تارمای شەرێکی قورس و نەخوازراو بەدی دەکرێت، دەرگاکان بەرووی چارەسەرو دبلۆماسیەت و ئاشتیدا قایمتر دادەخرێن، گرژی و ئاڵۆزیەکاندا لەباتی خاوبنەوە پێکدادەئاڵێن و دەنگی هەڵگیرسانی شەڕ ترسناکتر دەبێت،
حوکمەتەکەی ئۆکرایناو وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو بەشێک لە چاودێرانی سیاسی ئەوروپا پێیانوایە هەڵگیرساندنی جەنگ چاوەروان کراوە، هەوڵەکان بۆچارەسەری ئاشتیانەو دبلۆماسیانەیە یەک بەدوای یەکدا فەشەل دەهێنین و تێکدەشکێن، شێوەی لێدوانەکانی حوکمەتی رووسیا بەرامبەر بە ئۆکرانیاو ناتۆ تادێت شەڕەنگێزانەتر دەبێت،
رۆیتەر بڵاوی کردەوە، ئەمریکا داوا لەخێزانی دیپلۆماتکارەکانی دەکات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن، پێیانوایە هێرشی رووسەکان بۆسەر ئۆکاینا لە ئانو ساتدایە، بەریتانیاش بەهەمان شیوە لێدوانیکی وایدا وبەشێک لە دبلۆماتکارەکانی گەراندەوە،
چەک و جبەخانەو ڕاوێژکارو راهێنەری سەربازی بەریتانی و ئەمریکی بۆ هاوکاری ئۆکراینا لەشەرەکەیدا لەزیاد بووندایە، هەر ئەمرۆ بە بەهای 200 ملێۆن دۆلار چەکی ئەمریکی گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەپەڕلەمانی وڵاتەکەیدا وتی، نابێت هەڕەشە لەئاسایشی ئەوروپا بکرێت، بەشداردەبین لە جێگیرکردنی هێزی ناتۆ بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانمان،
ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەگەر رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا، ئەوا بەقورسی رووبەرووی دەبینەوە،
هەموان دەزانین کە ئۆکراینا لەم جەنگەدا بەرگەی رووس ناگرێت، هێزی ئۆکراینا لەچاو هێزی رووسیدا کە دووهەم هێزی دنیایە دوای ئەمریکا هەر هیچنیە،
ئۆکراینا تەنها 200000 چەکداری هەیە، لە بەرامبەردا رووسەکان 850 هەزار سەربازی هەیە، جگە لە پۆلیس و یەدەک و چەکداری تر، رووسەکان خاوەنی چەندین هەزار دەبابەن خاوەنی هێزێکی جەنگی ئاسمانی گەورەن، هێزی ئۆکراینا لەچاویدا هەرهیچی نیە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا گەربێت و روسیا هێرش بکات، ئەوا زیانی گەورەی بەردەکەوێت، بەهۆی ئەو چەکە تازانەوە کە لە ئەوروپاو ئەمریکاوە بە دەستی ئۆکرانیا گەیشتووە، لەنێویاندا دژەتانک ودژەمووشەک،
وڵاتانی ئەوروپا هەرهەموویان بە وانەشەوە کە ئەندامی ناو ناتۆنین، بەرژەوەندیان لە روودانی شەڕدا نیەو لەشەڕ دەترسێن و نایانەوێت، لە ئەوروپا شەڕ رووبدات، بۆیە هەمووان لە هەوڵدان بۆ خاوکردنەوەی ئەم بارگرژیەو دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانەو دبلۆماسیانە، تەنانەت ئەوروپیەکان نایانەوێت بەشداربن لە سزادانی زیاتری سەرمۆسکۆ، هێشتا شەڕ نەبووە گازو کارەبا دووقات زیاتر زیادیکردوە لە ئەوروپادا،
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 85 دلارو 70سەنت،
بانکیJ. P. Morgan ئەمریکی دەلێت گەر شەر رووبدات، ئەوا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 150 دۆلار بەرزدەبێتەوە،
رووسیا لە%35 گازی ئەوروپا دابیندەکات، بۆیە دەترسێن کە بە روودانی شەر گازو کارەبا ببرێت وزۆر زۆرتر گرانبێت، ئەمە وایکردوە ئەوروپیەکان نەچنە ژێرباری شەڕ لەگەڵ رووسیادا، مەترسی داخستنی هاتنی گازیان هەیە، لە لایەن رووسیا خۆیەوەبێت، یاخود بەهۆی دانانی سزای ئەمریکا و ئەوروپاوەبێت،
