتوانی ئەوە بەدی بهێنێ، بەڵام تۆ ئەتوانی.
کەیسی جولیان ئەسانج یەکێکە لەو کەیسە سەرەکیانەی کە حکومەت و سەرۆک وەزیرانێکەتی پێ هەڵئەسەنگێندرێ. لە ڕاستیدا چاوەڕوانیم ئەوە بوو کە یەکەم سەفەری خۆت و وەزیری دەرەوە، بۆ سەردانی زیندانی بیڵمارش بێت لە بەریتانیا بۆ دیداری جولیان. سەفەرێکی لەم جۆرە، پەیامێکی ڕوونی ئەنارد بۆ هەردوو حکومەتی بەریتانیا و ئەمریکا، لە کاتێکدا کە ئازادی جولیان ئەسانج خواستێکی بەربڵاوی زۆربەی دانیشتوانی ئوسترالیایە، کە ئەیانەوێ جولیان ئەسانج هەرچی زووترە ئازاد بکرێ.
لە کاتێکدا کە دادگا لە بەریتانیا بڕیاری داوە و تەسلیمکردنی ئەسانج بە ئەمریکا لە ئان و ساتدایە، کات گرنگییەکی بێ وێنەی هەیە لەم مەسەلەیەدا. بۆیە وەک تاکێکی ئوسترالی داواکارم کە هەموو هەوڵ و تواناکانی خۆت و حکومەتەکەت بخەیتە گەڕ، بۆ ئازادی جولیان و گەڕانەوەی و کۆتایهێنان بەم کێشەیە.
بە هیوای لەم یەکەم سەفەرەتدا بۆ ئەوروپا، دوای مەدرید و پاریس، یەکسەر بچی بۆ لەندەن بۆ زیندانی بیلمارش و چاوت بە جولیان بکەوێت. بە هیوای ئەوەی کە خۆت و حکومەتەکەت چی لە تواناتاندایە بیکەن بۆ هێنانەوە و ئازاد کردنی جولیان، کە ئوسترالییەکی زۆر شایستەیە و پیویستە لە وڵاتی خۆیدا بێ و ئازاد بێ. تۆ لە تواناتدایە کە کۆتایی بەم دڕندایەتییە بهێنی لە دژی ئەم ئینسانە گەورە و بێ تاوانە.
ئاواتەخوازم هەرچی زووترە جولیان ئەسانج لە وڵاتی خۆیدا بە ئازادی ببینم.
چاوەڕوانی وەڵامی بەڕێزتم.
ڕێزی زۆرم
عامر سابیر
ئەدرەس و تەلەفۆن و فاکس و ئیمەیڵ:
تێبینی:
جولیان ئەسانج، جۆرنالیستێکی پێشکەوتووخواز و ئینسان دۆستی ئوسترالییە، کە دامەزرێنەری وێب سایتی (ویکی لیکس)ە، کە زۆر دۆکیومێنتی سڕی وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە، بە تایبەت دڕندایەتی و کوشتنە بە ئەنقەستەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان و ڤیدیۆکانی ئەو تاوانانە. ئەمریکا بڵاوکردنەوەی ئەو دۆکیومێنتە نهێنیانە، بە خەتەری ئەمنی قومی پێناسە ئەکات و داوای 175 ساڵ زیندانی بۆ جولیان ئەسانج ئەکەن، وە هەندێ لە لیپرسراوانی ئەمریکا، داوای تیرۆرکردن و لەناوبردنی ئەسانچ ئەکەن بە هەرڕێگەیەک بۆیان بکرێت.
ڕۆژی پێنجشەم 28/7/2022 سەعات 12ی نیوەڕۆ لە بەردەم پەرلەمانی ئوسترالیا لە کانبیرا، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی و ئازادی جولیان ئەسانج بەڕێ دەخرێ.
لە 21/5/2022 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوسترالیا ئەنجامدرا و ئەنتۆنی ئەلبەنیزی بردییەوە و بوو سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا. ئەلبەنیزی لە باڵی چەپی حیزبی کریکارانە کە ئێستا دەسەڵاتی بەدەستەوەیە.
The Hon Anthony Albanese MP
Prime Minister
Parliament House
CANBERRA ACT 2600
26/06/2022
Re: Julian Assange
Dear Prime Minister,
I am writing to you in regard to the matter of Mr Julian Assange who has remained imprisoned in one way or another for the past 12 years in the United Kingdom. I hold no doubt that had Jeremy Corbyn and John McDonnell won the last election in the UK, Julian would already be a free man back here in Australia. Unfortunately, Jeremy could not make this happen – but you could.
Julian Assange’s case will be one of the main cases that your prime ministership and your government will be judged against. Indeed, I had expected that you and your foreign minister’s first overseas trip would have been to the Belmarsh Prison to meet with Julian. This would have sent a clear and public message to both the UK and United States governments. It would have been one driven by the will of the Australian people, who by and large want Julian Assange to become a free man again, as soon as possible.
With the imminent calls for extradition to the US, time is of the essence. As an Australian, I sincerely urge you to exercise your resources and power to do the right thing.
I hope that after Madrid and Prise in your first trip to Europe, you will go directly to HM prison Belmarsh in London to meet with Julian. I hope that you will do all that you and this government can do to bring Julian, truly an Australian to look up to, home. You have the means to put an end to this atrocity against this great innocent man.
I look forward to seeing Julian Assange home where he belongs as soon as possible;
I look forward to hearing from your office at your earliest convenient,
Kindest Regard,
Ammer Sabir