
بریارە نامرۆڤانە نادیموکراسیانەکەی حوکمەت دەسەلاتەکەی ئینگیز دوژمنی مرۆڤایەتی دەکەویتە بواری جیبەجیکردن و هەمووکارەکان تەواوکرائەمرۆ !!!
ئەوکەسانەی دەچنە بەریتانیا بەکەشتی رەوانە روانداو پایتەختەکەی Kigali, دەکریت لەوی لەهۆتیلیک کەناوی هیوایە دادەنرین هەردووکەس لە هۆدەیەکدا ، تەوالیت ودووش لە دەرەوەی ژورەکەیە ،
لەوی تەماشای کەیسەکەت دەکەن گەر قبوڵکرایت ئیتر لەرواندا دەمینیتەوە ، نان و خواردنت لەوێ لەسەر حوکمەتی بەریتانیای گەورەیە ،
کەرۆژانیک رۆژ لە ئالا گواویەکەی ئاوا نەدەبوو ، نەفرەت لەخۆی و لەبریاری ئیستیعماری ئینگلیزی، مرۆڤ کوژ دنیا داگیرکەر ،
ئەم رێکەوتنە ئەمرۆ لەنێوان هەردوو وەزیری دەرەوەی بەریتانیاو رواندادا مۆرکرا ، بريتي باتيل و وەزيری دەرەوەی رواندي فينسينت بيروتا ، حوکمەتەکەی جۆنسۆن وجەماعەتەکەی بەمکارە زۆر دڵخۆشن وبەباشترین کار ناوی دەبەن ، ئەمرۆ ڤیدیویەکیان بڵاوکردۆتەوە کە جۆنسۆن لەبەردەم کامیرادا زۆر بێشەرمانا باسی لێوەدەکات ،
هەرئەمرۆ 160رێکخراوی دیومکراتخواز دژ بەم کارە نارەواو نا مرۆڤانەیە وەستانەوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم بریارەیان کرد ،
هەروەها ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت ئەم بریارە بڕیارێکی نا ئەخلاقیانەو ناشیرینە حوکمەت دەیکات ، بریارە کە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم کارە جێبەجێ بکریت، وداواکارانی پەناهیندەکانی ئەم ساڵ وئەوەش کە تازەدێت هەر لە ڕێوە بەگەیشتنیان بە پاپۆر یان بەفرۆکە رەوانەی رواندا بکرێت ،
ئەم کارە کارێکی تابڵێیت ناڕەواو نایاساییە ، بەپێی یاسای پەناهیندە هیچ وڵاتیک نابێت، داواکارانی پەنا هیندە، بەم شێویە هەڵس وکەوتیان لەگەڵدا بکرێت ، نابێت کەسانێک کە پەنایان هێناوەتە وڵاتەکەی تۆ و داوای پەناهیندەیان کردوە ، بنیریتە وڵاتێ لە کیشوەرێکی تردا ،وەک رواندای ئەفریکا ،
رواندا دەوڵەتێکی نادیموکراسە ، مافی مرۆڤ تیایدا نیە تەنانەت رێگە بە ئۆپۆزسیونی خۆشی نادات ، هەرکەس دژی دەسەڵات شتیک بلێت ونارەزای دەربرێت ، نەک زیندانی دەکات ، بەڵکوو سەرنگوم دەکرێت ،
رواندا ئەو ولاتەیە کە تاچەند ساڵێک لەمەوپیش نزیکەی چەند ملێونێکیان لەیەکتری کوشت ولاشەی مرۆڤ بەهەزاران لەسەر شەقامەکان و ناو کێلگەکاندا کەوتبوون ، دائیم شەرو هەرای تیدایە ،
ژیانی ئەوکەسانە دەکەوێتە مەترسیەوە ، پیویستەهەر لەئێستاوە رێکخراوە دیموکراتەکان شکات لە حوکمەت و دەسەڵاتەکەی جۆنسۆن بکەن !