یەکێک لەبژاردەکانی ئەمریکاو ئەوروپا سەپاندنی سزایە بەسەر کۆمپانیاکانی نەوتو گازی رووسیدا، بەم سزایە ئابوری رووسیادادەتەپێت، لەم زستانە ساردەشدا گاز لە رووسیاوە نەیەت، ئەوا کێشەی گەورە بۆ وڵاتانی ئەوروپا دروست دەبێت، دەشبێتە هۆی زیانێکی زۆری ئابوری بۆ هەموو ئەوروپا،
ئەمریکا ئەم زیانە ئابووریەیان بەر ناکەوێت، بەڵکوو سودمەنددەبن ئەو گازەی دەینێرنە ئەوروپا، نرخەکەی زیاترو گرانتری دەکەن،
ئێستا زیاتر لە 100000سەربازی رووسی و بەخۆی پیشکەوتوترین چەکی روسی وفرۆکەی سۆخۆی و ساروخی ئەسکەندەر بەتانک و زرێپۆشەوە، بەدرێژای سنوری ئۆکرانیاو لەدورگەی قرمدا بڵاوکراونەتەوە گەمارۆی رۆژهەلاتی ئۆکراینایان داوە، لە بیلارووسی باکوری ئۆکرایناوە ئامادەی هێرشن، رووسەکان دەتوانێت بەو ساروخانە کێیڤی پایتەختی ئۆکراینا تەخت بکەن، هێزی رووسی چەند بارتەقای هێزی ئۆکراینا، لە هەموو روویەکەوە بەهیزترە، بە دووهەم هێزی جیهان دادەنرێت، جگە لە ژمارەی سەربازی رووسی کە زۆر زیاترە لە ئۆکراینای،
وتە بێژی رووسیا لەزمانی پۆتینەوە دەڵێت، رووسیا نیازی داگیرکردنی ئۆکراینای نیە، ئەم وتەیە کەس نایبیسێت و بەڕاستی وەرناگرن،
هێزی ناتۆ بە ڕۆژهەلاتی ئەوروپادا بڵاوکراونەتەوەو لەئامادە باشیدان بۆ روودانی هەر نەخوازراوێک، ناتۆ هەڕەشە دەکەن، دەڵێن بە پەرینەوەی یەک سەربازی رووسی بۆناو ئۆکراینا مانای هەڵگیرسانی جەنگ،
ئۆکراینا وەک وڵاتیک، تاپێش هەشتاکانی سەدەی رابردوو، واتە پێش رووخانی یەکیەتی سۆڤیەتی جاران، ئەندامی ئەو یەکیەتیەبوو، پاش رووخانی سۆڤیەت، ئۆکراینا وەک زوربەی وڵاتانی ناو ئەو یەکەیەتیە، سەربەخۆی خۆی وەرگرت و بووە وڵاتێکی سەربەخۆو خاوەن ئیرادەی خۆی، ئێستا ئۆکراینا دەیەوێت ببێتە ئەندام لەناتۆدا، رووسیا دژی ئەم خواستەی ئۆکراینایە و دژی بە ئەندام بوونیەتی لە ناتۆداو هەڕەشەی داگیرکردنی دەکات،
لە ساڵێ 2014 دا رووسیا هاوکارو پشتیوانی دانیشتوانی دوورگەی قرمی سەر بەئۆکراینای کرد، لەشەردا سەرکەوتن و سەربەخۆی خۆیان راگەیاندو ئێستا سەربە رووسیان وسەربازی رووسی تێدایە،
ناتۆ بۆ وەرگرتنی وڵاتانی تازەی ئەوروپای رۆژهەڵات، دەرگای خۆی کردۆتەوە تا بێنە ناو ناتۆوە، بۆ ئەمە ئێستا پشتگیری و هاوکاری بە ئۆکراینا دەکات و هەرەشە دەکات کە سزایەکی ئابوری زۆرگەورەی رووسیا دەدەن، گەر هیرش بکاتە سەری، بەمە رووسیا زیانێکی ئابوری زۆر دەکات، بەپێی هەواڵێک کە ئەمرۆ بڵاوکراوەتەوە، رێگەدەگرن لە ناردن و فرۆشتنی ئەو هەموو کەرەسە خاوەی رووسیا دەینێریتە دەرەوە، هەروەها رێگە دەگرن لە وزەی رووسی کە گەورەترین وڵاتی ناردنە دەرەوەی وزەیە، مۆسکۆ بای 500 ملیارد دۆلار وزە دەنێرێتە دەرەوە، گەربێت وهێرش بکاتە سەر ئۆکراینا ئەم ئابوریە زەبەلاحەی نامینیت، بەمە زیانێکی گەورەی ئابوری بەر رووسیا دەکەوێت، کە پۆتین ناتوانێت لە بەرامبەر ئەم زیانە گەورەیەدا خۆی راگرێت،
بێگومان بەداخستن و رێگرتن لە ناردنە دەرەوەی وزەی روسی هەموو وڵاتانی ئەوروپاش کە زیاتر لە %35 وزە لەرووسیا دەکڕن زیانێکی زۆریان بەردەکەوێت، ئەوسا ناچاردەبن و دەبێت وزە لە ئەمریکا بکڕن، کە نرخی وزە ئەمریکیەکەی دووقات گرانتردەکەوێت لەسەریان!
