هه‌رچه‌نده سازان به شێوه كۆنه‌كه‌ی جارانی شكستی گه‌وره‌ی هێنا و نه‌یتوانی عێراق به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی به‌رێت، هه‌ر له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌و تا دابینكردنی ئارامی و خزمه‌تگوزاری، به‌ڵكو ئه‌وه هاوپه‌یمانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیی و تائیفیه‌كان بوو، ده‌یان نمونه‌ی زیندوو هه‌ن كه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن.
ڕه‌وتی سه‌در خاوه‌نی بیرۆكه‌ی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی سوور‌و پێداگیره له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه به هاوپه‌یمانی سێكوچكه‌ی (پارتی، سه‌دری، حلبوسی و خه‌نجه‌ر) به توندی ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه كه ده‌ست له شایسته‌ی زۆرینه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2021 به ده‌ستی هێناوه.
هاوپه‌یمانی به‌هێزه‌كان یان وه‌كو ناویان ناوه هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان كه له سی لایه‌ن پێكهاتووه كه خۆیان به نوێنه‌ری زۆرینه‌ی هه‌رسی پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی عێراق (كورد، شیعه، سوونه) ده‌زانن، موقته‌دا سه‌در ڕاه‌به‌رایه‌تی ده‌كات و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی نیشتمانیه ده‌خوازاێت ته‌وقی سازان بشكێنێت كه له دوای ساڵی 2006 ه‌وه هه‌موو كابینه‌كانی پێشوو به‌و شێوه پێكهێنراون، ئه‌م خواسته‌ی سه‌در له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه 74 كورسی په‌رله‌مانی له دوا هه‌ڵبژاردندا به ده‌ستهێناوه، به هاوبه‌شی پارتی و سوونه‌كان ته‌قه‌دوم و عه‌زم، ده‌رگاشی به كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه بۆ هه‌ندێك له لایه‌نی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كه‌تائێستا یه‌كگرتوویی خۆیان پاراستووه‌و به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م هاوپه‌یمانی سی لایه‌نه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و هه‌واڵیش هه‌یه كه لیسته‌كه‌ی هادی عامریش (فه‌تح) بچێته ناو حكومه‌تی ئاینده‌وه.
هه‌رچه‌نده‌ی یه‌كێتی و پارتی سه‌ره‌تا به وه‌فدی هاوبه‌ش چوونه به‌غدا، دواتر هاوپه‌یمانی زۆرینه هاوده‌نگی و یه‌كڕیزی كوردی خسته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌وه و ململانێكانی له سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه تائێستا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه له به‌رامبه‌ر پۆسته‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام كه ئێستا پارتی كاندیدی هه‌یه بۆی، ئه‌گه‌ر له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كاردانه‌وه‌و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم و عێراق ده‌بێت.
هاوپه‌یمانی زۆرینه به بۆچوونی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه ده‌ستوه‌ردانه له ناو ماڵی شیعه و به پیلان و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی ده‌زان و ده‌بێژن له كێشه‌كانی شیعه‌ر هه‌ر چاره ده‌بن به‌ڵام دواتر ئێمه‌ش به بی كورد و سوونه ده‌توانین حكومه‌ت پێكبهێنن، ڕه‌نگه ئه‌مه بۆ سوونه ئاسایی بێت به‌ڵام بۆ كورد كاره‌ساتبار ده‌بێت و ئه‌وانه به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرن كه چوونه‌ته ژێرباری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ڵام دواتر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاو ئێران ئه‌مجاره نه‌رمتره وه‌كو جارانی پێشووتر وه‌كو هه‌ماهه‌نگیه‌كیان هه‌بێت زۆر له لایه‌نه عێراقیه‌كان ناكه‌ن بۆ شێوازی پێكهێنانی كابینه، هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له عێراق بوو له رۆژانی پێشوودا به‌ڵام هیچ فشارێكی وای نه‌كرد ململانێكانی ناو ماڵی شیعه یه‌كلایی بكاته‌وه.
له كۆتاییدا دۆخی عێراق فره ئاڵۆزه، هه‌رچه‌نده له ڕووی یاسایی ده‌ستووریشه‌وه حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێچه‌وانه نیه، به‌ڵام ئایا دۆخی عێراق به‌رگه‌ی ئاوا هاوكێشه‌یه‌ك ده‌گرێت هه‌ندێك لایه‌نی كاریگه‌ری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی بن؟