لای هه‌ڵۆی به‌رزه فڕی به‌رزه مژی چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ک چه‌نده بژی !! ئه‌مشه‌و خه‌یاڵ هاتوو گوڵێکی له‌ئێخه‌مداکه‌ته‌ماشای گوڵم کرد لێی نوسرابوو په‌یوه‌ند، بروسکه‌یه‌ک دای له‌بیرم هێنام بردم هه‌رچی هه‌بوو، له‌خه‌یاڵما لێم بوه ژان، ئاخرره‌نگبێت ئێوه په‌یوه‌ندنه‌ناسن! مرۆڤیکی جوان وپاک، گیان فیداکاری نه‌ته‌وه، ئازاونه‌ترس وبویر، بروای ته‌واوی به‌خۆی هه‌بوو، ئه‌مانه گه‌یاندبویانه نه‌مری! ساده‌و دلسۆز، هه‌موانی خۆش ده‌ویست، عاشقێک و ده‌روێشێکی سه‌رراستی کوردایه‌تی، گیان به‌ختکه‌رێکی خاک ونه‌ته‌وه، راپه‌ری و قاڵکراوی ناو کوره‌ی ژیان! هه‌رله‌لانکه‌وه به‌لایلایه‌ی بۆچی تاوانه گه‌ر دیلی که‌س نه‌بمی خاڵی گۆشکرابوو! له به‌غدا په‌روه‌رده بوو، هه‌ر له‌وێشه‌وه گیانی خۆی نه‌زری خاک ونه‌ته‌وه کردبوو! په‌یوه‌ند تین‌و بووبه‌ڵام تینوی سه‌ربه‌ستی، برسیبوبه‌ڵام برسی ئازادی، خۆریک بوو گه‌ش، چاو نه‌ترس، دڕی به شه‌وه‌زه‌نگی تاریکده‌دا، کاتێک کوردایه‌تی هه‌موانی بانگ کرد‌و بروسکه‌ی کوردبوون، رایچڵه‌کاندین ویستی سه‌ربه‌خۆبوونمان له به‌رزترین پله‌دا خۆی نواند، ئا ئه‌وسا بریارماندا، یان مردن یان ژین به‌سه‌ر به‌خۆی، رۆڵه‌کانی کورد له ئه‌یلولی پیرۆزدا مه‌رگی خۆیان له‌کۆڵنا! په‌یوه‌ندی جوامێریش رێی خه‌بات وبه‌رخۆدانی گرته‌به‌رو له‌ژێر سایه‌ی شۆرش وئازادیدا قه‌راریگرت، شه‌ره‌فی به‌شدار بونی شۆڕشی پێبرا، ده‌و‌ره‌ی تۆپه‌کانی به‌خێرای ته‌واو کرد‌و ئاماده‌ی مه‌یدان بوو! ئیتر په‌یوه‌ند وجێبێک و تۆپێک، بوونه هاوڕی! بونه یاری ده‌ست له‌مالانی یه‌کتری ! هه‌رله‌وێ دوو پڵنگی چنگ به‌خوێن، ره‌وان شادان لافاو وه‌هبی ناسی، که هه‌ردوکیان یه‌ک له دوای یه‌ک بوونه دوو ئه‌ستێره‌ی پڕ جریوه‌ی ئاسمانی شه‌وه‌زه‌نگی کوردایه‌تی و به خوێنی گه‌شیان خاک و سه‌نگه‌ری شه‌ره‌فیان سورکرد، ئه‌وانیش دوو هاورێی گیانی گیانیم بوون! دوو گلێنه‌ی چاوه‌کانی کورده‌واریم بوون، دووداخی پڕله‌ئاخی گشت ته‌مه‌نمن ! په‌یوه‌ند نه‌ترس و بروای ته‌واوی به‌خۆی هه‌بووسڵی له‌هیچ نه ده‌کرد، هه‌رئه‌وه‌نده یه‌ک ودوو سێ له مه‌یدانا، وه‌ک شێریک له هه‌ڵمه‌تا ده‌بینرا، په‌یوه‌ند ئاگرێک بووله سه‌نگه‌ری داگیرکه‌ر به‌ر ده‌بوو! چاره‌نوسی خۆی گرێدابو به‌تۆپ و جێب و ئازادیه‌وه، کام قوله‌یه زۆر سه‌خت بوو ئه‌م ده‌یشکاند، کام سه‌نگه‌ره زۆر ناخۆش بوو ئه‌م ده‌یکوتا تا ده‌ته‌پیی، په‌یوه‌ند هه‌ڵۆیه‌کی به‌رزه‌فری تۆڵه‌سێن بوو، پشکۆیه‌ک بوو ئاگراوی روی له‌هه‌رکوێ بکردایه، زووده‌یسوتان! ئه‌و رۆژانه‌ی خوێنی شه‌هید خاکی نیشتیمانی سورده‌کرد، ئه‌ورۆژانه‌ی ته‌رمی شه‌هید روه‌و مه‌ڵبه‌نده‌کانی نزیک خانه‌واده‌یان به‌ده‌م با بژی کورده‌وه ده‌هێنرانه‌وه! په‌یوه‌ندبه‌ورێکی نه‌ترسبوو له گه‌روه‌که‌ی حه‌سه‌ن به‌گدا رێی له داگیرکه‌رگرتبوو! وه‌ک مامه یاره‌ی باپیره‌ی هه‌ر تۆپه‌که‌ی خۆی ده‌ته‌قاندو دوژمنی له‌خوێنا ده‌گه‌وزاند! شه‌ر گه‌رمبوو، له