لە کۆبونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئەمریکادا لاڤرۆف و بلینکن لەجنیف، وەزیری دەرەوەی رووسیا داوای کردوە کە ناتۆ بە نوسین لەم هەفتەیەدا وەڵامی رووسیا بداتەوە، کە ئۆکراینا و گۆرگیا وەرنەگیرێن و نەبنە ئەندام لەناو هاوپەیمانی ناتۆدا،
رووسەکان دژن بەبونی وڵاتێکی ناتۆ، لەسەر سنوریاندا، تا ئێستا ئەم داوایە لە لایەن ئەمریکاو ئەوروپاوە رەتدەکرێتەوە دەڵێن ئەوان ئازادن وچ بریارێک دەدەن ،
سوپاو هێزی ئوکراینی بەسەر سنورەکەیدا بڵاو کراونەتەوە تەنانەت هێزی ئۆکراینی نێراونەتە ناوچە داخراوەکەی (چیرنۆبڵ ) کە لەنزیک سنوری بەلارووسدایەو لەوێ جێگیرکراون، نەکا لەو شوێنە وێرانەیەوە رووسیا هێرش بکات و بێتە ناوەوە،
هەرلەم کاتەدا سەرۆکی ناتۆ شتۆڵتسن بێرگ لەکاتێکدا لەکۆبونەوەی ناتۆدا هیزەکانی ناتۆی دابەش دەکرد، بەسەر سنورەکانی رۆژهەڵاتی ناتۆدا، هەردوو وەزیری دەرەوەی وڵاتانی سویدو فنلند کەئەندامی ناتۆنین، شان بە شانی شتۆڵتسن بێرگ وەستابوون، بەشادار بوون لە کۆبونەوەکەدا، ئەو دوو وڵاتە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری ناتۆ دەکەن لە شەرەکەیدا دژی رووسیا، ناتۆ هێزەکانیان بڵاو کردۆتەوەو ناردۆتە وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات، وەک لیتوانیا بلگاریا، هەروەها دەریا بڵتیک دەریای رەش و دەریای سپی ناوەراست،
سەرۆکی ناتۆ لە کۆبونەوەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند کە داوایان کردوە لە مۆسکۆ کە پێکەوە دابنیشن، بەڵام تا ئێستا رووسیا وەڵامی ناتۆی نەداوەتەوە،
وە وتی ئێمە دژایەتی رووسیا ناکەین، ئەو کارانەی دەیکەین تەنها بۆ پارێزگاریە لەخۆمان، دژین بەو داوایەی کە رووسیا پێش سەری ساڵ داوای لێکردین، کە هیچ ولاتێک وەک ئەندامی تازەهاوپەیمانیەتیەکەماندا وەرنەگرین، ناتۆ بڕیارێکی وەها نادات، فنلنداو سوید ئارەزوی خۆیانە چ بڕیارێک دەدەن و چ رێگەیەک هەڵدەبژێرن،
کەس ناتوانیت رێگریان لێبکات، ئانالیندی سویدی و بیکا هافیستۆی فینلندی رایانگەیاند، کە تا ئێستا وڵاتەکانمان هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ بوونە ئەندام لەناتۆدا، هافیستۆ وتی ئێمە لەدڵە راوکیداین بەهۆی هەڵویستی ئەم ماوەیەی روسیاوە،
ئان لیندی سویدی وتی هێزە سەربازیەکانمان زیادکردوە لەدورگەی گۆتلاند کە لە دەریای بەڵتیکدایە،
