نووسەرەناسراوەکان

ھەواڵێکی خۆش و گرنگ... هەڵۆ بەرزنجی

 
دوێنی دادگای باڵای شاری کۆبلنسی ئەڵمانی بڕیاری زیندانی ھەتاھەتایی سەپاند بەسەر جەللادێکی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد/ ڕێوی دا....
ئەم ھەواڵە بووە مایەی دڵخۆشی ھەزاران ھەزار کەسی ئەشکەنجەدراو کە بەشێکیان لە دادگا وەک گەواھی/ شاھیدیان لەسەر دابوو. ئەمە دووەم جارە دوای کارەساتی میکۆنۆس، و شەھیدکردنی شەرەفکەندی و ھاوەڵەکانی، دادگای ئەڵمانیا بڕیاری وا گرنگ سەبارەت بە تاوانکاران...
تاوانبار »ئەنوەر. ڕ« ئەفسەرێکی دەستگای ھەواڵگیری سوورییە، بەشی 251 ناو زڕاو و ماوەیەکی کورتی یەک ساڵیدا لە زیندانی ناوزڕاوی« الخطیب» بەرپرسی ئەشکەنجەدانی ھەزاران ھەزار کەس و بێ سەروشوێنکردنی ھەزارانی تر و نزیکەی 27 حاڵەتی کوشتنیشی بەسەردا ساخ بۆتەوە...
ناوبراو ساڵی 2019 لەگەڵ شەپۆلی کۆچبەرانی سووریدا خۆی خزاندۆتە ناویان و ھاتۆتە ئەڵمانیا داوای پەنابەرێتی کردووە.
ھەر زوو تاوانبار ناسرایەوە، بەتایبەت دوای ھەڵاتنی ئەفسەرێکی ھەمان دەزگای ھەواڵگیری و ھێنانی سەدان ھەزار بەڵگەی وێنەیی لەسەر زیندانی ناوبراو و میتۆدەکانی ئەشکەنجەدان لە دەوڵەتەکەی بەشار ڕێویدا...
ئەوەی پێویستە بوترێ: ئێستاش سەدان بەرپرسی تورکی و ئێرانی و عێراقی و سووری تر ھەن دەستیان بە خوێنی کورد و میللەتانی تر سوورە و لەم ئەوروپایەدا وەک بەرزەکی بانان بۆی دەچوون دێن و دەچن و دەژین...
پێویستە ئەوانەش بەھەمان چارەنووس بگەیەندرێن...
بەتایبەت کورد باشتر دەتوانێ سوود لەم دەرفەتە وەرگرێ... لە پرسی ئێزیدییەکان و چەکدارانی داعش کە زۆرینەیان وان لەبەردەست دا...
جارێکی تریش سڵاو لەو دادوەر و دادگایەی ئەڵمانیا کەوا، دادپەروەرانە بڕیاریان دا....
ئەمەش شتێکی نوێ لە جیھاندا و ھەربۆیەش بە سەرنج و بایەخەوە تەماشا کرا و وەرگیرا و میدیای جیھانی و دادوەری باسی دەکەن و دەینرخێنن...
نوشخەبێت لە تاوانکارەکانی دیکەش....بەو ھیوای ئەم ھەنگاوە گرنگ و سەرەتاییە بمانگەیەنێ بە ڕۆژێ کە «بەشار ڕێوی، ئەردۆغان، رموزاتی ئێران و عێراق»یش ببینین لەبەردەم دادگا دا و سزای تاوانەکانیان بچێژێن...
 
ھاوڕێیان لە کۆمێنتدا چەند لینکێکتان بۆ دادانێم بۆ ئەوانەی ئەڵمانی دەزانن...
 
 
 

Related Articles