نووسەرەناسراوەکان

توندڕەوی مەعریفی ... خالد گڕاوی

 
 
وا بەستە بونە بە فکرێکی دیاریكراو و، قبوڵ نەکردنی هیچ جۆرە گفتوگۆیەك، ئەو فکرەی قابیلی پێداچونەوە و دەسکاری نیە، ئەو فکرەی کەخۆیان بە چەسپاو و ڕاستی ڕەها دەیزانن.
ئەوانەی تەنها عەقڵ و بیركردنەوە و پێداچونەوەش بە بیری خۆیان ڕەت ناکەنەوە، بەڵكو هەموو ڕایەكی جیاوازیش لایان قابیلی قبول نییە.
دەکرێ بڵێین کۆمەڵگای کوردستان،تا ئێستاش کۆمەڵگایەکی داخراوە،چونکە مەعریفەی زانستی زۆرکـــــز دەردەکەوێت، مەعریفەی ئەفسانەیی زۆرترین رۆڵ دەبینێ، وەک چەکێکی دژە گۆڕانکاری و پێشکە وتن زۆرترین کاریگەری دەنوێنێ.
لای ئێمە مەعریفەی ئاینی رۆڵی رێکخستنی کۆمەڵگا دەبینێ سەڕەڕای هەبونی تێبینی سلبی و ئیجابی، بەڵام مــەعریفەی ئەفسانەیی ڕۆڵی پێشخستنی کۆمەڵگا دەبینێ.
بۆیە دەتوانین بەبێ دودڵی بڵێین لێرە چەندەی ئەو شێوازەی مەعریفە زیاتر بێت هیچ کاریگەریەکی ئیجابی دورست ناکات.
کەسێک، کۆمەڵگایەک کە سەرچاوەی مەعریفکەی دروست نەبێت ،مەعریفە بۆخۆی دەکاتە چەکێک، شەڕی هێشتنەوەی کۆمەڵگای پێ دەکات لەدۆخی دواکەوتوی.
کۆمەڵگایەک خاوەنی ئەوشێوازەی مەعریفە بێت، بە ئاسانی ناگۆڕێت و بەچەقبەستویی دەمینێتەوە.
لە کۆمەڵگای ئێمەدا مەعریفە زۆر سەرەتایە،چونکە ئەو کەسانەی ڕێنوێنی کۆمەڵگا دەکەن وتاردەدەن،دەنوسن زۆر کەمیان خاوەنی مەعریفەی زانستین.
پێوانەکردنی مەعریفەی کەسەکان ئاسان نییە،بەڵام دەتوانین جۆری مەعریفەکەیان و سەرچاوەی مەعریفەکەیان دەست نیشان بکەین.
کێن ئەوانەی کۆمەڵگا بەرەو پێشەوە دەبەن و؟ کێن ئەوانەی مەعریفەکەی کۆمەڵگا دۆگمادەکەن؟.
لەکوردستان تا ئێستا کەسانی خاوەن مەعریفەی زانستی نامۆن بەخەڵک،بەڵام ئەوانەی خاوەن مەعریفەی ئەفسانەیین دەنگیان کاریگەرترە، بەهۆی کۆنی سیستەمی بیرکردنەوەی زۆرینە.
ماویەتی
#خالدگڕاوی

Related Articles