ئەمریکا ئەمرۆ 8500 سەربازی ئامادەکرد، کە لە نزیکترین کاتدا دەیانێرێتە ئەوروپا، تا ئامادەبن بۆ شەری رووس لەکاتی پیویستدا، ئەم کارەی ئەمریکا دەستخۆشی و پشتگیری لێکرا لەلایەن ولاتانی پۆلۆنیاو ئەستونیاو لاتیڤیاو لیتوانیاوە، بڵاکرایەوە کە ئەمریکا 5000 سەرباز دەنێرێتە پۆڵنداو وڵاتانی بەڵتیک، هەر بەمنزیکانە سوپاو سەربازی فەرەنسی دەچنە شاری کونستانزای رۆمانیا،
کیریل بیتکوف سەرۆک وەزیرانی بۆلگاریا دژی داواکەی رووسیا وەستایەوە، بەدەرکردنی سوپای ناتۆ لە وڵاتەکەیدا، وتی ئێمە ئەندامی ناو ناتۆین وخۆمان و هاوپەیمانەکانمان بریاردەدەین، چۆن سوپاکەمان رێکدەخەین، ئێمە لەگەل هاوپەیمانەکانماندا، لەیەکبەرەدا وەستاوین،
ئەمرۆ 25 یانوار وتەبێژی کرملین دیمتری بیسکۆف وتی، ئەمریکا هەوڵی زیاترکردنی ئاگری شەرەکە دەدات،
دەوری تورکیای ئەندامی ناتۆ لەم گرژی وئالۆزیەدا،
تورکیا ئەندامی ناتۆیە، دۆستی زۆر نزیکی پۆتینی دژە ناتۆشە، لەو لاشەوە دۆستێکی نزیکی ئۆکراینایە، پەیوەندی ئابوری و بازاڕگانیان هەیە، تا ئێستا تورکیا نزیکەی 12 فرۆکەی بێفرۆکەوانی فرۆشتوە بە ئۆکراینا، کە رووسیا لەمە دڵگرانین پۆتین و وەزیری دەرەوەی رووسیا بە ئەردوگان و تورکیایان وتوە، چۆن ئەمکارەتان کردوە؟
ئەم فرۆکانە لە لیبیا و لەشەری ناگۆڕنۆی نێوان ئازەربایجان وئەرمینیا، دەورێکی باشیان بینی لەسودی ئەو وڵاتەی ئەوفرۆکانەی بەکاردەهێنا،
دەوترێت کە تورکیا 3 کەشتی جەنگی بەئۆکرانیا فرۆشتووە،
تورکیا ئێستا دارێکی بە دەستەوەیەو هەمووی پیساییە، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدایە کە رێکیان بخات، بۆ ئەمە داوای لە رووسیاو ئۆکرانیا کرد کە پچنە ئەنقەرە بۆگفت وگۆکردن، رووسیا ئەم داوایەی رەتکردەوە،
لەگەل هەمووئەمانەشدا بەشیک لە چاودێرانی سیاسی پێیانوانیە، کە رووسیا بێەوێت ئۆکرانیا داگیربکات، یان دەڵێن دەیەوێت ئاژاوەیەک دروستکات، تا دەسەڵاتیکی سەربەخۆی بهێنێتە سەر حوکم، هەندێک لە چاودێرانیش دەڵێن، رەنگبێت تەنها بەساروخ و تۆپ لەکوراینابدات، تا پاشگەزبێتەوە لە چوونی بۆ ناو ناتۆ،
هەندێکیش دەڵێن پۆتین دەیەوێت بە دروستکردنی ئەم ئاژاوەیە، ناتۆ ناچارکات، بەڵێنی پێبدەن کە وڵاتانی ناو سۆڤیەتی کۆن لەناتۆدا وەرنەگرن، چوونکە نایەوێت، سەربازی ناتۆ لە سەر سنورەکانی رووسیادا بوونی هەبێت، ئەوەتا داوادەکات، سوپای ناتۆ لە بوڵگاریاو رومانیاو ولاتانیتری بەڵکانیشدا نەمێنێت،
پشکۆ ئەمین