گشتلا‌وه هێرشی داگیرکه‌ر بوو، کوردیش بریاری ده‌ست به‌رزکردنه‌وه‌و چۆکدانه‌دانی هه‌رزوو دابوو! هاواری کوردستان یان نه‌مان گوێچکه‌ی دنیای که‌روبه‌رژه‌وه‌ند په‌رستی که‌رده‌کرد! په‌یوه‌ندره‌وانه‌ی پێنجوین کرا له‌هیزی خه‌باتدابه‌خۆی وتۆپ وجێبه‌وه جێگه‌ی خۆی له‌دڵی هه‌موانداکرده‌وه، له‌شه‌ڕه‌کانی شانه‌ده‌ری و سه‌یدسادقدا له کوتان و تیکشکانی ره‌بایه‌و ده‌بابه‌کانی دوژمن‌دا ده‌وری باڵای خۆی بینی! زۆری نه‌برد، پیلان ئه‌ژنۆی هه‌موانی شکاند، هه‌ره‌سهات، دیسانه‌وه هه‌ره‌س، که‌س نه‌بوو له‌به‌رده‌میدا خۆی راگرێت، هه‌موان تفه‌نگ و تۆپ وسه‌نگه‌رو جیبیشی راماڵی، ئای له‌ورۆژه‌ی که هه‌موان تیایدا گریاین !سێ رۆژ دوای هه‌ره‌س یه‌کماندی وتی چیبکه‌ین وتم ده‌گه‌رێینه‌وه شار! به‌دڵ ته‌نگی، بێ هیوا، وه‌ک دۆراویکی شه‌ر، وه‌ک تێک شکاوێک هاتینه‌وه، ئێمه دۆراین له شۆرشدا، ئێمه‌ته‌سلیم بوینه‌وه به‌ڵام ئێمه ئیراده‌مان نه‌دۆراند، گیانی به‌رخۆدانمان نه‌دۆراند، هیوامان نه‌دۆراند، خۆمان نه‌دۆراند! داگیرکه‌ر ئاگادار بوو، په‌یوه‌ند چیبو چیکردبوو، ده‌یانزانی هه‌رگیز ده‌سته‌مۆ نابیت، ده‌یانزانی تۆ کوردیت وکۆڵ ناده‌یت وچاوه‌روانی هه‌لێک ده‌که‌یت! بۆیه ده‌یانویست به‌هه‌رچیبێت ده‌سته‌مۆت که‌ن و چۆک دابده‌یت، به‌ڵام تۆهه‌رده‌توت، نا! نا من چۆدا ناده‌م من نابمه به‌عسی و خۆفرۆش من کوردم کورد! ده‌نگی ئه‌و نا‌یه‌ی تۆ، لای ئه‌وانی ئیستیعمار له ده‌نگی تۆپه‌که‌ت زوڵاڵتر وناخۆشترو به‌سامتر رقاویتربوو! تۆ له رۆژانی ئه‌نگوسته چاوی هه‌ره‌سدا یه‌کێک بویت له‌وده‌گمه‌نانه‌ی که نه ده‌ترسایت، خه‌می نه‌ته‌وه‌که‌ت کرد بوه کۆڵ، به‌دوای تروسکاییه‌کدا ده‌گه‌ڕایت بۆیه زوزو ده‌هاتیت وده‌ت پرسی چیبکه‌ین؟ تاکه‌ی چاوه‌روانی؟ ئاخرده‌تزانی داگیر که‌ران هه‌ربه‌دواته‌وه‌ن وبۆ هه‌لێک ده‌گه‌رێن! به‌نهێنی که‌وتیته‌کار تائه‌ورۆژه‌ی کۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌که‌ت سواری پاسه‌که‌ت کرد تاله شاردا بیانگویزیته‌وه بۆ جێی مه‌به‌ست، تا له ده‌ست گورگه‌کانی به‌عس رزگاریان که‌یت! نه‌تده‌زانی به‌دواته‌وه‌ن تاگه‌یشتیته نزیک حه‌سیب ساڵح له‌وێدا پێش گه‌یشتنی سه‌گه درنده‌کان، پێشمه‌رگه‌کانت دابه‌زاندو ئه‌وان به کۆڵانه‌کاندا تێپه‌رین به‌ڵام گیانی خۆت کرده قوربانی پاریزگاری له‌وان، سه‌ربڵندکه تۆرزگاربونی پێشمه‌رگه‌کانت به‌خوینی خۆت سه‌ند! داخه‌که‌م تاخۆت گه‌یانده دائیره‌ی غازه‌که، گورگه‌کانی موحسین، سه‌گه عه‌ره‌به کورد کوژه‌کان دڕنده‌کان زۆر‌و پرچه‌ک، گه‌یشتنه سه‌رت، تۆش بێچه‌ک وبێ تۆپ وبێ جێب، ته‌نها خۆت و ئاهورامه‌زدا، فاشیه‌کان له‌سه‌ر کوردبوون و پێشمه‌رگه بوون و ناکه‌ت، هه‌ر له‌وێداشه‌هیدیان کردیت! ئای له رۆژی 8. 2. 1981 ئه‌وساته‌ی هه‌واڵی شه‌هیدکردنتیان پێدام، ئای چ داخێک و چ ئاخێک وچ فرمێسکێکت پێ رشتم که‌سه‌که‌م! ره‌وانت شاد گۆرت پر گوڵ وگوڵزاربێت ئه‌ی شه‌هیده گومناوه‌که‌ی کوردایه‌تی ! ئه‌ی سه‌ربازه نه‌ته‌وه‌یه‌که