
دره‌نگ یان زوو ئه‌مریكا ئه‌بو به هۆى قه‌یرانى ڕووسیاو ئۆكرانیاوه موجامه‌له (خۆش دواندن) ێن له‌گه‌ڵ توركیا بكات، پرسیارى زۆربه‌ى سكۆڵه‌ره جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یه ئایا توركیا هاوكارى ئه‌مریكا ئه‌كات له گرفتى ئۆكرانیادا؟.
به بڕواى من توركیا دوو گرفتى یه‌كجار گه‌وره‌ى هه‌یه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یدا ئه‌وه‌ش وایكردووه قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانى قوڵتر ببنه‌وه، یه‌كه‌مان گرفته له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى كه له لایه‌ك كێشه‌ى قوبرسه و له لایه‌كیش په‌یوه‌سته به‌وه‌ى له بن ده‌ستى َتوركیادا هه‌ریه‌كه له ئیسرائیل و قوبرس و میسر گاز ده‌رئه‌هێنن و پاشان ئه‌و سێ ووڵاته له‌گه‌ڵ یۆنان هاوپه‌یمانێتى به‌هێزیان هه‌یه‌و توركیا به‌شدارى پێ ناكه‌ن.
گرفتى دووه‌مى توركیا ئه‌وه‌یه زیاتر له ده‌ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پچراوه‌و، ئیسرائیل ئه‌و ده‌رگایه له توركیا ناكاته‌وه (چونكه متمانه‌ى به ئه‌ردۆگان نییه).
له ئێستادا هه‌م خه‌ریكه نێوانى ئیسرائیل و توركیا ئه‌گاته‌وه ئه‌وه‌ى بێى بیسمیلا له په‌یوه‌ندییه‌كانیان بكه‌نه‌وه، هه‌م له‌م سه‌ره‌تاى 2022 ه‌داو له‌گه‌ڵ بریسكه‌دانى ئاگره‌كه‌ى نێوان ناتۆ و ڕووسیادا له‌سه‌ر ئۆكرانیا ئیداره‌ى ئه‌مریكا بڕیارى دا هاوكارییه‌كانى بۆ پرۆژه‌ى هێڵى گازه‌كه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ڕابگرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر هۆكارێكى تر‌ى هه‌بێت و باس بكرێت هیچ نییه به‌ڵكو ته‌نها و ته‌نها په‌یوه‌ندیی به موجامه‌له‌یه‌كى ئه‌مریكاوه هه‌یه بۆ توركیا.
به‌تایبه‌تى، ڕاسته ئه‌و گازه گازى كێڵگه‌ى لیڤاسانى ئیسرائیل و ئه‌فرۆدیتى قوبرس (قوبرسى یۆنانى: ئه‌ندامه له یه‌كێتى ئه‌وروپا) و (7) ملیار دۆلارى تێچووه هێڵى بۆڕییه‌كه‌و گاز ئه‌گه‌یه‌نێته یۆنان و ئیتاڵیا‌و وڵاتانى ئه‌وروپى دیكه. بۆ خۆى هه‌ر كۆمپانیاى نۆبل ئینیرجى كۆمپانیایه‌كى زه‌به‌لاحى بوارى نه‌وت و گازى ئه‌مریكییه كه هه‌ر له ساڵى (2010) هه‌تا ئیمڕۆكه به‌شدارى سه‌ره‌كى ئۆپه‌ره‌یشنه‌كانه و له ناو ده‌ریادا گاز له هه‌موو كێڵگه‌كانى كاریش و دیلیت و نوعا و لیڤاسانى ئیسرائیل و لیڤاسان و كالیپسۆى قوبرسى ده‌رئه‌هێنێت. هه‌ر نۆبڵ ئینیرجى كه كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكییه خاوه‌ندارێتى ئه‌و بۆڕییه ئه‌كاته كه به ژێر ئاودا 1900 كیلۆمه‌تر ئه‌ڕوات تا ئه‌گاته دوورگه‌ى "كریت"ى یۆنان.