نووسەرەناسراوەکان

لە فەیسبووکەوە: دایکی پێنج منداڵە و لە دوای ١٦ مانگ لە دەستگیرکردنی، ڕۆژی ١٤ی شوبات دادگایی دەکرێت. ... کامەران عوسمان

بێریڤان ئەیوب حەسەن، چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆکە و لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە، لە پارێزگای ھەولێر بە پێی ماددەی ١ لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ "کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی" دەستگیرکراوە و تائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.
بێریڤان تەمەنی ٣٦ ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەدوای دەستگیرکردنی، ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیادەبێتەوە.
دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنی و لە چوار مانگی ڕابردوودا، تەنیا چەند جارێک ڕێگە بە بێریڤان دراوە کە چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت.
وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە دواخستنی دادگاییکردنی و ھێشتنەوەی لە زینداندا، تا ئێستا بێریڤان ٦ جار مانگرتنی لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاندووە و لە زینداندا توشی نەخۆشی شەکرە ھاتووە.
دۆسیەی بێریڤان بە تەنیا دۆسیەی چالاکوانێک نیە، بەڵکو دۆسیەی ژنێکی چالاکوانی ناڕازی خەڵکی بادینانە و پێویستە گروپەکانی پارێزگاری لە مافی مرۆڤ، لە ڕۆژی دادگاییکردنی ناوبراودا ئامادەییان ھەبێت و داوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ بێریڤان بکرێت.
کامەران عوسمان

Related Articles