
ئیمڕۆ داروبه‌ردی وڵات سپی سپی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه. براده‌رێكم وتی: من به شاراوه‌یی له راستیدا ده‌ژێم و ده‌بینم و هه‌ستی پێده‌كه‌م و باجی قورسی ده‌ده‌م و زۆر به ئازاره، ئه‌وانیش به‌رێزه‌وه ژیان له‌ناو جیهانی سه‌رتاپا نغرۆ له درۆ به‌سه‌رده‌به‌ن. ئه‌و (راستی شاراوه‌یه) له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی به گوێره‌ی یاسا و رێسای(I.N) به‌ڕێوه ده‌چێت و بریتیه له بۆمبایه‌كی كاتی وێرانكه‌ر، زۆر ترستاكتره له چه‌كی ئه‌تۆم. ئه‌گه‌ر كۆمپانیه زه‌به‌لاحه‌كانی (IT)به‌كاریبهێنن، ئه‌وا ته‌واوی تێگه‌یشتن وئیمان و ژیانمان به شێوه‌یه‌كی خوێناوی ده‌گۆڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی فیشه‌كێك بته‌قێت. (ویكیلیكس)به هه‌زاران فایل و ڤیدیو و وێنه‌ی نهێنی دڕندایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی (ناتۆ)ی بۆ رای گشتی جیهان ده‌رخست. بیهێننه به‌رچاوتان، چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر(بۆ نموونه) خاوه‌ن به‌ژه‌وه‌ندی، كۆمپانیا یان لایه‌نێك به هه‌مان شێوه ته‌واوی نامه و وێنه و ڤیدیوی سڕاوی ناو مۆبایله‌كانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له(مسنجه‌ر، واتس‌اپ، ڤایبه‌ر و ئه‌وانی تر) ده‌ربخات و بلاوبكاته‌وه؟! رای تۆ چییه؟